به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان20 / 7 / 2019
روانینی رۆژ20 / 7 / 2019
وەک خۆی 20 / 7 / 2019
کریڤۆ20 / 7 / 2019
اخبار20 / 7 / 2019
لە ئینترنێەوە 20 / 7 / 2019
فیلم و دیکومنت13 / 7 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ٢٢٠٧٢٠١٩
بەرنامەی یەک شەممە ٢١٠٧٢٠١٩
بەرنامەی شەممە ٢٠٠٧٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
ئه‌مه‌گناسیتان بۆ شه‌هید دوکتور قاسملوو هیوابه‌خشه!
سپاس و پێزانینی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێوەندیدار بە چالاکییەکانی تایبەت بە یادی سی ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملوو
هه‌ڵبژارده‌
رێبازی قاسملوو، رێبازی حیزبی دێموکرات - رێکخراو، وەک چەکێکی هەرە گرینگ
پرسی رۆژ - داواکاریی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ئێران بۆ دەست لە کار کێشانەوەی خامنەیی میوانی بەرنامە : عومەر باڵەکی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان
ڕێژوان - میوانی بەرنامە: هونەرمەند عومەر گەردی
روانینی رۆژ - ڕەشبگیری و پەلەقاژەی دەسەڵات
هه‌واڵه‌کان
" مەحەممەد سدیق کەبوودوەند'' باوکی مافی مرۆڤی کوردستان " ممنوع الخروج" کراوە 10 / 7 / 2019
مەحەممەد سدیق کەبوودوەند بەرپرسی  ڕێکخراوی  مافی مرۆڤی کوردستان، مافی چوونەدەرەوەی لە ئێران نابێ.

محەممەد سدیق کەبوودوەند" ڕۆژنامەنووس و بەرپرسی ڕێکخراوی  مافی مرۆڤی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی تویتێک لە لاپەڕەی خۆیدا ڕایگەیاند کە حوکمی "ممنوع‌الخروج'' واتە، قەدەغە بوونی ڕۆیشتنە دەرەوەی لە ئێرانی بۆ   دەرکراوە.
ئەو چالاکە مافی مرۆییە نووسیوویەتی: "زۆڵم، نادادپەروەری و هەوڵدان دژی ئەمنییەتی ئینسانیی من و بنەماڵەکەم، کۆتایی بۆ نییە. پاش ١٠ ساڵ لە زیندانیکردن و بەکاربردنی کردەوەی دژوار و لەگەڵ بارودۆخی خراپی ئابووریی بنەماڵە، بێبەری لە گشتییەتیی مافی کۆمەڵایەتی و هاووڵاتیبوون و کار،'' سزادانی تەبعی'' بەڕێوەچووە و دەستی پێکردووە و هەنووکەش لەگەڵ  قەدەغە بوونی ڕۆیشتنە دەرەوەی من ، بوونی من لە ئێران ئەو گەمارۆیە  زیاتر دەکات.
٢٢ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی "محەممەد سدیق کەبوودوەند"، دامەرزێنەری ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، پاش ١٠ ساڵ لە زیندان ئازاد کرا.
"محەممەد سدیق کەبوودوەند" لە ڕێکەوتی ١٠ی پووشپەڕی ساڵی ٨٦ی هەتاوی دەسبەسەر و زیندانی کرا. "کەبوودوەند" چالاکییە مەدەنی و مرۆییەکانی خۆی لە ڕێگای ئاشتیخوازانەوە دەست پێکردووە و لەلایەن دەزگاگانی ئەمنییەتی و ئیتلاعاتی و سپای پاسداران لەژێر کۆنترۆڵ و چاوەدێریدا بووە و پەروەندەیان بۆ ناوبراو لە دەزگای قەزایی پارێزگاکانی سنە و ورمێ  و تاران بۆ کردەوە، لانیکەم لەو چوار پەروەندەیە کە بۆ ناوبراو درووست کرا، دوو لەو پەروەندانە تەرخان کراوە بۆ تۆمەتلێدانی ناوبراو بەتایبەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام، بڵاوکردنەوەی کتێبی نایاسایی، تێکدانی بیروڕای گشتی و دامەزراندنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، لە یەکێک لەو پەروەندانەدا بە یەک ساڵ زیندانی، بێبەشکردن لە چالاکیی ڕۆژنامەوانی، لێسەندنەوەی ئێمتیاز و پێشگرتن لە بڵاوکردنەوەی گۆڤاری یاسایی، هەروەها ١٠ساڵیش زیندانی سەبارەت بە بەڕێوەبەردنی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستانی بۆ بڕایەوە کە سەرجەم ١١ ساڵ حوکمی زیندانیی بە سەردا سەپابوو.
کەبوودوەند لە ماوەی دەستبەسەری‌ لە زیندانی "ئێڤین"ـی تاران، دوو جار تووشی جەڵتەی دڵ و جارێکیش تووشی جەڵتەی مێشک ببوو.