به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان16 / 3 / 2019
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان16 / 3 / 2019
روانینی رۆژ16 / 3 / 2019
اخبار16 / 3 / 2019
هەواڵەکان9 / 3 / 2019
گۆرانی کوردی 9 / 3 / 2019
هەنگاو9 / 3 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی سێ شەممە ١٩٠٣٢٠١٩
بەرنامە ی سێ شەممە ١٩٠٣٢٠١٩
بەرنامە ی دوو شەممە ١٨٠٣٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەبۆنەی جێژنی نەتەوایەتیی نەورۆزەوە
راگەیەنراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن
هه‌ڵبژارده‌
رێژگە - جەماڵ موفتی -نەوایەک لە زووڵاڵی ئاواز
بەرنامەی ٢ی کاکتووس
یەکەمین کۆربەندی لاوانی کوردستان بەشی ١
بەشێک لە ئاهەنگی نەورۆزی ٢٧١٨ ی کوردی ئاوایی مێراوا
هه‌واڵه‌کان
هەوڵی تێکدانی دێموگرافی شارە گرینگەکانی کوردستان بەردەوامە 12 / 1 / 2019 یەکێک لە ڕێگاکانی بەربەرەکانی حکوومەتی ناوەندنی لە گەڵ خەڵکی کورد، شێواندن و تێکدانی دێموگرافی شارەکانی کوردستانە.
لە نوێترین زانیاریی کە بڵاوکراوەتەوە حکوومەتی ناوەندی لە ڕێگای سپای پاسدارانەوە لە هەوڵێکی ژێرپێستیدا خەریکی گۆڕینی دێموگرافی شارەکانی کوردستانەو دوای شاری نەغەدە و ورمێ، ئێستاکە دیانهەوێ لە سەر دێموگرافی شاری گرینگی مەهاباد کاریگەریی دابنن.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە بۆ ڕاکشاندنی خەڵکی غەیرە کورد و نیشتەجێ کردنیان لە شاری مەهاباد بەشێکی زۆر لە زەوییەکانی "مەسکەنی مێهر" بە خۆڕایی دراوە بە خزم و کەسی ئەو بەرپرسانە کە تورکن و خەڵکی پارێزگای تەورێز و شارە تورکەکانی دیکەی ئێرانن.
هەروەها چەند هاونیشتمانییەک وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایانگەیاند؛
کە تەواوی زەوییەکانی "پشت بیمارستان" کە بەشی "هیلالی ئەحمەر"ی شاری مەهابادە، بەسەر خەڵکی تورک دابەش‌کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتێک کە بەدەستمان گەیشتووە، "تەعاونی مەسکەنی مێهری ژمارە 2" کە خاوەندارێتی زەوییەکانی خەزایی دەکا، لە بەر ئەوەی کارەکانی لە ڕووی یاساییەوە بێ کێشە بێت ، پەنای بۆ قازیی‌پوور نوێنەری تورکی شاری ورمێ بردوەو، دەستی ئەویشی تێدا بۆ تێکدانی دێموگرافی شاری مەهاباد.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆڕتەدا هاتووە لە ئەگەری بەخشینی زەوییەکانی خەزایی کە لکێندراون بە بەشێک لە ناوچەی شاروێرانی مەهابادەوە، بە تورک کردنی ئەو ناوچەیە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر دێموگرافی ناوچەی مەهاباد.
هەروەها دەگوترێ فەرماندەی سپای پاسداران و قازییەکانی دادگای ئینقلاب لە مەهاباد، چەندین هێکتار لە زەوییەکانی، پەیامی نوور، گومرگ و .... کڕیوە و خەریکی فرۆشتنیانن بە غەیرە کوردەکان و هێنانی تورک بۆ شاری مەهاباد.
شیاوی باسە ساڵی ڕابردووش هەواڵێکی هاوشێوە لە شاری سنەش بڵاوکرایەوە کە ڕێژیم لە ڕێگای کرین وفرۆشتنی زەوی و زارەوە، خەریکی تێکدانی دێموگرافی ئەو شارەیە.