به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان17 / 8 / 2019
کریڤۆ17 / 8 / 2019
اخبار17 / 8 / 2019
هەواڵەکان10 / 8 / 2019
فیلم و دیکومنت10 / 8 / 2019
کریڤۆ10 / 8 / 2019
هەنگاو10 / 8 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ٢١٠٨٢٠١٩
بەرنامەی سێ شەممە ٢٠٠٨٢٠١٩
بەرنامەی دوو شەممە ١٩٠٨٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
٢٨ی گه‌ڵاوێژ یادی ٤٠ ساڵه‌ی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینه‌ و هێرش بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان
په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسی به‌بۆنه‌ی ٧٤ ساڵەی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان
هه‌ڵبژارده‌
هەواڵەکان
دیداری حەوتوو - بابەت : ئاکامی فتوای خۆمەینی و چل ساڵ شەر دژی خەڵکی کوردستان میوانی بەرنامە :مەنسوور مروەتی کورد کاناڵ
شانۆی سەر شەقام (تۆڵە)
کاروانی شەهیدان
هه‌واڵه‌کان
گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر بەڕێوەبەرانی کەمپەینی پاڵپشتی کردن لە زارا محەممەدی 10 / 6 / 2019
بەڕێوەبەران و چالاکانی کەمپەینی پاڵپشتی کردن لە زارا محەممەدی کە زیاتر لە دوو حەوتەیە دەسبەسەرکراوە،  بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک باسیان لەوە کردوە کە بە هۆی گوشار و هەڕەشەکانی ناوەندە ئەمنییەکان چالاکی ئەو کەمپەینەیان ڕاگرتووە.
لە بەشێک  بەیاننامەی کەمپەینی "ئیستا کچێک نیشتمانمە"  هاتووە  کە له لایه‌ن به‌ڕێوەبه‌رانی که‌مپه‌ینی "پاڵپشتی له زارا محه‌مه‌دی"، ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه که چه‌ند ڕۆژه به‌ڕێوەبه‌رانی ئه‌م که‌مپه‌ینه به توندی له ژێر گوشاری لایه‌نه ئه‌منییه‌کانه، به شێوه‌یەک کە چه‌ند جار هه‌ڕه‌شه له هاوڕێیانمان کراوه. به‌ڵام ئه‌و گوشارانه نه‌بووه هۆی ده‌ستڕاگرتنی ئێمه، چونکه ئه‌م کاره‌مان پێ ڕه‌وایه و به مه‌ده‌نیانه‌ترین شێوه چالاکیمان کردووه.
لە بەشێکی دیکە لە بەیاننامەی  بەڕێوەبەرانی کەمپەینی  پاڵپشتی کردن لە زارا محەممەدی  هاتووە "زۆر جێگای شه‌رمه که وڵاتێک به هه‌ککردنی به‌ڕێەوبه‌رانی که‌مپه‌ینێکی ته‌واو مه‌ده‌نی و ڕه‌وا، بیەوێت داوای خه‌ڵکێکی مافخواز سه‌رکوت بکات. داوای خه‌ڵکی کوردستان، ئازادیی مامۆستایەکی خۆبه‌خشە که دوور بووه له هه‌ر تاوانێک.
شیاوی باسە  پاش  سێ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی زارا محەممەدی و ناڕوونی چارەنووسی ئەو کچە چالاکە، بەشێک چالاکانی مەدەنیی کورد لە درێژەی هەوڵەکانیان بۆ ئازاد کردنی  زارا محەممەدی  کەمپەینێکیان پێک‌هێنا و زیاتر لە ٧٠٠٠ کەس بە نووسینی ناوی خۆیان لە زارا محەممەدی پشتیوانییان کرد.
 جێی‌وبیر هێنانەوەی زارا محەممەدی مامۆستای فێرگەی زمانی کورد و ئەندامی ئەنجوومەنی نۆژینی سنە    ١٨ رۆژی   دەسبەسەر و چارەنووسی ناڕوونە.