به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان12 / 1 / 2019
روانینی رۆژ12 / 1 / 2019
ژیان و خەبات12 / 1 / 2019
هەواڵەکان5 / 1 / 2019
روانینی رۆژ5 / 1 / 2019
اخبار5 / 1 / 2019
هەواڵەکان29 / 12 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ١٦٠١٢٠١٩
بەرنامەی سێ شەممە ١٥٠١٢٠١٩
بەرنامەی دوو شەممە ١٤٠١٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
ڕاگەیەندراوی ناوەندیی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەبۆنەی یەک ساڵەی دامەزرانیەوە
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی جێژنی کریسمەس و سەری ساڵی زایینی
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - هۆکارەکانی زاڵکردنی کەشی ئەمنیەتی بەسەر کوردستاندا
پرسی رۆژ - ئەشکەنجە لە دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران دا میوانی بەرنامە; پارێزەر حوسێن ئەحمەدی نیار - هولەند
رەنگاڵە
دیدگاە روز - ستاتوی کرد در سوریه‌ی آینده‌
هه‌واڵه‌کان
دوو به‌ندكراوی کورد، به‌ دانانی‌ بارمته‌ ئازاد كران 8 / 8 / 2018 موختار زارعی له‌ سنه‌ و محه‌ممه‌د هادی‌ عه‌باسزاده‌ له‌ خۆی‌ به‌ دانانی‌ باركته‌ به‌ شێوه‌ی‌ كاتی‌ ئازاد كران.
به‌ پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ناوه‌ندی‌ دێموكراسی و مافی مرۆڤی‌ كوردستان، ڕۆژی‌ ڕابردوو موختار زارعی، چالاكی سیاسی خه‌ڵكی‌ شاری‌ سنه‌ پاش ١٧ ڕۆژ ڕاگرتنی‌ له‌ گرتنگه‌كانی‌ ڕێژیم به‌ دانانی‌ بارمته‌ به‌ شێوه‌ی‌ كاتی‌ ئازاد كرا.
موختار زارعی‌ كه‌ ڕۆژی‌ ٣٠ مانگی‌ پێشوو له‌ لایه‌ن ده‌زگا قه‌زایی داوای‌ كرابوو خۆی‌ به‌ دادگا بناسێنێ و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ ١٧ ڕۆژ ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
ناوبراو به‌ تۆمه‌تی‌ ڕه‌خنه‌گرتن له‌ ڕێبه‌ری‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران و پێشێلكردنی‌ مافی مرۆڤ له‌ ئێران ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو كه‌ تا كاتی‌ دادگاییكردنه‌كه‌ی‌ به‌ دانانی‌ بارمته‌ی‌ ٢٠٠ میلیۆن تمه‌نی‌ ئازاد كراوه‌.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له‌ هه‌واڵێكی‌ دیكه‌دا محه‌ممه‌د هادی‌ عه‌باسزاده‌ خه‌ڵكی‌ خۆی‌ كه‌ حه‌وتووی‌ ڕابردوو له‌ لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌تی له‌و شاره‌ ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو له‌ لایه‌ن لقی 2ی‌ دادگای‌ ئینقلاب به‌ تۆمه‌تی‌ پروپاگه‌نده‌ دژی‌ كۆماری‌ ئیسلامی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ لێكرابوو به‌ دانانی‌ بارمته‌ به‌ شێوه‌ی‌ كاتی‌ ئازاد كرا.
ناوبراو پێنجشه‌ممه‌ی‌ حه‌وتووی‌ ڕابردوو له‌ لایه‌ن پۆلیسی‌ ئه‌منیه‌ت له‌ شاری‌ خۆی‌ به‌ تۆمه‌تی‌ پروپاگه‌نده‌ دژی‌ ڕێژیمی‌ ئێران به‌ مۆڵه‌تی‌ ده‌زگای‌ قه‌زایی ده‌سبه‌سه‌ر كرا و پاش چه‌ند ڕۆژ ڕاگرتن به‌ دانانی‌ بارمته‌ی‌ ٣٠٠ میلیۆن تمه‌نی‌ ئازاد كرا و ئێستا چاوه‌ڕوانی‌ كاتی‌ دادگای كردنه‌كه‌یه‌تی‌.
عه‌باسزاده‌ ساڵی‌١٣٧٢ له‌ شاری‌ خۆی‌ له‌ دایك بووه‌ و خوێندكاری‌ ساڵی‌ كۆتایی ڕشته‌ی‌ مودیریه‌تی‌ ده‌وڵه‌تییه‌ و ساڵ ١٣٩٥ له‌ ڕه‌وتی‌ خۆپێشاندانه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو.
لە هەواڵێکی دیکەدا هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە بۆکان، لە ڕۆژانی کۆتایی مانگی پووشپەردا، کەسێکیان بە ناوی فەردین وەفایی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەسبەسەر کردووە.
سەرەڕایی تێپەربوونی ٣ حەوتوو لە دەسبەسەرکرانی وەفایی و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەکی ئەوتۆ لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەست نیە.