به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان22 / 9 / 2018
دیداری حەوتوو22 / 9 / 2018
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان22 / 9 / 2018
اخبار22 / 9 / 2018
بیانیه و اطلاعیه22 / 9 / 2018
وتەکان22 / 9 / 2018
وتەکان22 / 9 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ٢٤٠٩٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ٢٣٠٩٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ٢٢٠٩٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
نامەی سەرئاوەڵا بۆ سەرۆکی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
سوپاس نامەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان !
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - قۆرتێکی گەورە لە بەردەم ڕێژیمی ئێران
کۆریادی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان لە سویس بەشی ١
سوپاس نامەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان !
خۆپیشاندانی کوردانی دانیشتووی نۆروێژ بە دژی هێرشی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەڵای دێموکرات
هه‌واڵه‌کان
دوو پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی نه‌وتی دیکه‌ به‌‌ سپای پاسداران درا. 27 / 2 / 2011 دوو حه‌وتوو دوای ئه‌وه‌ی که‌ فه‌رمانده‌ری قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیای سه‌ر به‌ سپای پاسداران رایگه‌یاند که‌ گه‌ڵاڵه‌ی 500 میلیارد تمه‌نیی دروست کردنی هێڵی لووله‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت دراوه‌ته‌ ئه‌و قه‌رارگایه‌، دوێنێ شه‌ممه‌ 7 ی ره‌شه‌مه‌ جێگری وه‌زیری نه‌وت رایگه‌یاند که‌ کاری دروست کردنی دوو هێڵی لووله‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت که‌ به‌ گشتی 1100 کیلۆمیتره‌ و زیاتر له‌ 3 میلیارد تێچوو هه‌ڵده‌گرێ، به‌ بێ ده‌نگی دراوه‌ته‌ قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا. به‌رپرسی شیرکه‌تی پاڵاوتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌کان له‌ گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رچاوه‌ی ماڵیی ئه‌م دوو هێڵه‌ نه‌وتیه‌ له‌ لایه‌ن قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیاوه‌ دابین ده‌کرێ، کوتی که‌، به‌ر له‌مه‌ش قه‌راردادی گه‌ڵاڵه‌ی په‌ره‌پێدانی به‌نده‌ری نه‌وتیی ماهشه‌هریش دراوه‌ته‌ ئه‌و قه‌رارگایه‌. له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ پێشبینی ده‌کرێ که‌ له‌م حه‌وتوویه‌دا قه‌راردادی دروست کردنی هێڵی لووله‌ی هه‌ناردنی گازی ئێران بۆ ئورووپا که‌ بایی یه‌ک میلیارد و 300 میلیون دولاره‌ له‌ نێوان شیرکه‌تی نیشتمانی گاز، قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا و بانکی پارسیان دا واژۆ بکرێ. هه‌روه‌ها له‌م دواییانه‌شدا قه‌راردادی دروست کردنی فازی دووی هێڵی لووله‌ی پاکستانیش دراوه‌ته‌ قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا. چه‌ند رۆژ له‌وه‌ پێش فه‌رمانده‌ری سپای پاسداران وتبووی که‌ چالاکییه‌ ئابوورییه‌کانی سپا له‌ لایه‌ن قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیاوه‌ ئه‌نجام ده‌درێ و ئه‌م چالاکییه‌ به‌ربڵاوانه‌ش به‌ مه‌به‌ستی یارمه‌تیی ده‌وڵه‌ت له‌ به‌رانبه‌ر گه‌مارۆی شیرکه‌ته‌ بیانیه‌کان دایه‌. شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ هه‌تا ئێستا ده‌یان پرۆژه‌ی جۆربه‌جۆر له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ به‌ شیرکه‌ته‌کانی سه‌ر به‌ سپای پاسداران و یه‌ک له‌وان قه‌رارگای ره‌مه‌زان دراوه‌. جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ گه‌ڵ گه‌مارۆ‌کانی دژ به‌ کۆماری ئیسلامی له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ چالاکییه‌ ناوکیه‌کانیدا، سپای پاسداران و قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیاش وه‌به‌ر گه‌ماروه‌کانی ئه‌مریکا که‌وتوون.