به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان14 / 4 / 2018
روانینی رۆژ14 / 4 / 2018
اخبار14 / 4 / 2018
هەواڵەکان7 / 4 / 2018
روانینی رۆژ7 / 4 / 2018
ژیان و خەبات7 / 4 / 2018
گۆرانی کوردی 7 / 4 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی هەینی ٢٠/٠٤/٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ١٩/٠٤/٢٠١٨
بەرنامەی چوار شەممە ١٨/٠٤/٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
بانگەواز : بە پشتیوانیی گشتی، بە هانای مانگرتنی شارە سنوورییەکانەوە بچن !
پشتیوانی لە مانگرتن و نارەزایەتیدەربڕینی شارە سنوورییەکان دەکەین!
هه‌ڵبژارده‌
خوەر نیشان - دیدارێکی خۆمانە لەگەڵ هونەرمەند حەسەن هەیاس
دیداری تایبەت - باسێک سەبارەت بە ڕووداوەسیاسییەکانی رۆژهەلاتی ناوەراست میوانی بەرنامە : کاک خالید عەزیزی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان
ئاینیی ئیزەدی
کاروانی شەهیدان
هه‌واڵه‌کان
ڕاپۆرتی به‌رێوه‌چوونی 2ی ڕێبه‌ندان له ڕۆژئاوای کانادا 9 / 2 / 2011 کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ڕۆژئاوای کانادا ڕۆژی یه‌کشه‌مه 17 ی زایینی له شاری ڤانکۆڤێر رێوره‌سمێکی به شکۆی به بۆنه‌ی 2ی ڕێبه‌ندان 65 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان به‌ڕێوه‌ برد. له‌و رێوڕه‌سمه‌دا که‌ به‌ به‌شداریی سه‌دان که‌س له‌ کورده‌کانی دانیشتووی کانادا و به‌ سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ڕه‌قیب و راگرتنی ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ ڕیز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ کرد، له‌ گه‌ڵ ئامانجه‌کانی کۆماری کوردستان و دامه‌زرێنه‌رانی کۆمار به‌ڵێن نوێ کرایه‌وه‌. له‌و رێوڕه‌سمه‌دا په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب به‌و بۆنه‌یه‌وه له لایه‌ن کاک خه‌لیل ئه‌شکانی، ئه‌ندامی کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ڕۆژئاوای کانادا خویندرایه‌وه. له‌ به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌دا په‌یامی پیرۆزبایی ئه‌و حیزب و رێکخراوانه‌ به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ خوێندرانه‌وه‌: یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، پارتی دێموکراتی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران. پێشکه‌ش کردنی چه‌ندین پارچه هه‌ڵبه‌ستی هه‌ست بزوێن له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ی به‌رنامه، خوشکه شنه ئه‌مینی، به‌شێکیتر له نێو ئاخنی به‌رنامه‌که ‌بوون. له درێژه‌ی شه‌و ئاهه‌نگی ئه‌و یاده‌دا هونه‌رمه‌ندان ڕۆژ که‌ریم و ئالان تا درنگانێکی شه‌و به پێشکه‌شکردنی چه‌ندین ئاهه‌نگ و گۆرانی رێوره‌سمه‌که‌یان پتر رازانده‌وه.