به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان17 / 8 / 2019
کریڤۆ17 / 8 / 2019
اخبار17 / 8 / 2019
هەواڵەکان10 / 8 / 2019
فیلم و دیکومنت10 / 8 / 2019
کریڤۆ10 / 8 / 2019
هەنگاو10 / 8 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی پێنج شەممە ١٥٠٨٢٠١٩
بەرنامەی چوار شەممە ١٤٠٨٢٠١٩
بەرنامەی سێ شەممە ١٣٠٨٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسی به‌بۆنه‌ی ٧٤ ساڵەی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی جێژنی پیرۆزی قوربان
هه‌ڵبژارده‌
کریڤۆ - رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەشی ١٨
لێدوانی بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەبابەت ٢٥ گەلاوێز بەشی٦
روانگە - کوردستان لە حەوتووی ڕابردوودا
لێدوانی بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەبابەت ٢٥ گەلاوێز بەشی٥
هه‌واڵه‌کان
کۆچی‌دوایی دایکی شەهیدێکی کوردستان لە نەغەدە 13 / 4 / 2019
بە پێی هەواڵێک کە لە نەغەدەوە بە دەستمان گەیشتووە، خەدیجە ئازەریان یەکێک لە دڵ‌بریندارانی کۆمەڵکوژی قاڕنێ، دوای چەندین ساڵ ژیان بە ژانی گرانی لە دەستدانی ئازیزانی، بە حەسرەتی ڕزگاربوونی نیشتمان لە سپای داگیرکەر  لە تەمەنی ٨٧ ساڵی‌دا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
خاتوو خەدیجە ئازرەیان دایکی هاوسەری کاک عوسمان شێخانی پێشمەرگەی دێرینی نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، لە قەتڵی عامی  قاڕنێ‌دا  هەم هاوژینەکەی بەناوی ڕەحمان مەولوود ئابزەند و کوڕێکی  بە ناوی مستەفا ڕەحمان ئابزەند بە دەستی هێرشکەرانی سەر کوردستان شەهید کران.
جێی‌ وەبیرهێنانەوەی کارەساتی کۆمەڵکوژی قاڕنێ  بە دەستی هەیئەتی مەرگ و بە سەرکردایەتیی مەلاحەسەنی و سەرگورد نەجەفی و چەند فەرمەندەیەکی دیکەی ڕێژیم لە ڕۆژی ١١ی خەرمانانی ساڵی ٥٨ی هەتاویی ڕووی داو، لەو هێرشە جینایەتکارانەدا ٦٨ کەس کوژران و  ئەو کوشتارە بێڕەحمانەیە یەکێک لە خاڵە ڕەشەکانی کارنامەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
بەم بۆنەوە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای هاوخەمی خۆی لەگەڵ سەرجەم کەسوکاری قوربانیانی هێرش بۆ سەر کوردستان و خەڵکی قاڕنێ و دەوروبەری، پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی ئازارچیشتوو   خاتوو خەدیجە دەکا و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.