به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان20 / 7 / 2019
روانینی رۆژ20 / 7 / 2019
وەک خۆی 20 / 7 / 2019
کریڤۆ20 / 7 / 2019
اخبار20 / 7 / 2019
لە ئینترنێەوە 20 / 7 / 2019
فیلم و دیکومنت13 / 7 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ٢٢٠٧٢٠١٩
بەرنامەی یەک شەممە ٢١٠٧٢٠١٩
بەرنامەی شەممە ٢٠٠٧٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
ئه‌مه‌گناسیتان بۆ شه‌هید دوکتور قاسملوو هیوابه‌خشه!
سپاس و پێزانینی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێوەندیدار بە چالاکییەکانی تایبەت بە یادی سی ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملوو
هه‌ڵبژارده‌
رێبازی قاسملوو، رێبازی حیزبی دێموکرات -بەرژەوەندیی نەتەوەیی
رەنگاڵە
بەرزڕاگرتنی یادی سی ساڵەی شەهیدکرانی د. قاسملو لە ل فەنلاند بەشی ١
رێبازی قاسملوو، رێبازی حیزبی دێموکرات - رێکخراو، وەک چەکێکی هەرە گرینگ
هه‌واڵه‌کان
هەشتەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەرێوەچوو 7 / 8 / 2018

رۆژی سێ شەممە ٠٧/٠٨/٢٠١٨ بەرانبەر بە ١٦ی گەلاوێّژی١٣٩٧ لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە ئامادەبوونی نوێنەرانی سەرجەم لایەنە پێكهێنەرەكانی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران پێكهاتوو لە : كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، حیزبی دیموكراتی كوردستان، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران هەشتەمین كۆبوونەوەی ناوەند بەرێوەچوو. كۆبوونەوەكە بە وتەێكی بەخێرهاتن و راپۆرتی كار و هەڵسوورانی ئەو ماوەیەی پێشووی ناوەندی هاوكاریی لە لایەن سەیید كامیل نورانی فەرد بەرپرسی دەورەیی ناوەندی هاوكاریی دەستی پێكرد و لە لایەن نوێنەرانی هێزە سیاسیەكانەوە، كاری ئەو ماوەیەی ناوەند خرایە بەر تێروانین و لە پێداچوونەوە بە كارەكان خەت و بەرنامەی كاری داهاتوو دارێژرا و چەند خالیك بۆ باشتر كردنی كارەكان پەسەند كران. لەبرَگەێكی تری دەستووری كاری كۆبوونەوە بۆنە و پێشهاتە سیاسیەكانی رۆژەڤی ئێران و كوردستان خرایە بەرباس و لەم بەشەدا لایەنەكان بە وردی بابەتی خۆپێشاندانەكانی شارەكانی ئێران و دۆخی قەیراناویی ئابووری ئێران و سیاسەتی ئەمریكا لە ئاست رژیمی ئێران و كاریگەرییەكانی ئەو دۆخە نوێیە لە سەر بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلی كورد لە كوردستانی ئیرانیان هەڵسەنگاند و بە پشت بەستن بە گووتاری رووخان كە گووتاری ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانە لەسەر نەمان و رۆیشتنی سیستەمی كۆماری ئیسلامی ئێران پێداگریی كرایەوە و هەموو پرۆژە بەرنامە و بەدیل سازییەكانی تر بۆ ئەو گووتارە چ لە دەرەوە و چ لە ناوخو رەد كرانەوە و پشتیوانی لە ویستی گۆڕانی بنەڕەتی و هاوخەباتی لەگەڵ نارازییان و خۆپیشاندەرانی سەرانسەری ئێران بە ئەركی ناوەندی هاوكاریی زاندرا. لە درێژەی ئەو باسە پرۆژەی كۆدار و پەژاك كە لەماوەی پێشوو بلاویان كردەوە بە پرۆژەێكی ناواقعی و ناتەبا لەگەڵ ویست و داخوازیە نەتەوەییەکانی جوڵانەوەی گەلی كورد دا ، خوێندنەوەی بۆ كرا. هەر لەو پێوەندەدا بە خوێندنەوەی دروستی دۆخ و هەل ومەرجی كوردستان شرۆڤەی ئەرك و بەرنامەی كاری كوردستان و جولانەوەكەی كرا و ئامادەیی و یەكریزی جوڵانەوەی گەلەكەمان وەبیر هێندرایەوە. لەدرێژەی ئالوگۆری بیرورا و قسە كردن لە سەر كارەكانی داهاتووی ناوەند رۆژی 28ی گەلاوێژ كە ساڵوەگەری دەركردنی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی گەلی كورد بوو ، وە ك رۆژی خۆراگری نەتەوەیی و یەكێك لە لاپەرە پر شەرمەزارییەكانی دیكتاتۆریەتی تاران و پڕ سەروەرییەكانی مێژووی خۆراگری گەلەكەمان پێداگری لەسەر كرایەوە و هێندێك بەرنامە بۆ یادكردنەوەی ئەو بۆنەیە خرایە دەستووری كاری داهاتووی ناوەندی هاوكارییەوە. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا چەندین تەوەر و باسی گرینگ و جێی بایەخی لایەنەكان قسەی لەسەر كرا و پێداگری لەسەر ئەسلی بە یەكەوە كاركردن و لێك تیگەیشتن و سازانی گشتی كرایەوە و لە كەشیكی دۆستانە كۆتایی بە هەشتەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران هێندرا.

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران ٠٧/٠٨/٢٠١٨