به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان22 / 6 / 2019
روانینی رۆژ22 / 6 / 2019
کریڤۆ22 / 6 / 2019
ژیان و خەبات22 / 6 / 2019
اخبار22 / 6 / 2019
لە ئینترنێەوە 22 / 6 / 2019
هەواڵەکان15 / 6 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ٢٢٠٦٢٠١٩
بەرنامەی هەینی ٢١٠٦٢٠١٩
بەرنامەی پێنج شەممە ٢٠٠٦٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی سی‌ونۆ‌مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی ڕادیۆی دەنگی کوردستان
راگه‌یاندراو : به‌ڕێوەچوونی پلینۆمی یازده‌هه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستا
هه‌ڵبژارده‌
رێبازی قاسملوو، رێبازی حیزبی دێموکرات - شوناسخوازیی نەتەوەیی
رەنگاڵە
رێبازی قاسملوو، رێبازی حیزبی دێموکرات (١)
وەک خۆی - بابەتەکان : فستێڤاڵی کولتووری و هونەری لو دزێی مەرگەوەڕ / پێشانگەی پیشەسازیی لە شاری سنە / بێ شرۆڤە
هه‌واڵه‌کان
بەڕێوەچوونی کۆڕێکی ئەدەبی لە بۆکان 14 / 3 / 2019
بە پێی هەواڵی بۆکان ئانلاین   دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشە‌مە‌ ٢٠ی ڕە‌شە‌مە‌ی  ١٣٩٧ی هه‌تاویی، به‌ ئاماده‌بوونی نووسه‌ران، ره‌خنه‌گران، ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی شارستانی بۆکان و پێشوازیی گه‌رمی خه‌ڵکی ئه‌ده‌ب‌دۆست و فەرهەنگیانی  کوردستان لە‌ ھۆڵی سیمورغی شاری بۆکان، ئه‌نجومه‌نی "خاتوونە‌كانی وشە‌ و كتێبی بۆكان" دوازدە‌ھە‌مین كۆڕی خۆیان بۆ خوێندنە‌وە‌ی سێ رۆمانی ڕۆماننووسی  كورد مامۆستا "فە‌تاح ئە‌میری" تە‌رخان كرد .
بێجگە لە‌وە‌ی که‌ نووسە‌ران و رە‌خنە‌گران وتارە‌كانی خۆیان لە‌ سە‌ر رۆمانە‌كانی "فە‌تاح ئە‌میری" پێشكە‌ش كرد، هه‌روه‌ها دوو پا‌نێلی زانستیش بە‌ بە‌شداری رە‌خنە‌گران بە‌ڕێوە‌چوون. 
لە‌ بە‌شێكی دیكە‌ی بە‌رنامە‌که‌دا پە‌یكە‌ر‌ی "مە‌ستوورە‌ كوردستانی" و سپاسنامە‌ و خە‌ڵاتی فە‌رھە‌نگیی لێژنه‌ی "خاتوونە‌كانی وشە‌ و كتێبی بۆکان" بە‌ مامۆستا "فە‌تاح ئە‌میری" بە‌خشرا و بە‌ بۆنە‌ی نیو سە‌دە‌ تێكۆشان لە‌ رێگای گێڕانە‌وە‌ و زمانی كوردی دا به‌ شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت رێزی لێگیرا. 
كۆی بە‌رنامە‌كانی كۆڕی خوێندنە‌وە‌ و شیكاری بە‌رھە‌مە‌كانی فە‌تاح ئە‌میری که‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 4 کاتژمێری خایاند، بە پێشکەشکاریی هونه‌رمه‌ندی  به‌ئه‌زموونی بۆکانی "ئه‌سعه‌د ئاسیابان"، بە‌ كورتی بریتی بوو لە ئاراسته‌ کردنی چه‌ندین بابه‌تی ئه‌ده‌بی و وتاری به‌پێزی زانستی به‌ شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
وتاری سە‌رە‌تای كۆڕ و بە‌خێرھێنانی میوانان لە‌ لایە‌ن خاتوو "لە‌یلا ساڵحی"دامە‌زرێنە‌ر و به‌رپرسی ئە‌نجومە‌نی خاتوونە‌كانی وشە‌ و كتێب. 
وتاری "ھاوارە‌ بە‌رە‌ و میرزا بناخە‌ی ئە‌دە‌بیاتی ناوچەیی رۆژھە‌ڵاتی كوردستان خاتوو كە‌ژاڵ ساڵحی".
وتاری "گێڕانە‌وە‌ی رازاوە‌ بە‌ سروشت و ھێماكان" خاتوو «نیشتمان ئە‌بووبە‌كری".
وتاری "روانینێكی سە‌رپێیی بۆ ئە‌زموونی ئە‌میری" خاتوو "نیشتمان مینایی"
پا‌نێلی یە‌كە‌م؛ كۆڕ گێڕ "دینۆ محە‌مە‌دیان" و بە‌شدارانی پانێل بریتی بوون له‌:
دوکتور "خالق جەلیل نیژاد" بە‌ باسی مودێڕنیتە‌ و مودێڕنیزاسیۆن و كاریگە‌رییان لە‌سە‌ر فە‌زا و كە‌سایە‌تییە‌كانی زیندە‌ خە‌وە‌وە‌"
خاتوو "لەیلا ساڵحی" بە‌ باسی "پێگەی ژن و پێوە‌ندیی كە‌مینە‌كان لە‌ ڕۆمانە‌كانی ھاوارە‌ بە‌رە‌ و میرزا و زیندە‌خە‌و دا".
"ماپەرە ئیبڕاھیمی"بە‌ باسی "لێکدانەوەی باری دەروونزانیی کۆمەڵایەتیی نووسراوەکانی مامۆستا ئەمیری".
بە‌شی دووە‌می وتاره‌کانی ئه‌م کۆڕه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو:
وتاری "رۆمانی كوردی لە‌ نێوان گێڕانە‌وە‌ و نە‌گێڕانە‌وە‌دا" له‌ لایه‌ن "یوونس رە‌زایی"
وتاری "ئە‌زموونی ئە‌میری و ژیانی مرۆڤی كورد" له‌ لایه‌ن "ھاجە‌ر ھووشیار"
وتاری "خوێندنە‌وە‌ی خێرای ئە‌زموونە‌كانی فە‌تاح ئە‌میری» له‌ لایه‌ن «سارا ساڵحی"
له‌ درێژه‌ی کۆڕه‌که‌شدا بە‌شی مۆسیقا به‌ پێشكە‌ش كردنی ئاھە‌نگە‌كانی ھاوارە‌ بە‌رە‌ و ئە‌و ئاھە‌نگانە‌ی بە‌شێك لە‌ فە‌زای رۆمانە‌كانی ئە‌میرییان بۆ تە‌رخان كراوە‌. 
پە‌نێل دووە‌م، کە‌ بە‌شداربووانی بریتی بوون له‌:
دكتۆر "ئە‌حمە‌د غوڵامی" بە‌ باسی "كۆمە‌ڵناسیی رۆمانی زیندە‌خە‌و و خوێندنە‌وە‌ی ئە‌و ئە‌زموونە‌ لە‌ ژێر تێشكی تیورییە‌كانی ژیژە‌ك دا"
"عەزیز مەحموودپوور" بە‌ باسی "جێگە و پێگەی ڕۆمانی فەتاحی ئەمیری لە ڕۆمانی کوردی دا"
"لەیلا نوورانی"بە‌ باسی "پیشە و کردار لە نووسراوەکانی فەتاحی ئەمیری دا"
وتاری كۆتایی بریتی بوو له‌ وتە‌ و بیروڕاكانی ڕۆماننووسی کورد "فە‌تاح ئە‌میری" لە‌مە‌ڕ كاری نووسینی خۆی و پڕۆژە‌ی داھاتووی. 
وێستگە‌ی كۆتایی ئه‌م کۆڕه‌ش بریتی بوو له‌:

پێشكە‌ش كردنی خە‌‌ڵاتی فە‌رھە‌نگی و پە‌یكە‌رەی خانمه‌ شاعیری ناودار مە‌ستوورە‌ی كوردستانی بە‌ مامۆستا "فە‌تاح ئە‌میری"
پێشكە‌ش كردنی نیشانی«ئە‌نجومە‌نی خاتوونە‌كانی وشە‌ و كتێب» و سپاسنامە‌ بۆ بە‌شدارانی زانستیی كۆڕە‌كە‌.