به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان19 / 5 / 2018
اخبار19 / 5 / 2018
هەواڵەکان12 / 5 / 2018
گۆرانی کوردی 12 / 5 / 2018
گۆرانی کوردی 12 / 5 / 2018
اخبار12 / 5 / 2018
هەواڵەکان5 / 5 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی سێ شەممە ٢٢٠٥٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ٢١٠٥٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ٢٠٠٥٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە یەکگرتووییتان شکۆی مانگرتنە پڕ شانازییەکەی بانە بپارێزن
بانگەوازیکی بە پەلە لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر دووڕێیانی دیکتاتۆریی زیاتر و ڕووخانی زووتردا
دیداری تایبەت - کۆماری ئیسلامی دەروخێ؟ میوانی بەرنامە : کاک ێیبراهیم عەلیزادە دەبیری یەکەمی کۆمەڵە ، رێکخراوی کوردستانی حیزبی کومۆنیستی ئێران
خوەر نیشان - دەرچوونی ئەمریکا لە بەرجام و لێکەوتەکانی میوانی بەرنامە : کاک زەمان فەیلی چالاکی سیاسی کورد - هولەند
پرسی رۆژ - بارودۆخی سیاسی ئێران میوانی بەرنامە : د. هێمن سەیدی شرۆڤەکاری سیاسی / بریتانیا
هه‌واڵه‌کان
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان؛ شەڕی هێرشکارانە و داسەپاوی تورکیە بۆ سەر عەفرین ڕاگرن 12 / 3 / 2018

ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، بێدەنگی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئورووپا لە بەرانبەر هێرشی تورکیە بۆ سەر عەفرینی بە کارەسات ناوزەد کرد.

ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا داوا لە ناوەندەکان و کۆمەڵگای مافی مرۆڤ و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهان دەکات بارودۆخی نالەباری خەڵکی گەمارۆدراوی شاری عەفرین لە بەرچاوبگرن.

لە بەشێکی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە:

نزیکەی پەنجا ڕۆژە کە ئەرتەشی تورکیە و گرووپە جیهادییەکانی سەر بەم وڵاتە، هێرشی هەمەلایەنەیان کردووەتە سەر کانتۆنی عەفرین لە باکووری سوریە "ڕۆژئاوا"، هێزە هاوبەشەکانی تورکیە و جیهادییەکان لە ڕێگەی زەوینی و ئاسمانییەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار تۆن بۆمب و مووشەك و گولەیان بەسەر خەڵکی بێدیفاعی عەفریندا باراندووە. بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوە سەربەخۆکان ژمارەیەک لە گوندەکان و شارەکانی کانتۆنی عەفرین لەلایەن هێزە هێرشکارەکانی تورکیەوە داگیرکراوە و خەڵکی ئەم شوێنانە ماڵەکانیان چۆڵ کردووە.
 زیاتر لە ٣٠٠ ژن و منداڵ و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و دەیان هەزار هاووڵاتی هەڵاتوون یان لەو ناوچانە، کە داگیرکراوە دەرکراون
.

خەباتکارانی کورد، پاش ئەوەی باکووری سوریەیان لە گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی داعش پاک کردەوە و ئەم گرووپە تیرۆریستییەیان لە شاری ڕەقە وەدەرنا، ئەمەش تووڕەبوونی دەوڵەتی تورکیەی لێكەوتەوە.
 ئەم دەوڵەتە کە خەریکی پێگەیاندن و پشتیوانی نهێنی داعش بەهەژمار دێت، هەنووکە خۆی چووەتە گۆڕەپانی جەنگ و بەشێوەیەکی زۆر ڕقاوی خەڵکی مەدەنی و هێزە خەباتکارەکانی کوردی کردووەتە ئامانجی تۆپ و خومپارە و هێرشی بێڕەحمانە
.

ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤ لەو بڕوایەدایە کە هێرشی وێرانکارانە و بێڕەحمانەی هاوبەشی ئەرتەشی ڕاسیزمی تورکیە و گروپە جیهادییە بونیادگەراکان و داعشی نوێ بۆ سەر عەفرین و خەڵکی کورد، هەوڵ و گەڵاڵەداڕێژەری ئەم دەوڵەتە بۆ لەناوبردنی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری دەسەڵاتی ناوچەیی و لەناوبردنی بوونی کانتۆنە خۆبەڕێوبەرییەکان بە تەواوی نەژادپەرەستانە و هەوڵی لە ڕاستای جینایەتی پاکتاوی نەتەوەیی کورد لە باکووری سووریەدایە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە ویژدانە نەنووستووەکانی جیهان دەکات کە سەرنجی جینایەتی ئەرتەشی هاوبەشی تورکیە و داعشی نوێ لە عەفرین بدەن و هەروەها بەشداری و هاودەستی هەندێک لە زلهێزەکان لە شەڕی ناوخۆیی سوریە و بێدەنگی کارەساتباری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکیەتی ئەوروپا و چاوەدێرانی نێونەتەوەیی لەسەر ئەو ڕووداوە بانگ دەکات.