به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان20 / 7 / 2019
روانینی رۆژ20 / 7 / 2019
وەک خۆی 20 / 7 / 2019
کریڤۆ20 / 7 / 2019
اخبار20 / 7 / 2019
لە ئینترنێەوە 20 / 7 / 2019
فیلم و دیکومنت13 / 7 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ٢٢٠٧٢٠١٩
بەرنامەی یەک شەممە ٢١٠٧٢٠١٩
بەرنامەی شەممە ٢٠٠٧٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
ئه‌مه‌گناسیتان بۆ شه‌هید دوکتور قاسملوو هیوابه‌خشه!
سپاس و پێزانینی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێوەندیدار بە چالاکییەکانی تایبەت بە یادی سی ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملوو
هه‌ڵبژارده‌
رێبازی قاسملوو، رێبازی حیزبی دێموکرات -عەداڵەتی کۆمەڵایەتی
سمیناری یادی د.قاسملوو لە سی ساڵەیی شەهید بوونیدا فینلاند بەشی دووهەم
ڕێژگە - موجتەبا میرزادە مۆرکی میوزیکی کوردی و ئاوازێکی بێکۆتایی
رێبازی قاسملوو، رێبازی حیزبی دێموکرات -بەرژەوەندیی نەتەوەیی
هه‌واڵه‌کان
ئێران بەشێک لە ڕێککەوتننامەی بەرجام جێبەجێ ناکا 16 / 5 / 2019
ڕێکخراوی ئێنێرژی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی لە بەشێک لە ڕێککەوتننامەی بەرجام هاتۆتە دەر و چەند خاڵێکی ئەو ڕێککەوتننامەیە جێبەجێ ناکا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بانەمەڕێ ١٣٩٧ی هەتاوی، هەواڵدەریی "ئیسنا" لە زمان سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە کە سازمانی ئێنێرژی ئەتۆمی ئێران بە پێی ڕاگەیەندراوی شووڕای بەرزی ئەمنییەتی نەتەوەیی، پابەندی بەشێک لە بەندەکانی ڕێککەوتننامەی بەرجام نابێ.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا هاتوە کە کۆماری ئیسلامیی چیتر پابەندی بەشێک لەو بەندانە  نابێ کە پێوەندی بە ڕادەی پیتاندنی یۆرانیۆمییەوە هەیە و لە دامەزراوەی "ئەراک" دەست بە کارەکانی دەکاتەوە.
پێشتر لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی بەرجامدا ئێران بەڵێنیی دابوو کە هەر کات یۆرانیۆمی غەنی کراو گەیشتە ٣٠٣ کیلۆگەرەم و ئاوی سەنگین گەیشتە ١٣٠ تۆن، زیادەی بەرهەمەکە بە وڵاتانی دیکە بفرۆشێ، بەڵام ئێستا کۆماری ئیسلامی بڕیاری داوە کە ئەو بەندە جێبەجێ نەکا.
چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا حەسەن ڕووحانی سەرۆک کۆماری ئێران ماوەی ٦٠ ڕۆژی دیاریکرد هەتا ئورووپاییەکان بەڵینەکانی خۆیان لە پێوەندی لەگەڵ بەرجامدا جێبەجێ بکەن و ئەگەر ئەو کارە نەکەن کۆماری ئیسلامی پابەندی ڕێککەوتنەکە نابێ.
هەر دوابەدوای دیاریکردنی ئەو وادەیە بۆ ئورووپاییەکان، یەکیەتی ئورووپا لە یەکەمین کاردانەوەیدا ڕایگەیاند کە ئەو ئۆلتیماتیۆمەی کۆماری ئیسلامی ڕەتدەکەنەوە. دەوڵەتی فەڕانسە هۆشداریی دا بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە پێشێلکردنی هەرکام لە بەندەکانی ئەو ڕێککەوتنە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی گەمارۆکانی ئورووپا بۆ سەر ئێران. ڕۆژی چوارشەممە ویلادیمیر پۆتین سەرۆک کۆماری ڕووسیە ڕایگەیاند کە پێشیلکردنی ڕێککەوتننامەی بەرجام لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هیچ سوودێک بە ئێران ناگەیەنێ.
کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بۆتە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهان، دەمێکە هەوڵی وەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەدا و ئەوەش بۆتە هۆی نیگەرانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و تا ئێستا گەمارۆی جۆراوجۆر خراوەتە سەر کۆماری ئیسلامی بۆ ئەوەی واز لەو پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ چەکی ناوکی بێنی، بەڵام کۆماری ئیسلامی نەک هەر پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان نەبووە و نییە، بەڵکوو بەهۆی سیاسەتی ئاژاواەگێرانە و هێژموونیخوازی ئەو ڕێژیمە وڵاتە زلهێزەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی بەرجامدا ویستیان پێش لە پیتاندنی یۆرانیۆم بە ئامانجی شەڕخوازی بێنێ. 
کۆماری ئیسلامی دوای ڕێککەوتنی بەرجام، بە دروستکردن و تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیک، دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتان و ئاژاوەگێڕییەکانی لە ناوچەکەدا، بوو بە هۆی ئەوەی کە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەست پێبکەنەوە کە ئەوەش ئێستا بۆتە باسی ڕۆژ و دوور نییە کە شەڕێکی دیکە لە ناوچەکەدا ساز نەبێ و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، وڵاتی ئێران بەرەو وێرانی نەبا.