به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان11 / 8 / 2018
گۆرانی کوردی 11 / 8 / 2018
گەشتەکانی ئەودیوی چیا11 / 8 / 2018
اخبار11 / 8 / 2018
هەواڵەکان4 / 8 / 2018
فیلم و دیکومنت4 / 8 / 2018
نگاە روز4 / 8 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١٣٠٨٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ١٢٠٨٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ١١٠٨٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوكاریی بۆ بلیمەت كۆچەر بیركار ، براوەی گەورەترین خەلاتی ماتماتیكی جیهان
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ پرۆفیسور کۆچەر بیرکار
هه‌ڵبژارده‌
بەرزراگرتنی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵ رۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان - کۆیە
دیداری حەوتوو - یادی ٧٣ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان میوانی بەرنامە : کاک کەمال کەریمی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان
جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ یادی ٧٣ سالەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان فینلاند
کۆمسای - ڤیسوپەنجو گەلاوێژی ساڵڕۆو مەرزیایرە و( حدک ) ی
هه‌واڵه‌کان
هه‌وڵی چالاکانی مه‌ده‌نی بۆ ڕزگار کردنی گیانی ژنێک، که‌ له‌ ژێر په‌تی سێداره‌ دایه‌ 12 / 6 / 2018
که‌مپه‌ینێک له‌ژێر ناوی "به‌خشش" که‌ چه‌ند ساڵه‌ له‌ سه‌رده‌ستی چالاکانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگیی کورد بۆ سرێنه‌وه‌ی توندوتیژی و په‌ره‌پێدان به‌ روحی لێبوردوویی له‌ کۆمه‌ڵگا چالاکی ده‌کا،  گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژنێکی مه‌حکووم ئێعدام  بۆ ژیان و،  ڕزگار کردنی له‌ په‌تی سێداره‌، تازه‌ترین هه‌وڵی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌یه‌.
به‌شێکی به‌رچاو له‌ چالاکانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی شاری سنه‌ به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندراوێک له‌ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان داوایان کردووه‌ که‌ فریای ئه‌و ژنه‌ به‌ندکراوه‌ که‌ بڕیاره‌ دوای مانگی ڕه‌مه‌زان له‌ سێداره‌ بدرێ بکه‌ون و، له‌  مردن ڕزگای بکه‌ن.
فه‌ریده‌ ساڵحی 55 ساڵه‌، خه‌ڵکی مه‌ریوان  که‌ 17ساڵه‌ به‌ تاوانی کوشتنی مێرده‌که‌ی له‌ به‌ندیخانه‌دایه‌، دوای کۆتایی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان رووبه‌ڕووی ئێعدام ده‌بێته‌وه‌،  هه‌ر بۆیه‌ به‌ هه‌وڵ وماندووبوونی زۆری چالاکانی مه‌ده‌نی بنه‌ماڵه‌ی مێرده‌که‌ی  دڵیان نه‌رم بووه‌ ، که‌ له‌ هه‌مبه‌ر پێدانی "دیه‌" به‌ بڕی 350میلیۆن  ڕه‌زایه‌ت بده‌ن و حوکمه‌که‌ی جێبه‌جێ نه‌کرێ.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌‌دا که‌مپینی"به‌خشش له‌ درێژه‌ی چالاکییه‌ مه‌ده‌نییه‌کانی خۆی به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یانراوێک داواکاره‌ له‌ ‌ که‌سانی خێرخواز یارمه‌تییه‌کانیان بنێرن بۆ ئه‌و که‌مپه‌ینه‌، هه‌تا دره‌نگ نه‌بووه‌ گیانی مرۆڤێک له‌ ئیعدام ڕزگار بکرێ.
شیاوی باسه‌ چالاکانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگیی شاری سنه، ‌ ساڵی ڕابردووش به‌ هه‌وڵ و تێکۆشانی مرۆڤدۆستانه‌ ، توانییان گیانی دوو که‌سی دیکه‌ له‌ سزای ئێعدام ڕزگار بکه‌ن.