به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان15 / 9 / 2018
وتەکان15 / 9 / 2018
گۆرانی کوردی 15 / 9 / 2018
خۆپێشاندان15 / 9 / 2018
وتوووێژەکان 15 / 9 / 2018
اخبار15 / 9 / 2018
هەواڵەکان1 / 9 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی هەینی ١٤٠٩٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ١٣٠٩٢٠١٨
بەرنامەی چوارشەممە ١٢٠٩٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی
پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دوای ڕووداوی هێرشە موشەکییەکەی سەر قەڵای دێموکرات
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - مانگرتنی گشتیی ئەمجارەی کوردستان و وەحشەتی ڕێژیم لە پەیامەکەی
هونەرمەندانی دەروەست و مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات
پرسی رۆژ - بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان کردە ئامانخ ؟ میوانی بەرنامە : د.هێمن سەیدی کارناسی سیاسی - لەندەن
ڕێورەسمی کۆریادی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان لە ئاڵمان
هه‌واڵه‌کان
توانای‌ كڕین لە ئێران، سه‌دی‌ ٨٠ دابه‌زیوه‌ 14 / 6 / 2018
به‌دوای‌ گرانبوونی‌ نرخی‌ دۆلار و دابه‌زینی‌ نرخی‌ پاره‌ی‌ ئێران له‌ ماوه‌ی‌ 8 مانگی‌ ڕابردوودا توانی‌ كڕینی‌ خه‌ڵك سه‌دی‌ 80 له‌ كه‌می‌ داوه‌.
به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ئیسنا، دوكتور وه‌حید شه‌قاقی له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه‌ كه‌ دراو یه‌كێك له‌ گرینگترین بگۆڕه‌كانی‌ ئابووریی هه‌ر وڵاتێكه‌ كه‌ ئه‌و گۆڕانه‌ ده‌توانێ وڵاتێك به‌ چۆك دابێنێ و قه‌یرانێكی‌ دراوی‌ له‌ وڵاته‌ دروست بكا كه‌ هیچكات شه‌ڕێكی‌ نیزامی‌ ناتوانێ كاریگه‌ریی ئه‌وه‌نده‌ خراپی هه‌بێ.
ناوبراو له‌ درێژه‌دا گوتی‌، به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ دۆلار له‌ ماوه‌ی‌ 8 مانگی‌ ڕابردوودا نرخی‌ دراوی‌ ئێران و تواناكانی‌ كڕینی‌ خه‌ڵكی‌ سه‌دی‌ 80 دابه‌زاندووه‌، ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ 1396 بارودۆخه‌كه‌ زۆر له‌وه‌ باشتر بوو و خه‌ڵك زۆر به‌ ئاسانی‌ ده‌یانتوانی‌ كه‌لوپه‌له‌كانیان بكڕن.
شه‌قاقی له‌ درێژه‌دا ده‌ڵێ: شه‌ڕی‌ دراو زۆر له‌ شه‌ڕی‌ نیزامی‌ مه‌ترسیدارتره‌، له‌ شه‌ڕی‌ نیزامی‌ خه‌ڵك دژمنی‌ خۆیان ده‌بینن به‌ڵام له‌ شه‌ڕی‌ دراودا دوژمن به‌ چرای‌ كوژراوه‌ بێ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ خه‌ڵك بزانن سیستمی‌ دراوی‌ ئه‌و وڵاته‌ ئیفلیج ده‌كه‌ن و ده‌گۆڕن.
نرخی‌ دراوی‌ وڵاتانی‌ بیانی‌ له‌ ئێران به‌رده‌وام ڕوو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ دایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ نرخی‌ هه‌ر دۆلارێك به‌ 7 هه‌زار و 200 تمه‌ن و یۆڕۆ به‌ 8 هه‌زار و 200 تمه‌ن مه‌عامه‌له‌ كراوه‌. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ نرخی‌ هه‌ر دۆلارێكی‌ ئه‌مریكا له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ ئێرانه‌وه‌ 4 هه‌زار و 200 تمه‌ن دیاری كراوه‌
پێویست به‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ترامپ و كیم كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ دۆلار هه‌بووه‌.