به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان25 / 5 / 2019
وەک خۆی 25 / 5 / 2019
کریڤۆ25 / 5 / 2019
لە ئینترنێەوە 25 / 5 / 2019
اخبار25 / 5 / 2019
هەواڵەکان18 / 5 / 2019
روانینی رۆژ18 / 5 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی هەینی ٢٤٠٥٢٠١٩
بەرنامە ی پێنج شەممە ٢٣٠٥٢٠١٩
بەرنامە ی چوار شەممە ٢٢٠٥٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
شکۆدار بێت ١ی مەی رۆژی هاوپشتی جیهانیی کرێکاران
(بەرز و پیرۆز بێ یادی 121 ساڵەی ڕۆژنامەنووسیی کوردی
هه‌ڵبژارده‌
وەک خۆی بابەتەکان: خوپیشاندان دژی کوشتنی ژنان - مەریوان / پیشانگەی هونەری دەستیی مناڵان - بۆکان / پیشانگەی کوردەواری لە عیمارەتی ئاسەف * ماڵی کورد * لە سنە
کریڤۆ - بزووتنەوەی کۆمەڵایەتییەکان بەشی ٨
لە ئینترنێەوە ..نوێ ١٠
روانگە - تاوتوێی ڕووداوەکانی کوردستان لە حەوتووی ڕابردوودا
هه‌واڵه‌کان
شیرین عیبادی: شه‌پۆلی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی وڵاتانی عه‌ڕه‌بی ئێرانیش ده‌گرێته‌وه ‌ 10 / 3 / 2011 شیرین عیبادی براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل رایگه‌یاند که‌، به‌هۆی سه‌رکوتی له‌راده‌به‌ده‌ری نارازیان له‌ ئێران و هه‌روه‌ها خراپی باری ئابووری ئه‌م وڵاته‌ ئه‌گه‌ری زۆر له‌ ئارا دایه‌ که‌ شه‌پۆلی سه‌رهه‌ڵدانه‌ خه‌ڵکییه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئێرانیش بگرێته‌وه‌. هه‌واڵده‌ری رۆیتێرز بڵاویکردۆته‌وه‌ که‌ شیرین عیبادی باسی له‌وه‌ کردوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا له‌ ئێراندایه‌ هه‌روا درێژه‌ بکێشێ ئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ناره‌زایه‌تییه‌ خه‌ڵکییه‌کان به‌شێوازی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئێرانیش ده‌گرێته‌وه‌. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ که‌ بارودۆخی ناله‌باری ئابووری خه‌ڵکی ئێران و سه‌رکوتی به‌ربڵاوی نارازیان بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یکه‌ چوکه‌ترین هۆکارێک ببێته‌ هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی کێشه‌کان له‌ ئێران. ناوبراو له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا باسی له‌وه‌کردوه‌ که‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ فاکته‌ری ئابووری، هۆکاری سه‌رهه‌ڵدان و ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌بێ به‌رووی ده‌سه‌ڵاتداراندا. ئه‌م وتانه‌ی شیرین عیبادی دوابه‌دوای ئه‌وه‌ بوو که‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ و له‌درێژه‌ی سه‌رکوتی نارازیاندا له‌ شاره‌کانی ئێران، هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ شاری تاران به‌ گازو گووله‌ی فرمێسک رێژ په‌لاماری خۆپیشانده‌رانیان داوه‌و کۆمه‌ڵێکیشیان لێ ده‌ستبه‌سه‌ر کردوون. عیبادی له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ یه‌کیه‌تیی ئورووپا نابێ ئیزنی ئه‌وه‌ به‌ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی بدات به‌تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ لیستی ره‌شی گه‌مارۆکاندان، سه‌ردانی ئورووپا بکه‌ن یان ئه‌وه‌یکه‌ ئه‌و سه‌رمایانه‌ی له‌رێگای نایاساییه‌وه‌ کۆیان کردۆته‌وه‌ له‌ ئورووپا وه‌گه‌ڕی بخه‌ن، ناوبراو داوایکردوه‌ که‌ ئه‌و سه‌رمایانه‌ بلۆکه‌ بکرێن.