به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان21 / 4 / 2018
روانینی رۆژ21 / 4 / 2018
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان21 / 4 / 2018
گۆرانی کوردی 21 / 4 / 2018
تەوار21 / 4 / 2018
اخبار21 / 4 / 2018
گۆرانی کوردی 21 / 4 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی هەینی ٢٠/٠٤/٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ١٩/٠٤/٢٠١٨
بەرنامەی چوار شەممە ١٨/٠٤/٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
بانگەواز : بە پشتیوانیی گشتی، بە هانای مانگرتنی شارە سنوورییەکانەوە بچن !
پشتیوانی لە مانگرتن و نارەزایەتیدەربڕینی شارە سنوورییەکان دەکەین!
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - ئێران لە گێژاوی کێشە ناوچەییەکاندا
پرسی رۆژ - درێژەی مانگرتن لە رۆژهەلاتی کوردستان میوانی بەرنامە : کاک سمایل شەرەفی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان
وتاری مامۆستا محەممەد ئەدیب سەبارەت بە داخستنی سنوورەکان
روانینی رۆژ - خەڵک لە نێوان بەرداشی «بێ متمانەیی» بە ڕێژیم و «بێ هیوایی» بە داهاتوو
هه‌واڵه‌کان
خۆکوژیی چوار که‌س دی له‌ بانه‌، کامیاران، مه‌ریوان و شنۆ 11 / 2 / 2018

له‌ درێژه‌ی خۆکوژییه‌کان له‌ کوردستان سێ که‌سی دی له‌ شاره‌کانی بانه‌، مه‌ریوان و شنۆ کۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه‌.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، 18ی ڕێبه‌ندان ئیقباڵ سه‌رحه‌دی، ته‌مه‌ن 31 ساڵ، خه‌ڵکی بانه‌ و خویندکاری ده‌رکراو له‌ زانکی ته‌ورێز به‌هۆی خواردنی بڕێکی زۆری حه‌ب کۆتایی به‌ ژیانی هێنا.

وه‌ک ده‌گوترێ هۆکاری خۆکوژیی ناوبراو کێشه‌ و گرفتی ده‌روونیی بووه‌.

هه‌ر هه‌مان ڕۆژ له‌ شاری مه‌ریوانیش ژنێکی لاوی ته‌مه‌ن 26 ساڵ به‌ ناوی لاولاو مرادی خۆی سوتاند و کۆتایی به‌ ژیانی هێنا.

ناوبراو که‌ دایکی سێ منداڵ بووه‌، به‌هۆی کێشه‌ و ناکۆکی له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌ی و ژن به‌سه‌رههێنان له‌لایه‌ن مێرده‌که‌ی ئاگری له‌ خۆی به‌رداوه‌ و خۆی کوشتوه‌.

چەند ڕۆژ پێش ئێستاش لاوێکی ١٦ ساڵە بە ناوی "مەسعوود بێهروزی" کوڕی ڕەمەزان خەڵکی شاری شنۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

به‌پێی زانیارییه‌کان ئەو لاوە کوردە کچێکی خۆشەویستووە و بنەماڵەکەی لەگەڵ داخوازی کردنی ئەو کچە ناڕەزایەتییان دەبڕیووە، ناوبراویش بەو هۆیەوە کۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی ڕێبەندان، کرێکارێکی ٤٥ ساڵەی کامیارانی بە ناوی (بیژەن قلوزی) بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە دواکەوتنی ١١ مانگی حەقدەستەکەی لە دەفتەری خاوەن کارەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

بە قسه‌ی سەرچاوەیەکی نزیک لە ڕووداوەکە ناوبراو تا ئێستا چەندین جار بە مەبەستی وەرگرتنی حەقدەستە دواکەوتووەکەی سەردانی دەفتەری خاوەن کارەکەی کردووە بەڵام هیچ وڵامێکی پێ نەدراوەتەوە و هەر بۆیە بڕیاری داوە بۆ ڕزگاربوون لە کۆمەڵگای پڕ مەینەت و کوێرەوەری خۆی بسووتێنێ.

جێی باسە، ناوبراو بە هۆی قوڵی برینەکەی بۆ نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە گواستراوەتەوە و دۆخی تەندروستی نالەبارە.