به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان20 / 7 / 2019
روانینی رۆژ20 / 7 / 2019
وەک خۆی 20 / 7 / 2019
کریڤۆ20 / 7 / 2019
اخبار20 / 7 / 2019
لە ئینترنێەوە 20 / 7 / 2019
فیلم و دیکومنت13 / 7 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ٢٢٠٧٢٠١٩
بەرنامەی یەک شەممە ٢١٠٧٢٠١٩
بەرنامەی شەممە ٢٠٠٧٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
ئه‌مه‌گناسیتان بۆ شه‌هید دوکتور قاسملوو هیوابه‌خشه!
سپاس و پێزانینی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێوەندیدار بە چالاکییەکانی تایبەت بە یادی سی ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملوو
هه‌ڵبژارده‌
رێبازی قاسملوو، رێبازی حیزبی دێموکرات - رێکخراو، وەک چەکێکی هەرە گرینگ
پرسی رۆژ - داواکاریی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ئێران بۆ دەست لە کار کێشانەوەی خامنەیی میوانی بەرنامە : عومەر باڵەکی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان
ڕێژوان - میوانی بەرنامە: هونەرمەند عومەر گەردی
روانینی رۆژ - ڕەشبگیری و پەلەقاژەی دەسەڵات
هه‌واڵه‌کان
تێکدانی ژینگە وسروشتی ناوچەی لەیلاخ لە لایەن دەست‌وپێوەندییەکانی ڕێژیمەوە 11 / 7 / 2019
خەڵکی شارۆچەکەی بوڵواناوی لەیلاخ، لە هەمبەر تێکدانی ژینگە و لە ناوبردنی مێرگ و لەوەڕگەکان  بە دەستی کەسانی نەفەس‌نزم و بەرژەوەندیخواز ناڕەزایەتییان دەبڕی.
بە پێی هەواڵێک کە بە "کوردستان و کورد" گەیشتووە  ، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٩٨ی هەتاوی  خەڵکی  بوڵواناوا و چەند ئاواییەکی ئەو ناوچەیە لە داوێنی کێوی سورمەلی کۆبوونەوەو ڕێگەیان نەدا کە لەوڕەگەو  شوێنی ئاژەڵداری خەڵک بە بیانووی هەبوونی کانزا لە ناو بچێت.
هاونیشتمانییەک لەو بارەوە ڕایگەیاند کە ماوەی دووساڵە  بەشێک لە دواێنی کێوی "سورمەلی و چەند دەشت وکانیاوی ئەو ناوچەیە فروشراوە بە چەند بازرگانێکی  ئیسفەهانی و ئەوانیش  تێکدان و هەڵقەندنی کێوی سورمەلی و دەوروبەریان دەسپێکردوە.
ڕۆژی ڕابردوو ١٩ پووشپەڕ خەڵکی ناڕازی و زڵم لێکراوی بوڵواناوا بەتایبەتی وەرزێڕان و جووتیاران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد و توانیان بەشێوەی کاتی پێش لەو کارەساتە ژینگەییە بگرن.
هەر بە پێی قسەی ئەو هاووڵاتییە گوایە کڕیارە  ئیسفەهانییەکان نفووزیان لە نێو دامودەزگا حکوومەتییەکان هەیە و،  یەکێک لەوان دوو برای لە شەڕی کوردستان کوژراوەو هەر بۆیە سکاڵاو شکایەتی خەڵکی ئەو ناوچەیە  لە دادگا و ناوەندە پێوەندی‌دارەکان   وەپشت‌گوێ دەخرێ.
شیاوی باسە ساڵی ڕابردووش  کۆمەڵێک لە شاخەوان و ژینگەپارێزانی دێولانی   چەندین جار لە هەمبەر تێکدانی سروشتی کێوی سورمەلی و فروشتنی بەرد و گابەردەکانی ئەو کێوە ناڕەزایەتییان دەربڕی.
کێوی سورمەلی لە نیزیک شاری  دێولان جیا لەوەی  لەوەڕگەکانی بۆ گوندنشینەکان پێویستە، شوێنیکی مێژوویی و گەشتیارییە.