به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان20 / 10 / 2018
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان20 / 10 / 2018
دیدگاە روز 20 / 10 / 2018
بەرنامە تایبەتییەکان 20 / 10 / 2018
اخبار20 / 10 / 2018
سروودی شۆرشگێری 20 / 10 / 2018
هەواڵەکان13 / 10 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی یەک شەممە ٢١١٠٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ٢٠١٠٢٠١٨
بەرنامەی هەینی ١٩١٠٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ رێورەسمی چلەی شەهیدانی ۱۷ی خەرمانان
راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان
هه‌ڵبژارده‌
رەنگاڵە
جایگاه رویارویی با ایران در استراتژی دولت ترامپ
پرسی رۆژ - چالاکی فەرهەنگی لە ئیلام و کرماشان میوانی بەرنامە : کاک ژاکان باران چالاکی فەرهەنگی - ئیلام
کۆریادی شەهیدانی قەڵای دیموکرات لە هەولێر بەشی ٣
هه‌واڵه‌کان
28 كه‌س له‌ ڕۆژنامه‌وانان و چالاكانی‌ سیاسی داوای‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ حوكمی‌ ئێعدامی‌ "رامین حسێن په‌ناهی"یان كرد 13 / 6 / 2018
28 كه‌س له‌ ڕۆژنامه‌وانان و چالاكانی‌ سیاسی له‌ نامه‌یه‌كی‌ سه‌رئاوەڵەدا داوایان له‌ عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران كرد كه‌ حوكمی‌ ئێعدام كردنی‌ ڕامین حسێن په‌ناهی، به‌ندكراوی‌ سیاسیی كورد هه‌ڵوه‌شێندرێته‌وه‌.
ڕامین حوسێن په‌ناهی، به‌ندكراوی‌ سیاسیی كورد كه‌ ئێستا له‌ زیندانی‌ سنه‌ دایه‌ ڕۆژی‌ 26 به‌فرانباری‌ ساڵی‌ ڕابردوو له‌ لایه‌ن لقی یه‌كی‌ دادگای‌ شۆڕش له‌ سنه‌ به‌ تۆمه‌تی‌ هه‌وڵدانی‌ دژی‌ ئه‌منیه‌تی‌ ئێران له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌ندامبوون له‌ حیزب كوردییه‌كانی‌ دژبه‌ری‌ كۆماری‌ ئیسلامی حوكمی‌ ئێعدامی‌ به‌سه‌ردا سه‌پێنداربوو، كه‌ كۆتایی مانگی‌ خاكه‌لێوه‌ی‌ ئه‌مساڵ حوكمه‌كه‌ی‌ له‌ دیوانی‌ باڵای‌ ئێران ته‌ئید كرایه‌وه‌.
دوای ئەوەی بە وتەی حسێن ئه‌حمه‌دی‌ نیاز، پارێزه‌ری‌ ڕامین حوسێن په‌ناهی داواكاریی بۆ دووباره‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌روه‌نده‌ی‌  ڕامین حسێن‌پەناهی ڕەت کرایەوە، چالاکانی مەدەنی و سیاسی لە ئەگەری جێبەجێ کردنی ئەو حوکمە نیگەرانن.
هەر لەو پێوەندییە‌دا  بەشێک لە چالاکوانانی سیاسی ، ڕۆنامەنووسان، لە ‌ نامه‌یه‌كی‌ سه‌رئاوەڵەدا داوایان له‌ ڕێبه‌ری‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران كردووه‌ حوكمی‌ ئێعدامی‌ ناوبراو هه‌ڵوه‌شێندرێته‌وه‌.
له‌و نامه‌یه‌دا هاتوو كه‌ پێداچوونه‌وه‌ی‌ دووباره‌ به‌ په‌روه‌نده‌ی‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌دا بكه‌نه‌وه‌.
شیاوی باسە لە درێژەی هەوڵ و ماندووبوونی چالاکانی مەدەنیی کورد بۆ پێشگرتن لە حوکمی ئێعدام کردنی ئەو بەندکراوە کوردە، به‌ پێی‌ بانگه‌وازی‌ چالاكانی‌ مه‌ده‌نی‌ شاری‌ سنه‌ له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، قه‌رارە ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی جۆزەردان كۆبوونه‌وه‌یەکی ‌ مەدەنییانە  بەدژی ئێعدام كرانی‌ چالاكانی‌ سیاسی و به‌ تایبه‌ت ڕامین حسێن په‌ناهی به‌ڕێوه‌ بچێ.