به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان8 / 6 / 2019
روانینی رۆژ8 / 6 / 2019
کریڤۆ8 / 6 / 2019
لە ئینترنێەوە 8 / 6 / 2019
هەواڵەکان1 / 6 / 2019
کریڤۆ1 / 6 / 2019
وەک خۆی 1 / 6 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ١٥٠٦٢٠١٩
بەرنامەی هەینی ١٤٠٦٢٠١٩
بەرنامەی پێنج شەممە ١٣٠٦٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگه‌یاندراو : به‌ڕێوەچوونی پلینۆمی یازده‌هه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستا
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی جێژنی ڕەمەزان
هه‌ڵبژارده‌
فیلمی داستانیی "زارا"
پێشەکییەک بۆ فیلمی داستانیی "زارا"
روانینی رۆژ - مامۆستایانی ئایینیی نیشتمانپەروەر، پێشەوایانی داکۆکی لە مافی نەتەوەیی
روانگە - کوردستان لە حەوتووی ڕابردوودا
هه‌واڵه‌کان
دادستانی گشتیی ئێران: دۆخی ئابووریی ئێران ئاسایی نییە 10 / 1 / 2019 دادستانی گشتیی ئێران، محەممەد جەعفەر مونتەزری، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاویی پێداگریی لە سەر ئەوە کردەوە کە دۆخی ئابووریی ئێران ئاسایی و سروشیی نییە.
ناوبراو داوای لە کاربەدەستانی حکوومەت کرد کە پێویستە لەو بارەوە بڕیاری بە پەلە بدەن و خیانەتە ئەگەر بڕیارە ئابوورییەکانیان بۆ کاتی ئاسایی بێ چونکە ئێستا ئابووریی ئێران پێویستی بە بڕیاری بە پەلە هەیە.
ناوبراو رایگەیاند، بەرپرسانی وڵات باش دەزانن کە وڵات لە شەڕی ئابووریی دایە و لە کاتی شەڕدا ناکرێ کێشەکان بە دروشم و بڕیار و بەرنامەی درێژماوە چارەسەر بکرێن.
ئەو دەمڕاستی ڕێژیمە دانی‌بەوەدانا ” شەڕی ئابووریی گاڵتە نییە” و ئێستا خەڵک بۆ دابینکردنی پێویستییەکانیان وەک گۆشت، هێلکە، مریشک و شتەکانی دیکە لەم بابەتە تووشی کێشە بوون.
شایانی باسە کە گەمارۆ ئابوورییەکانی بۆ سەر ئێران بە پێچەوانەی دروشم و هەڕەشەکانی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی، لە ماوەیەکی کورت دا کاریگەریی خۆیان لە سەر دۆخی ئابووریی ئێران و ژیانی خەڵک دانا.
کاربەدەستانی ڕێژیم بە سیاسەتی هەڵە، پشتیوانی لە تێرۆریزم، گەندەڵی و دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتان، وڵات و خەڵکی ئێرانیان تووشی قەیران کردووە، سامانی وڵاتیان بەفیڕۆ داوە و ناتوانن وڵامدەری ویست و داخوازییەکانی خەڵکی ئێران بن و ڕۆژبەڕۆژ دۆخی وڵات لە هەموو بارێکەوە بەرەو قەیران و ئاڵۆزیی دەچێ.