به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان14 / 7 / 2018
روانینی رۆژ14 / 7 / 2018
گۆرانی کوردی 14 / 7 / 2018
سیمینار14 / 7 / 2018
اخبار14 / 7 / 2018
هەواڵەکان7 / 7 / 2018
روانینی رۆژ7 / 7 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی هەینی ٢٠٠٧٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ١٩٠٧٢٠١٨
بەرنامەی چوار شەممە ١٨٠٧٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی هاوخەمیی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە
ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەبۆنەی ۲۹مین ساڵیادی تیرۆری د.قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڤییەن
هه‌ڵبژارده‌
اقتصاد پاشنە آشیل حکومت
دیداری تایبەت - دیداری تایبەت لەگەڵ د. ئاسۆ حەسەن زادە جێگر سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان
کاروانی شەهیدان
کۆمسای -ڤیسوودڤێو کۆپڕی ساڵڕۆ وشەهید بییەی د.قاسملووی
هه‌واڵه‌کان
حیسابی دراویی كاربه‌ده‌ستانی‌ ڕێژیم، له‌ پاشه‌كه‌وتی‌ دراویی ئێران زیاتره‌ 8 / 7 / 2018
مه‌حموود به‌همه‌نی‌، ئه‌ندامی‌ مه‌جلیس شورای‌ ئیسلامی ڕایگه‌یاند كه‌ ماوه‌ی‌ 2 ساڵه‌ پاره‌ی‌ هه‌نارده‌ کراو،  بۆ نێوخۆی ئێران  نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ و،  له‌ حیسابی كاربه‌ده‌ستانی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاته‌ كراوه‌ و حیسابی دراویی ئه‌وان له‌ پاشه‌كه‌وتی‌ دراویی ئێران زیاتره‌.
سایتی‌ "خانه‌ی‌ میلله‌ت" سه‌ربه‌ مه‌جلیسی ئێرانه‌ ده‌نووسێ: " 5 هه‌زار كه‌س له‌ منداڵه‌كانی‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ ڕێژیم له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ده‌ژین كه‌ له‌و ڕێژه‌یه‌ ته‌نیا 300 كه‌سیان خه‌ریكی‌ خوێندنن و ئه‌وانه‌ی‌ دیكه‌ ده‌بێ ده‌وڵه‌ت پێیان ڕابگا. ده‌وڵه‌ت و قانوون ده‌بێ ئه‌و بابه‌ته‌ ڕوون بكه‌نه‌وه‌. چاودێری به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی‌ دراو و،  بانكه‌كان و،  چاودێریی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تیش له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی‌ پشكنین و دیوانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌بێ ڕاپۆرتی‌ ڕوون له‌و پێوه‌ندییه‌دا بڵاو بكه‌نه‌وه‌."
ناوبراو پێشتر سه‌رۆكی‌ بانكی‌ ناوەندیی ئێران بووه‌ و به‌ هه‌واڵده‌ریی مێهری‌ ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ سه‌ره‌كیترین گیروگرفته‌ ئابوورییه‌كانی‌ ئه‌و دواییانه‌ی‌ ئێران سیاسه‌تی‌ ناڕوون و نادروستی‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ ڕێژیم بووه‌ كه‌ نه‌غدینه‌یان له‌ ئێراندا نه‌هێشتووه‌.
 هه‌روه‌ها له‌ به‌شێك له‌ قسه‌كانیدا ده‌ڵێ: له‌ كۆتایی ساڵی‌ 1391 ڕێژه‌ی‌ نه‌غدینه‌ی‌ ئێران 435 هه‌زار میلیارد تمه‌ن بووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 1700 هه‌زار میلیارد تمه‌ن به‌رزبووه‌ته‌وه‌ یانی‌ 4 به‌رابه‌ر بووه‌ته‌وه‌. ئه‌و پاره‌یه‌ به‌ لێشاو ده‌خورێ و،  كه‌سیش لێی ناپرسێته‌وه‌.
مه‌حموود به‌همه‌نی‌ سه‌باره‌ت به‌ بازاڕی‌ دراو و زێڕ گوتی‌: "ئێمه‌ به‌ بێ هیچ به‌رته‌سككردنه‌وه‌یه‌ك زێڕمان به‌ خه‌ڵك فڕۆشت و ئێستاش له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ داین ده‌سبه‌سه‌ریان بكه‌ین،  یان ماڵیاتیان لێوه‌رگرین، سیاسه‌تێكی‌ ئابووریی بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌، ماڵیات له‌ كاتی‌ كڕین و فرۆشتندا وه‌رده‌گیردرێ. 
ده‌وڵه‌ت هیچ به‌رنامه‌یه‌كی‌ نیه‌ و هه‌ر بۆیه‌ ئێستا تووشی قه‌یران هاتووه‌ و له‌وانه‌یه‌ زۆر له‌وه‌ خرابتریش بێ.
ناوبراو له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ له‌ قسه‌كانیدا گوتی‌: ماوه‌ی‌ 2 ساڵه‌ پاره‌ی‌ هه‌نارده‌ی‌ ئێران بۆ نێوخۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و ، لەم دواییانە  ئه‌وه‌یان ئاشكرا كراوە ‌ كه‌ بڕی‌ 148 میلیارد دۆلار له‌ حیسابی ‌ منداڵانی‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ ڕێژیمدا هه‌یه‌  ، كه‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ له‌ پاشه‌كه‌وتی‌ دراویی ئێران زیاتره‌.