به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان20 / 7 / 2019
روانینی رۆژ20 / 7 / 2019
وەک خۆی 20 / 7 / 2019
کریڤۆ20 / 7 / 2019
اخبار20 / 7 / 2019
لە ئینترنێەوە 20 / 7 / 2019
فیلم و دیکومنت13 / 7 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ٢٢٠٧٢٠١٩
بەرنامەی یەک شەممە ٢١٠٧٢٠١٩
بەرنامەی شەممە ٢٠٠٧٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
ئه‌مه‌گناسیتان بۆ شه‌هید دوکتور قاسملوو هیوابه‌خشه!
سپاس و پێزانینی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێوەندیدار بە چالاکییەکانی تایبەت بە یادی سی ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملوو
هه‌ڵبژارده‌
رێبازی قاسملوو، رێبازی حیزبی دێموکرات -عەداڵەتی کۆمەڵایەتی
سمیناری یادی د.قاسملوو لە سی ساڵەیی شەهید بوونیدا فینلاند بەشی دووهەم
ڕێژگە - موجتەبا میرزادە مۆرکی میوزیکی کوردی و ئاوازێکی بێکۆتایی
رێبازی قاسملوو، رێبازی حیزبی دێموکرات -بەرژەوەندیی نەتەوەیی
هه‌واڵه‌کان
سانسۆری ڕووداوەکانی کوردستان لە لایەن پۆلیسی "فەتا"وە 16 / 5 / 2019
لەمڕۆژانەدا پۆلیسی "فەتا" مێدیاکارانی کوردی بانکگردۆتە ناوەندە ئەمنی و ئیتتیلاعاتییەکان و هەڕەشەی لێکردوون کە هەقتان نییە ڕووداوەکانی کوردستان بە مێدیایی بکەن.
پۆلیسی فەتتا کورتکراوەی ( فضا تولید و تبادل اطلاعات)  سەر بە "ناجا" واتە (نیروی انتظامی جمهوری اسلامی) ئێرانە و لە ٣ی ڕێبەندانی ١٣٨٩ی هەتاویی بەڕەسمی دەستی بەکار کردووە.
ئەو ناوەندە کە  سەر بە هێزی ئینتزامییە، ئەرکی پاراستنی مێدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە. "فەتا" ئەرکی ئەوەیە کە پێشگیری بکا لە ساختەکاری، دەستبڕین، بێڕێزی، دزیی ئینتەرنێتی، هاک کردن و لەو بابەتانە کە پێوەندییان بە سەرپێجی ئینتەرنێتییەوە هەیە.  
پۆلیسی "فەتا" بەناو بۆ ئەمنییەتی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دامەزراوە، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەرکی ئێستای پۆلیسی فەتتا سانسۆری مێدیاییە. 
پۆلیسی فەتا لەمڕۆژانەدا قۆڵی لە ڕۆژنامەنووسان و مێدیاکاران هەڵماڵیوە و هەر جارە بە بیانوویەک هەڕەشەیان لێدەکا کە هەقتان نییە ڕووداوەکانی کوردستان بە مێدیایی بکەن. لەوبارەوە پێیانڕاگەیاندوون کە ڕێگەیان پێنادرێ، باس لە کوشتنی کۆڵبەران، لەسێدارەدانی زیندانیان، دەسبەسەرکرانی چالاکانی سیاسی، مەدەنی و ژینگەپارێزیی، مافیای ئاو، مانگرتنەکان و خۆپێشاندانەکان بکەن و لە ئەگەری باسکردنی هەر کام لەم هەواڵانە ڕاستەوخۆ دەدرێنە دادگای ئینقلاب. دیارە لە دادگای ئینقلاب دا ئەو کەسانە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی، بانگەشە بە دژی نیزام و شێواندنی بیروڕای گشتی تۆمەتبار دەکرێن و حوکمی توندیان بەسەردا دەسەپێ.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای هاتنەسەرکارییەوە مێدیای ئازادی لە ئێران سانسۆر کردووە، سەدان ڕۆژنامە داخراون و بە هەزاران ڕۆژنامەنووس و مێدیاکار کەوتوونەتە بەندیخانەکانی ڕێژیم و بەشێکیان بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەسێدارە دراون.
ساڵی ڕابردوو ئەمنێستی ئینتەرناسیۆناڵ ئێرانی بە زیندانی ڕۆژنامە نووسان ناوبرد کە ٧ هەزار ڕۆژنامەنووس بەتۆمەتی جۆراوجۆر کەوتوونەتە زیندانەکانی ئەو ڕێژیمە. 
لە نیزامی کۆماری ئیسلامیدا تەنیا مێدیاکانی سەر بە دەوڵەت ئازادن و ئەوانیش لە خزمەت سیاسەتی ڕێژیمدان نەک خزمەتی خەڵک و وڵات و ڕووداوەکانی ئێران بە هەموو شێوەیەک چەواشە دەکرێن و ڕاستییەکان لە خەڵک دەشاردرێنەوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کوردستان هەمیشە بە چاوێکی ئەمنییەتی سەیری مێدیا و مێدیاکاران دەکا و لەژێر چاودێری توندی هێزە ئەمنییەکاندان، لەگەڵ ئەوەش بەشێک لە مێدیاکارانی کورد خۆبەخشانە ڕووداوەکانی کوردستانیان گواستۆتەوە و بیروڕای گشتییان لێ ئاگادار کردۆنەتەوە. لەگەڵ ئەوەی کە لەو ڕێگەیەدا کەوتوونەتە بەر ئەشکەنجە و ئازار و ڕاپێچی بەندیخانەکان کراون و قوربانیی زۆریان داوە، بەڵام ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆیان بەجێ هێناوە و ئەو هەڕەشانەی کۆماری ئیسلامی کاریگەریی لەسەر هەڵوێستی کوردانە و نیشتمانپەروەرانەی ئەوان نابێ و بەردەوام دەبن لە خزمەت بە دۆزی گەلەکەمان و لەو بوارەشدا ڕێژیم تووشی داماوی و دەستەوەستانی دەکەن.