به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان22 / 6 / 2019
روانینی رۆژ22 / 6 / 2019
کریڤۆ22 / 6 / 2019
ژیان و خەبات22 / 6 / 2019
اخبار22 / 6 / 2019
لە ئینترنێەوە 22 / 6 / 2019
هەواڵەکان15 / 6 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ٢٢٠٦٢٠١٩
بەرنامەی هەینی ٢١٠٦٢٠١٩
بەرنامەی پێنج شەممە ٢٠٠٦٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی سی‌ونۆ‌مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی ڕادیۆی دەنگی کوردستان
راگه‌یاندراو : به‌ڕێوەچوونی پلینۆمی یازده‌هه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستا
هه‌ڵبژارده‌
رێبازی قاسملوو، رێبازی حیزبی دێموکرات - شوناسخوازیی نەتەوەیی
رەنگاڵە
رێبازی قاسملوو، رێبازی حیزبی دێموکرات (١)
وەک خۆی - بابەتەکان : فستێڤاڵی کولتووری و هونەری لو دزێی مەرگەوەڕ / پێشانگەی پیشەسازیی لە شاری سنە / بێ شرۆڤە
هه‌واڵه‌کان
دیداری ھەیئەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دادگوستەری ئوتریش 14 / 3 / 2019 ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ی مارسی ٢٠١٩ی زایینی ھەیئەتی حیزبی دیموکراتی کورستان بە سەرپەرستی کاک خالد عەزیزی و هاوڕێیەتی بەڕێزان کاک خدر ھەمزەنژاد بەرپرسی کۆمیتەی ئوتریش و کاک عەلی مازوجی بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکان، لەگەڵ ھەیئەتی دادگوستەری ئویریش بە بەشداری دوکتور ئەندریاس پۆلاک بەرپرسی بەشی ئینتەرناسیونالی وەزارەتی دادگوستەری ئوتریش ومدوکتۆر ئشتفان بەننەر دادوەری گشتی بەشی تاوانە نێونەتەوەییەکان دیداریان کرد.
لەو دانیشتنەدا بەڕێز خالید عەزیزی ئاماژەی جەنایەتی تێرۆری ڕێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری وییەن،ی پایتەختی یوتریش کرد و گووتی: ئەوە سی ساڵ بە سەر تیرۆری دوکتۆر قاسملو لە شاری ویەن تێپەڕ دەبێت ، بەڵام تا ئێستاش ئەو پەروەندەیە بە ئاکام نەگەیشتوە. ئێمە ئەو وتەی وەزیری دادگوستەری ئوتریش، دوکتۆر یۆسف مۆسەر، بە پایەی باسەکەمان دادەنەین کە دەڵێت سیاسەت تابعی قانون بێت، داوای خۆمان لە وڵاتی ئوتریش تازە دەکەینەوە کە بە دواچونێکی عادڵانە بۆ پەروەندەی دوکتۆر قاسملو دەست پێ بکرێتەوە و قاتڵانی ئەو جنایەتە بدرێنە دادگا و سزای تاوانەکەیان وەرگرن. 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا کاک خالید باسی ئەوەی کرد کە ڕاست بوونەوەی کۆماری ئیسلامی شێعە وە پاوان خوازی و بڵاو کردنەوەی تیرۆر لە ناچەکەدا بووتە ھۆی دژکردەوەی ھێزە سوونەکانی ناوچە و پەرە ئەستاندنی تیرۆر لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئوروپا دا. بۆ بەربەست کردن و پێش گرتن لە دووبارە بوونەوەی جەنایەتی وییەن و گشت ئەو کردەوە تیرۆریستیانەی لە ساڵانی ڕابردوو دا ڕوویان دا، پێویستە پەروەندەی ھەموو ئەو قەتڵە سیاسیانە زیندوو بکرێنەوە و پێش بە نفوزی ئێران لە ناوچەکە بگیرێت . 
ھەیئەتی خانەخوێ تێگەشتنی خۆیان بۆ ھەست و ئێحساسی گەلی کورد دەربڕی و ڕایانگەیاند کە ئەو پەروەندەیە لە بەر ئەو ئاستەنگانەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران دروستی کردووە بابەتێکی زۆر پڕ کێشە و ئاڵۆزە، بەڵام لە ڕوانگەی سیستەمی دادگایی ئوتریش پەروەندەیەکی کراوەیە و وە قاتڵانی ئەو جنایەتە ئێستاش حوکمی بەدواداچوون و لێپرسینەوەیان لە سەرە.