به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان16 / 3 / 2019
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان16 / 3 / 2019
روانینی رۆژ16 / 3 / 2019
اخبار16 / 3 / 2019
هەواڵەکان9 / 3 / 2019
گۆرانی کوردی 9 / 3 / 2019
هەنگاو9 / 3 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی سێ شەممە ١٩٠٣٢٠١٩
بەرنامە ی سێ شەممە ١٩٠٣٢٠١٩
بەرنامە ی دوو شەممە ١٨٠٣٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەبۆنەی جێژنی نەتەوایەتیی نەورۆزەوە
راگەیەنراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن
هه‌ڵبژارده‌
ڕێورەسمی نەورۆزی ٢٧١٩ کوردی ناوەندی سێی کوردستان
بەشێک لە رێورەسمی بەشکۆی نەورۆزی ٢٧١٩ی کوردیی ئاوایی نێی مەریوان
بەشێک لە ڕێورەسمی نەورۆزی ٢٧١٩ی کوردی ئاوایی قەڵاوارێ - سەرپل زەهاو
بەشێک لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ٢٧١٩ی کوردیی نیەری سەر بەرز
هه‌واڵه‌کان
فەڕانسە خوازیاری ڕاگرتنی چالاکییە مووشەکییەکانی ئێران 12 / 1 / 2019
وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار لە ڕاگەیەندراوێکدا خوازیاری ڕاگرتنی تاقیکردنەوەی مووشەک و هەموو ئەو چالاکیانەیە کە پێوەندییان هەیە بە دروست کردنی مووشەکە بالستیکەکانی هەڵگری چەکی ناوکی لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.
"بەهرام قاسمی" لە دژکردەوەیەکدا سەبارەت بەو ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە، گوتی: چاوەڕوانی لە فەڕانسە ئەوەیە کە لە دووپات کردنەوەی قسەی هەڵەی دژبەرانی بەرجام خۆی بپاریزێ.
"ڕۆبێرت پالادینۆ" جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی هەینی ٢١ی بەفرانبار لە تویتێکدا ڕێزی لەو ڕاگەیەندراوە بەهێزەی فەڕانسە کرد و لە درێژەی تویتەکەی دا نووسێ: تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی ئێران سەرپێچی ئاشکرای بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانە و ئێستا دنیا لە مەترسیەکانی ڕێژیمی ئێران ئاگادارە.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسەشدا هاتووە کە تاقیکردنەوەی مووشەکیی ئێران پێچەوانەی ڕێککەوتنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجوومەنی ئاسایشە و هەر بۆیە داواکارە کە ئەو تاقیکردنەوە مووشەکیانە ڕابگرێ.
حەسەن ڕووحانی سەرۆک کۆماری ئێران دوو ڕۆژ پێش ڕاگەیەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە، لە رێوڕەسمی دووهەمین ساڵوەگەڕی مەرگی هاشمی ڕەفسەنجانی دا، گوتی: لە چەند حەوتووی داهاتوودا  دوو مووشەکی هەڵگری سەتەلایت تاقی دەکەینەوە.
تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیک، کردەوە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئورووپا و دەوری دووهەمی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران، بۆ جارێکیتر گرژی و ئاڵۆزی خستۆتەوە نیوان ئێران و وڵاتانی ئوروپایی و ئێرانی تووشی کێشە و قەیرانی زیاتر کردووە.