به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان16 / 2 / 2019
دیداری تایبەت16 / 2 / 2019
هەنگاو16 / 2 / 2019
اخبار16 / 2 / 2019
هەواڵەکان9 / 2 / 2019
گۆرانی کوردی 9 / 2 / 2019
روانینی رۆژ9 / 2 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١٨٠٢٢٠١٩
بەرنامەی یەک شەممە ١٧٠٢٢٠١٩
بەرنامەی یەک شەممە ١٧٠٢٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران نامەیەکی بۆ ڕێکخراوی یوونسکۆ نارد
هه‌ڵوێستی ناوه‌ندی هاوکاریی حیزبه‌كانی کوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به کۆنفرانسی وارشۆ
هه‌ڵبژارده‌
کورتە فیلم سەبارەت بە زمانی دایک
گروپی شاخەوانی مهاباد - شاخی ئاخی ئاغ داغ
دیدگاە روز - کسی کە نتواند بەزبان مادری خود صحبت کند ، بخواند و بنویسد بیسواد محسووب میشود
روانینی رۆژ - کۆبوونەوەکەی وەرشۆ و سیاسەتی ئامریکا بەرانبەر بە ئێران
هه‌واڵه‌کان
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر تاقیکردنەوەی مووشەکیی ئێران کۆدەبێتەوە 4 / 12 / 2018
ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هەڵسانگاندنی تازەترین تاقیکردنەوەی مووشەکیی لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، لە پشت دەرگا داخراوەکان کۆبوونەوەیەک پێکدێنی. 
ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئێران بەو تاقیکردنەوە مووشەکییە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی نەتەوەیەکگرتوەکانی پێشێل کردووە.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ١٣ی سەرماوەز پێک بێ.
تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیک کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ناوکی هەیە، لە لایەن " مایک پۆمپئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا خراوەتە بەرباس. 
 ڕۆژی ١٠ی سەرماوەز لە تویتێکدا هەواڵی تازەترین تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیکی لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە تاقیکردنەوەی مووشەکیی لە لایەن ئێرانەوە، پێشێلکردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانە.
جێی ئاماژەیە کە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی ١٣٩٤ی هەتاویی لە ڕێککەوتننامەی ناوکی لە گەڵ ئێران پەسەندکراوە و لەو ڕێککەوتننامەدا هاتووە کە ئێران دەبێ دەست لە پەرەپێدانی ئەو مووشەکانە هەڵگرێ کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ناوکی‌یان هەیە. 
شایانی باسە کە دوو ڕۆژ پێشتر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە تاقیکردنەوەی مووشەکیی ئێرانی مەحکووم کرد. 
هەر لەو پێوەندییەدا "جێرمی هانت" وەزیری دەرەوەی بریتانیا تاقیکردنەوەی ئەو مووشەکانەی بە ورووژێنەر و هەڕەشە و ناتەبا لەگەڵ بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان ناوبرد و داوایکرد کە دەبێ دەسبەجێ ڕابگیرێ