به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان16 / 12 / 2017
بەرنامە تایبەتییەکان 16 / 12 / 2017
سروودی شۆرشگێری 16 / 12 / 2017
بەرنامە تایبەتییەکان 16 / 12 / 2017
اخبار16 / 12 / 2017
هەواڵەکان9 / 12 / 2017
دیداری تایبەت9 / 12 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ١٦/١٢/٢٠١٧
بەرنامەی هەینی ١٥/١٢/٢٠١٧
بەرنامەی پێنج شەممە ١٤/١٢/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
ڕاگەیەندراو کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین ئەحمەد ئاغای خاڵتاوێ
پەیامی ماتەمینی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی‌دوایی خاتوو زەینەب شەڕەفکەندی
هه‌ڵبژارده‌
پێشمەرگەکانی دالاهۆ
سەرماوەزانە -میوانی بەرنامە : هونەرمەند کاک رێبوار حەسەنی
کاوش - دانشجوو صدای تاریخ در برابر حکم سیاسی مهمان برنامە : آقای پژمان قبادی پیشمرگە حیزب دموکرات کوردستان
سمینارێک سەبارەت بە ڕۆژی ئاڵای
هه‌واڵه‌کان
دوو چالاكی‌ كرێكاریی خه‌ڵكی‌ سنه‌ له‌ لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ بانگ كران 12 / 10 / 2017

به‌دوای‌ بانگكرانی‌ كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی‌ كرێكاری‌ له‌ شاری‌ سنه‌ له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا، به‌یانیی ڕۆژی‌ ڕابردوو دوو چالاكی‌ كرێكاری به‌ ناوه‌كانی‌ سۆهراب جه‌لالی و شه‌ریف ساعێدپه‌نا له‌ پێوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فوونیدا له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ خۆیان به‌ ستادی‌ خه‌به‌ریی ئیداره‌ی‌ ئیتلاعات له‌و شاره‌ بناسێن.

به‌پێی‌ ئه‌و ڕاپۆرتی‌ كۆمیته‌ی‌ هاوئاهه‌نگی‌ بۆ یارمه‌تیگه‌یاندن به‌ پێكهێنانی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كرێكاری‌، چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش 4 چالاكی‌ كرێكاری‌ به‌ ناوه‌كانی‌ خالید و غالب حوسێنی‌، شه‌یف ساعێد په‌نا و موزه‌فه‌ر ساڵح نیا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی‌ ئیتلاعات له‌ شاری‌ سنه‌ بانگ كران. هه‌روه‌ها به‌دوای‌ ئه‌و 4 كه‌سه‌دا 2 كه‌سی دیكه‌ش به‌ ناوه‌كانی‌ حه‌بیبوڵا كه‌ریمی‌ و په‌یام محه‌ممه‌دی‌ نوره ‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی دیكه‌ له‌ چالاكانی‌ كرێكارانی‌و مه‌ده‌نیی ئه‌و شاره‌ بانگی‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان كراون.

موزه‌فه‌ر ساڵح نیا، ئه‌ندامی‌ هه‌یئه‌تی‌ به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌كیه‌تیی ئازادی‌ كرێكارانی‌ ئێرانه‌. ئه‌و یه‌كیه‌تییه‌ ڕۆژی‌ 4ی‌ ئه‌و مانگه‌ له‌لایه‌ن مه‌ئمووره‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئیتلاعات له‌ شوێنی‌ كاره‌كه‌ی‌ ده‌سبه‌سه‌ركرابوو. ڕۆژی‌ ڕابردوو به‌ دانانی‌ گرێوی‌ 20 میلیۆن تمه‌نی‌ ئازاد كرا.

كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی‌ بانگكراوی‌ ئیتلاعات له‌ ماوه‌ی‌ چه‌مد ڕۆژی‌ ڕابردوودا، پێشتریش ده‌سبه‌سه‌ركرابوون و پێشینه‌یان هه‌بووه‌.  سه‌ید خالید حوسێنی‌ و سۆهراب جه‌لالی له‌و ده‌سبه‌سه‌ركراوانه‌ بوون كه‌ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كۆڵبه‌ران له‌ شاری‌ سنه‌ ده‌سبه‌سه‌ركرابوون.