به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان10 / 11 / 2018
دیدگاە روز 10 / 11 / 2018
هەنگاو10 / 11 / 2018
یاده‌ وه‌رییه‌کان10 / 11 / 2018
اخبار10 / 11 / 2018
فیلم و دیکومنت10 / 11 / 2018
هەواڵەکان3 / 11 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی یەک شەممە ١٨١١٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ١٧١١٢٠١٨
بەرنامەی هەینی ١٦١١٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگرەی پارتی دێموکراتی پێشڤه‌رۆی کورد له‌ سوریه‌
پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کورستان بەبۆنەی جێژنی خاوەنکار
هه‌ڵبژارده‌
دەقی وتەکانی د.ئاسؤ حەسەن زادە لە رێورەسمی دەورەی ٢٣٠ی سەرەتایی پێشمەرگە
دیداری حەوتوو - بزاڤی مەدەنی بزاڤێکی شوناسخواز میوانی بەرنامە : کاک ناسر باباخانی بەرپرسی ناوەندی لێکۆلینەوە ی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشینگتون ( میراو )
روانینی رۆژ - چ بکرێ؟!
پرسی رۆژ - ساڵێک دوای بوومەلەرزەی کرماشان میوانانی بەرنامە : کاک ئیقباڵ سەفەرێ چالاکی سیاسی - سوئێد و کاک نەعیم نەجەفی رۆژنامەنووس
هه‌واڵه‌کان
ئادام ئەرلی؛ باڵیۆزخانەکانی کۆماری ئیسلامی ڕێکخەری هەوڵە تیرۆریستییەکانن 8 / 11 / 2018
لە درێژەی کاردانەوەکان بەنیسبەت دوایین هەوڵی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتی دانماڕک و هەروەها چەندین هەوڵی دیکە لە وڵاتانی فەڕانسەو نوروێژ و هولەند، ئادام ئەرلی وتەبێژە پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بە پشتبەستن بە بەڵگەنامە ئاشکراکراوەکان  لە سەر وەگەڕ کەوتنی ماشینی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە رایگەیاند: لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ٤ هەوڵی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتانی ئورووپایی پووچەڵ کراوەتەوە.
کە واتە لە هەر ٦ حەوتە، هەوڵێکی تیرۆریستی رووی‌داوە و ئەڵبەت ئەو رێژەیە ڕەنگە زیاتر بێت،  چونکە تەنیا ئەو چوار هەوڵە تیرۆریستییە ئاشکرا کراون.
ئادام ئەرلی، لە درێژەی قسەکانی‌‌دا گوتی: لە پێوەندیی لەگەڵ هەوڵە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی لە چەند مانگی ڕابردوودا، سێ دیپلۆماتی ئێرانی دەرکراون و،  دیپلۆماتێکی دیکەش دەسبەسەرکراوە، ئەوە نیشاندەری ئەوەیە کە وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ شوڕای باڵای ئەمنیەتی نەتەوەیی و سپای پاسداران و ویلایەت فقیهـ، بەشێوەی بەربڵاو دەیانهەوێت پەرە بە تیرۆریزم بدەن و،  بۆ ئەو مەبەستەش باڵیۆزخانەکان بەکار دەهێنن.
وتەبێژی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەوڵە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران  چەند ڕێکاری خستووتەڕوو؛
 ئادام ئەرلی دەڵێ:  یەکەم ئامریکا و ئورووپا دەبێ سەرەتا کۆماری ئیسلامی بە پشتیوان و ڕێکخەری تیرۆریزم لە جیهان بناسێنن، دوویەم ئەوەی کە  پێش لەسەرچاوە داراییەکانی کۆماری ئیسلامی و دەستوپێوەندییە ئەمنییەکانی لە ئورووپا بگیردرێ، سێیەم ئەوەی کە مادام وەزارەتی ئیتلاعات، باڵیۆزخانەکانی کۆماری ئیسلامی  بە مەبەستی تیرۆر و هەوڵە تیرۆریستییەکان بەکار دەهێنێ، پێویستە یان زۆربەیان دابخرێن،  یان   رێژەی دیپلۆماتەکانی دەوڵەتی تاران لە وڵاتانی ئورووپایی  کەم بکرێتەوە .
شیاوی باسە کە بە هۆی  تازەترین هەوڵی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتی دانمارک کە رۆژی ٨ی خەزەڵوەر پووچەڵ‌کرایەوە ، چەندین وڵاتی سکاندیناوی هاوڕان بۆ هاوکاری بەدژی تیرۆریزمی نێودەوڵەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران.