به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان17 / 8 / 2019
کریڤۆ17 / 8 / 2019
اخبار17 / 8 / 2019
هەواڵەکان10 / 8 / 2019
فیلم و دیکومنت10 / 8 / 2019
کریڤۆ10 / 8 / 2019
هەنگاو10 / 8 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی پێنج شەممە ١٥٠٨٢٠١٩
بەرنامەی چوار شەممە ١٤٠٨٢٠١٩
بەرنامەی سێ شەممە ١٣٠٨٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
٢٨ی گه‌ڵاوێژ یادی ٤٠ ساڵه‌ی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینه‌ و هێرش بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان
په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسی به‌بۆنه‌ی ٧٤ ساڵەی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان
هه‌ڵبژارده‌
کریڤۆ - رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەشی ١٨
لێدوانی بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەبابەت ٢٥ گەلاوێز بەشی٦
روانگە - کوردستان لە حەوتووی ڕابردوودا
لێدوانی بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەبابەت ٢٥ گەلاوێز بەشی٥
هه‌واڵه‌کان
سەرکوتی خوێندکارانی زانکۆی تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە 15 / 5 / 2019
 لە درێژەی کۆبوونەوە و خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی ناڕازی لە زانکۆی تاران و دەربڕینی ناڕەزایەتی بە حیجابی زۆرەملێ و جلوبەرگی ئیجباری، هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی و هێزەکانی بەسیج و لیباس شەخسییەکان تێکەڵ بە خۆپیشاندەران بوون و هێرشیان کردە سەریان و بڵاوەیان پێیان کرد. ڕاپۆرتەکان باس لە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ خۆپیشاندەرانی ناڕازی بە  گەڵاڵەکانی کۆماری ئیسلامی لەسەر حیجاب و لەبەرکردنی جلوبەرگی زۆرەملی دەکەن. ویدیۆ و وێنەی ئەو هێرشانەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لەبەر دەستە. 
گرووپەکانی خۆپیشاندەری خوێندکاران چەند ڕۆژێک لەمەوبەر سەبارەت بە ناڕازی بوون بە حیجابی ئیجباری کۆماری ئیسلامی کۆ بوونەوە و نووسراوە و درووشمی " خۆمان جلوبەرگمان هەڵدەبژێرین" بە دەستیانەوە بوو.
هەرلەم پەیوەندییەدا جێگری بەشی فەرهەنگی زانکۆی تاران "مەجید سەرسەنگی" ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو جۆرە بەرەنگار بوونەوەیێک لەگەڵ خۆپیشاندەران دەکەین و بە کەسانێکی حورمەتشکێن ناوی لە خۆپیشاندەران برد و گوتی هێزە ئەمنییەتییەکان لە زانکۆکاندا جێگرن. فەرماندەی هێزە ئینتیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی،"حوسێن ئەشتەری" لەو بارەوە ڕایگەیاندووە:" هێزەکانی ئینتیزامی لەگەڵ بەسیج، ئەمساڵ گەشتەکان دەست پێدەکەن و ڕووبەڕووی کەسانێک دەبنەوە کە حیجابی ئیسلامییان نیە".