به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان10 / 11 / 2018
دیدگاە روز 10 / 11 / 2018
هەنگاو10 / 11 / 2018
یاده‌ وه‌رییه‌کان10 / 11 / 2018
اخبار10 / 11 / 2018
فیلم و دیکومنت10 / 11 / 2018
هەواڵەکان3 / 11 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١٢١١٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ١١١١٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ١٠١١٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کورستان بەبۆنەی جێژنی خاوەنکار
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ رێورەسمی چلەی شەهیدانی ۱۷ی خەرمانان
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - چ بکرێ؟!
پرسی رۆژ - ساڵێک دوای بوومەلەرزەی کرماشان میوانانی بەرنامە : کاک ئیقباڵ سەفەرێ چالاکی سیاسی - سوئێد و کاک نەعیم نەجەفی رۆژنامەنووس
کۆمسای -ئەرکۆمەڵای جە کوردەوارینە
رێژگە - شاهرام نازری ، خۆرەتاوێک لە رەنگی نیشتمان
هه‌واڵه‌کان
بەردەوامیی مانگرتنی خاوەن بارهەڵگران و دەسبەسەرکرانی ١٠کەسی دیکەش 10 / 10 / 2018 هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی مانگرتنی شۆفێری بارهەڵگرەکان لە چەند شارێکی ئێران، دادستانی گشتیی پارێزگای کرماشان باسی لە دەسبەسەرکرانی دە کەسی دیکەش کرد.
خولی تازەی مانگرتنی شۆفێری بارهەڵگرەکان لە ٢٠ ڕۆژ لەمەوپێشەوە دەستی پێکردووەو تاوەکوو ئێستاش هەر بەردەوامە و لەو ماوەیەشدا زیاتر لە ٢٧٦ کەس لە شارو پارێزگا جیاجیاکانی ئێران دەسبەسەرکراون.
مانگرتنی شۆفێری بارهەڵگرەکان لە شارە جیاجیاکانی ئێران کە لە دوای بانگەوازێک لە ٣١ی خەرمانانی ئەمساڵەوە، بۆ سێیەم‌جار لە دژی بەدی نەهێنانی خواستە سنفییەکانیان دەستی پێکرد
لە ڕۆژی شەممە ٣١ی خەرمانانی ١٣٩٧ شۆفێری بارهەڵگرەکان لە زۆربەی شارەکانی ئێران لە دژی بەدەنگەوە نەهاتنی بەرپرسانی پێوەندیدار لەمەڕ داواکارییە سنفییەکانیان دەستیان لە کار کێشایەوەو مانیان گرت.
سەرەڕای ئەوەیکە هەواڵدەرییە نێوخۆییەکانی ئێران، ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەزبەر، باسیان لە کۆتایی هاتنی ئەم مانگرتنە دەکرد، بەڵام وێنەهەواڵ و گرتە ڤیدیۆییەکان دەرخەرتی بەردەوامیی مانگرتنەکان لە زۆربەی شارەکانی ئێران و کوردستانن.
لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٢٦٠ کەس لە پارێزگاکانی: ئەلبۆرز، ئەردەبیل، ئیسفەهان، فارس، سیمنان، کرماشان، زەنجان، هەمەدان، خۆراسانی باکوور، خۆراسانی ڕەزەوی و شارەکانی بۆجنوورد، کەنگان، پاکدەشت، نیشابوور، شیروان، سنە، ئازەرشار، گورگان، نەبدەرگەز، ئیزە، ڕەزەن و زەرەند دەسبەسەر کراون، ئەم کەسانە بە تۆمەتی «افساد فی‌الارض»، "شێواندنی ئاسایشی نەتەوەیی، و ڕێگەری و چەتەیی دەسبەسەر کراون. جێی ئاماژەیە کە پێشتریش "محەممەد جەعفەر مونتەزیری" دادستانی گشتیی ئێران ڕایگەیاندبوو کە حوکمی ئەم دەسبەسەر کراوانە قورسە و تەنانەت تا سێدارەشی تێدایە.
بەرپرسانی دەزگای قەزایی، دەسبەسەرکراوان بە "هەڵکوتان و هێرش" بۆ سەر ماشێنە بارهەڵگرەکان تۆمەتبار دەکەن. ئەم تۆمەتانە لە کاتێکدایە کە ناڕازیان و مانگرتووان ئەم بابەتە ڕەت دەکەنەوەو دەڵێن ئەم قسانە ئامادەکارییە بۆ سەرکوت کردنی ئێمە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ڕۆژانی داهاتوو و بە بڵاوکردنەوەی چەندین گرتەی ڤیدیۆیی کە نیشان دەدا هێزەکانی ڕێژیم کەرەستەی گشتی نێوشارو ماڵی هاوڵاتییان تێک دەدەن و دەیان شکێنن و دەیسەلمێنن کە ئەوە دەوڵەتە کە تێکدەرە نەوەک خەڵکی چەوساوەو زوڵم لێکراوی ئێران.
هەر لەو پێوەندییەشدا ١٥٣ نوێنەری مەجلیس لە نامەیەکدا بۆ حەسەن ڕوحانی سەرکۆماری ئێران، داوایان لێکردووە بەدەم خواستی داواکارییەکانی شۆفێری بارهەڵگرانەوە بچێ، لە بەشێک لە نامەکەدا هاتووە کە ئەم مانگرتنە سیاسی نییەو نابێ وەک کەسانی سیاسی هەڵسوکەتیان لەگەڵ بکرێت و ئەوانە چینێکی زەحمەتکێشی ئەم کۆمەڵگایەن و پێویستییان بە هاوکاری دەوڵەتە.
دیارە داواکاریی نوێنەرانی مەجلیسی ترسی پێوەدیارەو دەترسن چین وتوێژەکانی دیکەی کۆمەڵگەش بگرێتەوە.