به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان18 / 8 / 2018
سیمینار18 / 8 / 2018
گەشتەکانی ئەودیوی چیا18 / 8 / 2018
اخبار18 / 8 / 2018
هەواڵەکان11 / 8 / 2018
گۆرانی کوردی 11 / 8 / 2018
گەشتەکانی ئەودیوی چیا11 / 8 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی یەک شەممە ١٩٠٨٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ١٨٠٨٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ١٦٠٨٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی جێژنی قوربان
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی فەرمانی جیهادی خومەینی
هه‌ڵبژارده‌
٢٨ مرداد ماە سالگرد فتوای جهاد خمینی برعلیه مردم کردستان
پرسی رۆژ - ٢٨ی گەلاوێژ ساڵرۆژی فتوای خومەینی دژ بە بە خەڵکی کوردستان میوانی بەرنامە : مامۆستا حەسەن ئەمینی حاکم شەرعی خەڵک لە پارێزگای سنە
ویژە برنامە بە مناسبت ٢٨ مرداد
سمینارێک سەبارەت بە کاریگەریی دنیای مەجازی لەسەر ئاڵو گۆرەکانی کۆمەڵگا
هه‌واڵه‌کان
بەڕێوەچوونی پرسە و کۆڕیادی ڕێزلێنان بۆ شەهید قادر قادری، لە وڵاتی دانمارک 12 / 3 / 2018

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۰ی مارسی ۲۰۱۷ زایینی کۆڕێکی پرسە و ڕێزلێنان بۆ نوێترین شەهید دەستی تێرۆری تاریک پەرەستانی کۆماری ئیسلامی شەهیدی فەرمانده وکادری لێهاتوو قادر قادری،  لەلایەن کۆمیتەی دانمارکی حیزب لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی شاری ڕوسکیلدە بە بەشداری ڕادەیەکی زۆر لە ئەندامان و لایە نگرانی حیزب و نوێنە رانی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانیەکان و ڕەوەندی کوردی نیشتەجێ لە وڵاتی دانمارک پێک هات. ڕێوڕەسمەکە کاتژمێر ۳ی پاشنیوەڕۆ بە سروودی ٸەی شەهیدان و خولەکێک بێدەنگی بۆ یاد و ڕوحی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلی کورد دەستی پێکرد.
 بە دوای ئەو دا سەرەتا پەیامی کۆمیتە لە لایەن هاوڕێ خالید ڕەواندووست بەرپرسی کۆمیتە خوێندرایەوە. لە پەیامی کۆمیتەدا وێڕای بە خێرهاتنی ئامادەبووان و سە رەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید قادر قادری و هاوسەنگەرانی و بنەماڵەی دێموکڕات، وەگەڕکەوتنە وەی دەزگای تێرۆری ڕژیمی دژی گەلی
ٸیسلامی کە نیشانەی زەبوونی کۆماری ٸیسلامی و ترس و دڵەڕاوەکێی ڕێبەرانی کۆماری ٸیسلامی لە ڕاپەڕینی ٸە و دواییانەی گەلانی وەزاڵە هاتووی ٸێران و مسوەگەر بوونی نیزیکی و هاتنی کاتی ڕووخانی حکومەتەکەیانە و بە کردەوەش دەرکەوتوە کە نەگرتن و بەند کردن و نە کوشتن و تێرۆر ناتوانی پێش بە ڕوخانی ڕژیمی جینایە تکاری ٸیسلامی بگرێ .
 هەروەها
ٸیشارە بە زەرورەتی یەکگرتویی زیاتری حیزب ولایەنەکان و پێویستی هەڵوێست گرتنی حکومەتی هەرێم و دەزگا ٸەمنیەکانی و بێدەنگ نەبوونیان لە هەمبەر کردەوەی دزێوی تێرۆری ٸازادیخوازان و تێکۆشەران بە دەستی بەکرێگیراوانی کۆماری ٸیسلامی له سەر خاکی هه رێمی کوردستان کرابوو .
 لە درێژەی کۆڕیادەکە دا پارچە شێعرێکی شاعیر کاک ڕەسوڵ سوڵتانی بۆ شەهید قادر قادری لە لایەن هاوڕێ وریا مەللاک بەڕێوەبەری بەرنامە خوێندرایەوە. هەروە ها پارچە پەخشانیک لە ژێر ناوی شەهید، لە لایەن هاوڕێ
ٸەحمەد ڕەحمانی پێشکەش کرا.

 ٸەو حیزب وڕێکخراوە سیاسی و کۆمەڵایەتیانە پەیام و بروسکەی پرسە و سەرەخۆشییان پێشکەش کرد بریتی بوون لە:

- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ٸێران

- حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ٸێران

- یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان

- پارتی ٸازادی کوردستان (باکور)

- فیدڕاسێۆنی کۆمەڵە کوردییەکان 

- پارتی سۆسیالیستی کوردستانی باکوور

- بروسکەی هاوخەمی وسەرەخۆشی پارتی دێموکڕاتی کوردستان