به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان10 / 11 / 2018
دیدگاە روز 10 / 11 / 2018
هەنگاو10 / 11 / 2018
یاده‌ وه‌رییه‌کان10 / 11 / 2018
اخبار10 / 11 / 2018
فیلم و دیکومنت10 / 11 / 2018
هەواڵەکان3 / 11 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی یەک شەممە ١٨١١٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ١٧١١٢٠١٨
بەرنامەی هەینی ١٦١١٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگرەی پارتی دێموکراتی پێشڤه‌رۆی کورد له‌ سوریه‌
پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کورستان بەبۆنەی جێژنی خاوەنکار
هه‌ڵبژارده‌
دەقی وتەکانی د.ئاسؤ حەسەن زادە لە رێورەسمی دەورەی ٢٣٠ی سەرەتایی پێشمەرگە
دیداری حەوتوو - بزاڤی مەدەنی بزاڤێکی شوناسخواز میوانی بەرنامە : کاک ناسر باباخانی بەرپرسی ناوەندی لێکۆلینەوە ی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشینگتون ( میراو )
روانینی رۆژ - چ بکرێ؟!
پرسی رۆژ - ساڵێک دوای بوومەلەرزەی کرماشان میوانانی بەرنامە : کاک ئیقباڵ سەفەرێ چالاکی سیاسی - سوئێد و کاک نەعیم نەجەفی رۆژنامەنووس
هه‌واڵه‌کان
بەشداریی یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان لە رێوڕەسمی ساڵانەی "كولتوورمیكس" لە وڵاتی نۆروێژ 7 / 11 / 2018
كولتوورمیكس رێوڕەسمێكی ساڵانەیە كە لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەدەچێ و ژمارەیەكی بەرچاو لە نەتەوە جیاوازەكانی وەك: كورد، پاكستانی، عەرەب و هتد.. تێیدا بەشداری دەكەن. 
مەبەست لە پێكهێنان و بەڕێوەبردنی ئەم شێوە بەرنامانە لە لایەن دەوڵەتی نۆروێژەوە،  نیزیکبوونەوە و ئاشنا کردنی  نەتەوە جیاوازەكانە بە كولتوور و شێوە ژیان و هونەر و بەها گرینگە كۆمەڵایەتییەكانی یەكتر.
ئەمساڵیش وەكو ساڵانی پێشوو رێورەسمەكە لە رۆژی ۳ی نۆڤەمبەر و بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە نەتەوە جۆراوجۆرەكان لە لیلێسترۆم بەرێوەچوو. كۆمیتەی یەكێتی ژنانیش لە وڵاتی نۆروێژ وەكو ساڵانی پێشوو بۆ نمایش كردنی كولتووری بەرزی نەتەوەییمان بەشدار بوو. ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندامانی یەكێتی ژنان بە جل و بەرگی كوردییەوە بەشدار بوون.
رێوڕەسمەكە لە چەندین بڕگە و بەرنامەی جیاواز پێكهاتبوو، سەرەتای بەرنامەكان بە پێشكەش كردنی چەند وتەیەك لە لایەن شارەداریی شێسمۆوە دەستی پێكرد. 
دواتر هەر نەتەوەیە و لە كاتی دیاری كراوی خۆی دا بە شێوازی تایبەت كولتوری خۆی بە شێوەی جۆراوجۆری وەكو موزیك و گۆرانی و… پێشكەش كرد، كۆمەڵێك لاو و منداڵی بە توانا و بەهرەمەند بە شێوەیەكی جوان و لێهاتووانە هەریەكە و كلتووری نەتەوەكانی خۆیان وەك سامیەكان، نۆروێژی، ڤیێتنامی، ئێریتیری، سوری و كوردەكان نمایش كرد.
منداڵانی کوردیش لەو فستیڤاڵە‌دا بە پۆشینی جلوبەرگی کوردی و گوتنەوەی ئاواز و گۆرانی کوردی لە ناساندنی نەتەەی خۆیان و تایبەتمەندییەکانی  رۆڵی بەرچاویان گێڕا.