به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان20 / 1 / 2018
یاده‌ وه‌رییه‌کان20 / 1 / 2018
سروودی شۆرشگێری 20 / 1 / 2018
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان20 / 1 / 2018
سروودی شۆرشگێری 20 / 1 / 2018
وێنەکان دەدوێن20 / 1 / 2018
اخبار20 / 1 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی دوو شەممە ٢٢/٠١/٢٠١٨
بەرنامە ی یەک شەممە ٢١/٠١/٢٠١٨
بەرنامە ی شەممە ٢٠/٠١/٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
هەڵوێستمان بەرانبەر بە هێرشی تورکیە بۆ سەر عەفرین لە رۆژاوای کوردستان
پەیامی دەفتەری سیاسیی حدک بە بۆنەی یادی 72 ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان
هه‌ڵبژارده‌
پێكهێنانی “ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان”
یەک ساڵەی کۆچی دوایی کەسایەتیی پڕ خزمەت کاک فەتاح کاویان
بەرێوەچوونی رێورەسمی دووی رێبەندان - سوئێد بەشی ١
کاوش - فروپاشی اجتماعی واقتصادی جامعە منجر بە فروپاشی سیاسی
هه‌واڵه‌کان
سه‌ردانی دوکتور مه‌حمود عوسمان له سکرتاریای حدک 13 / 9 / 2017

له دیداری نێوان د. مه‌حمود عوسمان و هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا دوایین رووداو و ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه و پارچه‌کانی کوردستان به‌تایبه‌تی باشووری کوردستان له به‌ره‌به‌ری ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی تاوتوێ کرا.

دوانیوه‌ڕۆی  چوارشه‌ممه، ١٣ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زایینی (٢٢ی خه‌رمانانی ١٣٩٦ی هه‌تاوی)، دوکتور مه‌حمود عوسمان که‌سایه‌تیی سیاسیی ناسراوی باشووری کوردستان بۆ دیدار نوێ کردنه‌وه‌ و گفتگۆ سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی کرد و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێكی ئه‌م حیزبه به‌ سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز کاک جه‌لیل گادانی که‌سایه‌تیی دیاری رۆژهه‌ڵات و حیزبی دێموکڕاته‌وه پێشوازیی لێ کرا.

له دیدارێكی دۆستانه‌دا هه‌ردوولا دوایین رووداو و ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌ و  ده‌وڵه‌تانی حاکم به‌سه‌ر کوردستان و دۆخی بزوتنه‌وه‌ی کورد له‌به‌ر رووناکایی ئه‌م بارودۆخه‌یان تاوتوێ کرد.

ته‌وه‌رێکی گرینگی ئه‌م گفتگۆیه پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له باشووری کوردستان و ده‌ره‌نجام و دژکرده‌وه‌کان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره بوو. له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌ردوولا له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون که به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ و هه‌ڕه‌شانه‌ که نه‌یارانی کورد له‌و پێوه‌ندییه‌دا دروستی ده‌كه‌ن و ده‌یخه‌نه‌ڕوو، یه‌کێتی و یه‌کڕیزیی کورد به‌تایبه‌تی له باشووری کوردستان له هه‌موو کاتێک زه‌روورتره.

له به‌شێكی دیکه‌ی باس و خواسه‌کاندا سه‌باره‌ت به بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و دوایین رووداوه‌کانی ئه‌م پارچه‌یه‌ی کوردستان ئاڵوگۆڕی زانیاری و بیروڕا کرا.  د. مه‌حمود عوسمان وه‌ک هه‌میشه په‌یامی برایه‌تی و هاوپێوه‌ندیی خۆی گه‌یانده‌وه حیزبی دێموکڕات و هه‌یئه‌تی حیزبیش قه‌درزانی و ئه‌مه‌گناسیی حیزبی له‌و پێوه‌ندییه‌دا  دووباره کرده‌وه.