به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان8 / 12 / 2018
روانینی رۆژ8 / 12 / 2018
هەنگاو8 / 12 / 2018
گەشتەکانی ئەودیوی چیا8 / 12 / 2018
هەواڵەکان1 / 12 / 2018
روانینی رۆژ1 / 12 / 2018
ژیان و خەبات1 / 12 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ١٢١٢٢٠١٨
بەرنامەی سێ شەممە ١١١٢٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ١٠١٢٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگەیەندراوی ناوەندیی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
په‌یامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگره‌ی شووڕای نەتەوەیی هێزە خەباتکارەکانی ئەحواز
هه‌ڵبژارده‌
لێدوانی بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەبابەت ۲٦ی سەرماوەز بەشی ٢
هەرمان ... ئاوڕێک لە کەسایەتی و پێگەی، نەمر کەریم رەسووڵ زادە ناسراو بە مام شێرکۆ لە حیزبی دێموکراتدا شەهید کەریم رەسووڵ زادە ناسراو بە مام شێرکۆ ، یەکێک لە شەهیدانی مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات
لێدوانی بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەبابەت ۲٦ی سەرماوەز
روانینی رۆژ - کۆماری ئیسلامیی ئێران و گەندەڵیی ڕێکخراو
هه‌واڵه‌کان
تێکدانی کۆنگرەیەکی ئەدەبی و، فەرهەنگی لە شاری شنۆ بە مەبەستی سیاسی، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە 11 / 10 / 2018 ناوەندە ئەمنییەکانی شاری شنۆ لە پیلانی داڕێژراو و سیاسییانە، کۆبوونەوەیەکی ئەدەبی و فەرهەنگی تایبەت بە ئەنجومەنی ئەدەبیی (پرشنگی گەلاوێژی) ئەوشارەیان تێکدا.
بە پێی ڕاپۆڕتێک کە بە “کوردستان وکورد”گەیشتووە، بڕیار بووە رۆژانی پێنج‌شەممەو هەێنی ، ١٩ تا ٢٠ی ڕەزبەر لە سەردەستی قەڵەمبەدەستان و ئەدەبدۆستانی ئەنجومەنی ئەدەبیی پرشنگی گەلاوێژ کۆبوونەوەیەکی ئەدەبی و فەرهەنگی بە بەشداریی نووسەران و ئەدیبانی شارەکانی دیکەی کوردستان لە شاری شنۆ بەڕێوە بچێت. بەڵام سەرەڕای هاوئاهەنگی و ڕێگەپێدراوی بۆ ئەو کۆبوونەوە، ناوەندە ئەمنییەکان لە ڕێگای پیلانگێڕییەوە تێکیان داوە.
یەکێک لە بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوە ڕایگەیاند: دوای ئەوەی مێوانەکان و بانگهێشت کراوانی ئەو کۆڕە ئەدەبییە گەیشتن لە کاتی چوونەوە ژوورە بۆ ناو هۆڵی تەرخانکراو لە “مجتمع″ی فەرهەنگی شاری شنۆ، چەند کەس لە مەئموورانی سپا بە ویستی خۆیان دارودیواری ئەو سالۆنەیان پڕ کردبوو لە دروشمگەلێک پڕاوپڕ لە بێ رێزی بە گەلی کوردو بزووتنەوەی کورد.
بە پێی هەمان سەرچاوە سەرەتا لە سەر ئەرز، ئاڵای ئامریکاو ئیسراییل یان ڕاخستبوو، دواتر وێنەی ڕێبەرانی مەزنی گەلی کورد، وەکوو پێشەوا قازی محەممەد و دوکتور قاسملوو، شەڕەفەکەندی و چەند کەسایەتییەکی دیکەیان هەڵواسیوەو لە ژێری وێنەکان بە نووسراوە بێ رێزییان بەو ڕێبەرانە کردبوو.
لە دڕیژەی ئەو ڕاپۆڕتە‌دا هاتووە دوای ئەوە کە میوانان و هەیئەتی خانەخۆێ چاویان بەو پیلانە کەوت، ناڕەزایەتییان دەربڕی و، بانگی فەرمانداری شاری شنۆیان کرد .بەڵام ئەوەش هیچی لەدەست نەهاتوو، هەربۆیە بەشی هەرەزووری میوانان ئەو سالۆنەیان بەجێهێشت.
دەگوترێ ڕێژیم دەیهەوێست بە کەڵک‌ئاژۆیی، وێنەو فیلم لەو کۆنگرە ئەدەبی و فەرهەنگییە هەڵبگرێت، کە هەم ئاڵای ئیسراییل و ئامریکا پاماڵ دەکرێ و، هەم بێ رێزی بەڕێبەرانی گەلی کوردیش کراوە.