به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان18 / 5 / 2019
روانینی رۆژ18 / 5 / 2019
هەنگاو18 / 5 / 2019
کریڤۆ18 / 5 / 2019
اخبار18 / 5 / 2019
لە ئینترنێەوە 18 / 5 / 2019
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان18 / 5 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی هەینی ١٧٠٥٢٠١٩
بەرنامە ی پێنج شەممە ١٦٠٥٢٠١٩
بەرنامە ی چوار شەممە ١٥٠٥٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
شکۆدار بێت ١ی مەی رۆژی هاوپشتی جیهانیی کرێکاران
(بەرز و پیرۆز بێ یادی 121 ساڵەی ڕۆژنامەنووسیی کوردی
هه‌ڵبژارده‌
پرسی رۆژ - بابەت: دۆخی هەواڵنێران لە ئێران و کوردستان میوانی بەرنامە : کاک ئازاد مستۆفی رؤژنامەنووس / فەرانسە
رەنگاڵە
ڕێوڕەسمی نەورۆزی ٢٧١٩ی کوردی لە ئاوایی هەرسین
ڕێژوان میوانی بەرنامە : هونەرمەند مەنسوور کاویان
هه‌واڵه‌کان
به‌رێوه‌بردنی خۆپیشاندانێک له‌ دانمارک له‌ لایه‌ن کومیته‌ی حدک له‌و وڵاته‌ 15 / 2 / 2011 کومیته‌ی دانمارکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان رۆژی شه‌ممه‌، 23 ی رێبه‌ندان رێپێوانێکی به‌ مه‌به‌ستی مه‌حکومکردنی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ ئیعدامی رۆڵه ئازادیخوازه‌کانی گه‌لی کورد به‌ڕێوه‌ برد. ئه‌و خۆپیشاندانه‌ که‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ بانگه‌وازی حیزبی دیموکراتی کوردستان بۆ ناونانی ده‌یه‌ی به‌ ناو فه‌جر به‌ ده‌یه‌ی به‌ربه‌ره‌کانی له‌ گه‌ڵ ئیعدام وه‌رێ خرابوو، له‌ یه‌ک کاتدا و له‌ دوو شۆینی قه‌رباڵغی ناوه‌ندی شاری کۆپینهاک واته‌ مه‌یدانی "ویسته‌برو چوویت" و مه‌یدانی شارداری سه‌رنجی خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شوێنانه‌ی بۆ لای خۆی راکێشابوو که‌ دواتر ئه‌و دوو به‌شه‌ له‌ حه‌شیمه‌تی خۆپیشانده‌ران له‌ مه‌یدانی " سکالا" یه‌کیان گرته‌وه‌ و کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رینیان وه‌ڕی خست. خۆپیشانده‌ران له‌و رێپێوانه‌دا له‌ گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی ئاڵای کوردستان و وێنه‌ی شه‌هیدانی ریگای رزگاریی کوردستان وئیعدامییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌، تراکتی پێوه‌ندیدار وئاڵای کوردستانیان به‌‌ نیۆ خه‌ڵکی دانمارکی دا بڵاوکرده‌وه‌، به‌ جۆرێک که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر خه‌ڵکی دانمارکیش تێکه‌ڵ به‌ خۆپیشانده‌ران بوون. له‌ مه‌یدانی سکالا وێڕای راگه‌یاندنی ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی رێگای رزگاریی کوردستان، په‌یامی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ له‌ لایه‌ن کاک ناسر پیرانی، به‌رپرسی کومیته‌ی دانمارکی حدک پیشکه‌شی ئاماده‌بووانی کۆبوونه‌وه‌که‌ کرا. به‌رپرسی کومیته‌ی دانمارکی حدک له‌ به‌شێک له‌ قسه‌کانیدا وێڕای ئاماژه‌ به‌ سیاسه‌ چه‌وته‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌رحه‌ق به‌ ماف و ئازادییه‌کانی گه‌لانی ئێران رایگه‌یاند کۆماری ئیسلامی که‌ به‌رده‌وام حاشای له‌و ماف و ئازادییانه‌ کردوه‌، بۆ سه‌رکوتی خه‌ڵکه‌که‌ی په‌نای بۆ ئێعدام و په‌ت و سێداره‌ بردوه‌. خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حدک به‌ ز‌مانی ئینگلیزیی، خوێندنه‌وه‌ی پارچه‌ په‌خشانیک له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه‌که‌ و هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی پیشتیوانیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ویه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی چه‌ند بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌ویه‌ ئیعترازییه‌ بوون.