به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان24 / 2 / 2018
روانینی رۆژ24 / 2 / 2018
اخبار24 / 2 / 2018
هەواڵەکان17 / 2 / 2018
گۆرانی کوردی 17 / 2 / 2018
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان17 / 2 / 2018
سروودی شۆرشگێری 17 / 2 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی یەک شەممە ٢٥/٠٢/٢٠١٨
بەرنامە ی شەممە ٢٤/٠٢/٢٠١٨
بەرنامە ی هەینی ٢٣/٠٢/٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامێکی دۆستانە بۆ ئەندامانی کۆنگرەی ١٦ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
په‌یامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگرەی پارتی دێموکراتی گه‌لان (H.D.P)
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ- ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و داهاتووی کۆماری ئیسلامی
کاوش - تحلیلی براعتراضات اخیر و رفراندوم در ایران مهمان برنامە :آقای رضا محمد امینی عضوهیئت تحریریەی روزنامە کوردستان
روانینی رۆژ - ٢ی ڕەشەممە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
دەقی وتەکانی بەرێز کاک قادر وریا لەکۆنفرانسی دڵدار شاعیری سروودی ئەی رەقیب ، لە زانکۆی کۆیە
هه‌واڵه‌کان
٣ ئەندامی بنەماڵەکەیەک لە ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مین بوونە قوربانی 5 / 12 / 2017

بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ٣ ئەندامی بنەماڵەیەک گیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو مینێکی دژە تانک لە دەوروبەری شاری "مێهران"ی سەربە پارێزگای ئیلام تەقیەوە و کوژرانی ٣ ئەندامی بنەماڵەیەک بەناوەکانی "عەلی عەسکەر مەلەک‌خەتایی" تەمەن ٣٠ ساڵ، "شازەینەب تاراج"، تەمەن ٥٥ساڵ و ڕۆقیە تاراج" تەمەن ٤٠ ساڵی لێکەوتەوە.

ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بەمەبەستی کۆکردنەەی ئاسنەواڵە بۆ ناوچەی "قەڵاویزان" چووبوون بەڵام بەداخەوە گیانیان لەدەست دا.

پێویست بە ئاماژەیە کە ئەو شوێنەی کە مینەکەی تێدا تەقیوەتەوە، پێشتر لەلایەن سپای پاسدارانەوە وەک ناوچەی پاککراوە لە مین ڕاگەیەندرابوو.

بە پێی ئامارە تۆمارکراو لە ماوەی ١١ مانگی ڕابردوودا هەتا ئێستا، ٦ هاووڵاتیی کورد لە پارێزگای ئیلام بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست داوە و ١٣ کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ١٠ حاڵەتیان لە شاری مێهران بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان "چاونیوز" هەر لە ماوەی ئەو سێ مانگەی هاویندا ٦ کەس بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون و بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و برینداربوون گەیشتە ٢٨ کەس.

شایانی باسە سەرچاوە ڕەسمییەکان باس لەوە دەکەن کە پتر لە ١٦ میلیۆن مینی لەکارنەخراو لە کوردستان لە بن عەرزیدا مانەتەوە و ئەوەش مەترسی و دڵەڕاوکێی بەردەوامی لە سەر زۆربەی دانیشتوانی گوند و شارەکانی ناوچە سنوورییەکان دروست کردوە.

جێی ئاماژەیە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەتا ئێستا ئامادە نەبووە “پەیمانی ئۆتاوا” ئیمزا بکا. پەیمانی ئۆتاوا دەوڵەتەکان ئەرکدار دەکا پاش تێپەڕینی ١٠ ساڵ لە شەڕ، زەوی و ناوچە شەڕلێدراوەکان لە مین و کەرەسە جەنگییەکان خاوێن بکاتەوە.