به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان8 / 12 / 2018
روانینی رۆژ8 / 12 / 2018
هەنگاو8 / 12 / 2018
گەشتەکانی ئەودیوی چیا8 / 12 / 2018
هەواڵەکان1 / 12 / 2018
روانینی رۆژ1 / 12 / 2018
ژیان و خەبات1 / 12 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ١٢١٢٢٠١٨
بەرنامەی سێ شەممە ١١١٢٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ١٠١٢٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگەیەندراوی ناوەندیی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
په‌یامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگره‌ی شووڕای نەتەوەیی هێزە خەباتکارەکانی ئەحواز
هه‌ڵبژارده‌
لێدوانی بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەبابەت ۲٦ی سەرماوەز بەشی ٢
هەرمان ... ئاوڕێک لە کەسایەتی و پێگەی، نەمر کەریم رەسووڵ زادە ناسراو بە مام شێرکۆ لە حیزبی دێموکراتدا شەهید کەریم رەسووڵ زادە ناسراو بە مام شێرکۆ ، یەکێک لە شەهیدانی مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات
لێدوانی بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەبابەت ۲٦ی سەرماوەز
روانینی رۆژ - کۆماری ئیسلامیی ئێران و گەندەڵیی ڕێکخراو
هه‌واڵه‌کان
یه‌کیه‌تیی ژنان له‌ سۆئێد و فینلاند رێوڕه‌سمێک به‌ بۆنه‌ی 8 ی مارس به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن 23 / 2 / 2011 یەکێتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان له‌ ئاگادارییه‌کدا بڵاوی کردۆته‌وه‌ که‌ ڕێوڕه‌سمێک به‌ بۆنه‌ی ٨ ی مارس له‌ وڵاتی سۆئێد به‌رێوه‌ ده‌با. به‌پێی ئه‌و ئاگادارییه‌ی یەکێتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان بڵاوی کردۆته‌وه‌، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٢ی مارس، لە وڵاتی سۆئێدو لە شاری ستۆکهۆڵم رێورەسمێکی تایبه‌تی بە بۆنەی ٨ ی مارس، رۆژی نێونەتەوەیی ژنان پێک دێنێ. به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆ ئه‌م رێوره‌سمه‌ دانراوه‌ ، هاورێیان کاوە ئاهەنگەری و جەمیلە هاشمی دوو باسی سیاسی و ئاکادیمی له‌و رێوڕه‌سمه‌دا پێشکەش دەکەن. هه‌ر له‌م رێوره‌سمه‌دا و لە بەشی هونەری دا، هونەرمەندی دەنگ‌خۆش کانی، بە هاوکاریی هونەرمەندانی ژەنیار کارزان مەحموود، جەماڵ محمدی و موشتاق فەیزیابی و هەروەها، کیژوولەی دەنگ‌خۆشی کورد شنۆ ئەحمەدی، بە هاوکاریی هونەرمەندی ژەنیار هێدی گەردی، چه‌ند به‌رهه‌مێکی هونه‌ری پێشکه‌ش ده‌که‌ن برگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌م رێوره‌سمه‌ که‌، یەکێتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان له‌ وڵاتی سۆئێد به‌رێوه‌ی ده‌با،نیشاندانی فیلمێکی دێکۆمێنتیه‌. بەرنامەکانی ئه‌م رێوره‌سمه‌ رۆژی 12ی مارس کاتژمێر ١١و نیوو تاوه‌کوو 4و نیوی ئیوارە له‌ ساڵۆنی هوسبی‌ترێف، بەڕێوە دەچێ. هه‌روه‌ها کومیته‌ی یەکێتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان له‌ وڵاتی فینلاندیش به ‌مه‌به‌ستی به‌رزو به‌رێز راگرتنی خه‌باتی ژنانی ئازادیخواز له ‌پێناو دابینکرانی مافه‌کانیان رۆژی 26 فێورییه‌ رێوره‌سمێک به‌رێوه‌ ده‌به‌ن. له‌به‌ره‌به‌ری هاتنی رۆژی 8 ی مارس رۆژی جیهانی ژن، یەکێتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان له‌ وڵاتی فینلاند، بۆ به‌رز راگرتنی ئه‌م رۆژه‌ مه‌زنه‌ و رێزگرتن له‌ خه‌باتی ژنانی ئازادیخوازی جیهان و به‌تایبه‌تی کورد ئه‌م رێوره‌سمه‌ به‌رێوه‌ ده‌با. یەکێتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان له‌ ئاگاداریه‌کدا بڵاوی کردۆته‌وه‌ که‌ رۆژی 26 ی فێورییه‌ ئه‌م رێوره‌سمه‌ به‌ به‌شداریی هونه‌رمه‌ند نیاز شه‌یدا به‌رێوه‌ ده‌با.