به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان10 / 2 / 2018
دیداری تایبەت10 / 2 / 2018
ژیان و خەبات10 / 2 / 2018
اخبار10 / 2 / 2018
هەواڵەکان3 / 2 / 2018
وێنەکان دەدوێن3 / 2 / 2018
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان3 / 2 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی سێ شەممە ١٣/٠٢/٢٠١٨
بەرنامە ی دوو شەممە ١٢/٠٢/٢٠١٨
بەرنامە ی یەک شەممە ١١/٠٢/٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
په‌یامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگرەی پارتی دێموکراتی گه‌لان (H.D.P)
ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە سەر حوکمی ئێعدامی ڕامین حوسێن پەناهی
هه‌ڵبژارده‌
کاروانی شەهیدان
فیلم سینمایی موسیقی زیر زمینی
پرسی رۆژ - رووداوە سیاسییەکانی ئێران میوانی بەرنامە : کاک حەسەن شێخانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان
روانینی رۆژ - ئێران لە پرسی عەفرین دا
هه‌واڵه‌کان
ڕاپۆرتنێری‌ ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كاروباری‌ ئێران كۆچی‌دوایی كرد 12 / 2 / 2018

عاسمه‌ جه‌هانگیر، ڕاپۆرتنێری‌ تایبه‌تی‌ ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كاروباری‌ ئێران له‌ شاری‌ لاهۆی‌ پاكستان كۆچی‌ دوایی كرد.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ئیكسپرێس تریبون، عاسمه‌ جه‌هانگیر، ڕۆژی‌ ڕابردوو له‌ لاهوری‌ پێته‌ختی‌ پاكستان به‌ وه‌ستانی‌ دڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ 66 ساڵیدا كۆچی‌ دوایی كرد.

عاسمه‌ جه‌هانگیری‌ پارێزه‌ری‌ ناسراو و چالاكی‌ مافی مرۆڤ كه‌ وه‌ك ڕاپۆرتنێری‌ تایبه‌تی‌ ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری‌ ئێران چالاكی ده‌كرد و چه‌ندین جار پێشێلكردنی‌ مافی مرۆڤ له‌ ئێرانی‌ مه‌حكوم ده‌كرد.

ناوبراو له‌ چه‌ند ساڵی‌ ڕابردوودا به‌ هۆی‌ چالاكییه‌كانی‌ له‌ بواری‌ دێموكراسی و مافی ژنان له‌ پاكستان ده‌سبه‌سه‌ركرابوو.

ناوبراو یه‌كه‌مین ژنی‌ پاكستانی‌ بوو كه‌ وه‌ك سه‌رۆكی‌ كانوونی‌ پارێزه‌رانی‌ دیوانی‌ باڵای‌ پاكستان هه‌ڵبژێردرابوو.

جه‌هانگیر نزیك به‌ ساڵێك له‌وه‌پێش وه‌ك ڕاپۆرتنێری‌ تایبه‌تی‌ ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كاربواری‌ ئێران هه‌ڵبژێردرا. ناوبراو له‌ دوایین ڕاپۆرتی‌ خۆیدا له‌باره‌ی‌ بارودۆخی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ ئێران نوسیبووی‌ و ئاماژه‌ی‌ به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئێعدامه‌كان، پێشێلكردنی‌ مافی ژنان و كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان، به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ فشارهێنان بۆسه‌ر چالاكانی‌ ڕاگه‌یاندن، مه‌ده‌نی‌ و سیاسی و پارێزه‌رانی‌ مافی مرۆڤ كرد و داوای‌ به‌دواداچوونی‌ بۆ ئێعدامه‌كانی‌ ده‌یه‌ی‌ 60 كردبوو.