به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان14 / 9 / 2019
سروودی شۆرشگێری 14 / 9 / 2019
هەنگاو14 / 9 / 2019
ژیان و خەبات14 / 9 / 2019
اخبار14 / 9 / 2019
کریڤۆ14 / 9 / 2019
گۆرانی کوردی 14 / 9 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ١١٠٩٢٠١٩
بەرنامەی سێ شەممە ١٠٠٩٢٠١٩
بەرنامەی دووشەممە ٠٩٠٩٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی دەفتەری سیاسی بەبۆنەی 27 ساڵەی شەهیدبوونی د. سادق شەرەفکەندی
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی تاوانەکانی ١٧خەرمانان
هه‌ڵبژارده‌
پەیامی دەفتەری سیاسی بەبۆنەی 27 ساڵەی شەهیدبوونی د. سادق شەرەفکەندی
بەرزڕاگرتنی ساڵیادی کۆچی دوایی محەممەد ئەوراز لەسەر چیای بابۆسی بانە
ساڵیادی شەهیدانی مووشکبارانی قەڵای دێموکرات و ٢٧مین ساڵرۆژی شەهید کرانی د.شەرەفکەندی و هاورێیانی سوئێد بەشی ١
روانینی رۆژ - بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان دەکرێتە ئامانج ؟
هه‌واڵه‌کان
خۆپیشاندانی ئەندام، دۆست و لایانگرانی حدک لە بەردەم باڵوێزخانەی ڕژیمی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران لەلەندەن 11 / 9 / 2019

ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٨ی سپتامبری ٢٠١٩ کاتژمێری ٢ی پاشنیوەرۆ  حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا  بە مەبەستی ڕیسوا کردنی ٢٧مین  ساڵیادی تێرۆی ناجوامێرانەی رێبەری زانا و ھەمیشە زینددوو، دکتور سادق شەرەفکەندی و ھاورێیانی لە رێستورانی میکۆنوس و ھەروەھا یەکەمین ساڵوەگەری مووشەکبارانی قەڵای ھەمیشە خۆڕاگری دێموکرات بە دەستی ڕژیمی تێرۆریستی کۆماری ئێسلامی، خۆپیشاندانێکیان بە  بەشداری سەدان کەس لە ئەندام، دۆست و لایانگرانی حیزب و نوێنەری چەند ڕێکخراوی دۆست و هاوپەیمان، لە بەر دەم  باڵوێزخانەی ڕژیمی ئیسلامی لە شاری لەندەن ڕێکخست. 

ئەم خۆپیشاندانە گەورەیە بە چرکەیەک بێدەنگی لە لایەن بەشداربوانەوە دەستی پێکرد و دواتر سروودی ئەری رەقیب و دواتر سروودی ئەی شەهیدان لەلایەن بەشدار بووانەوە دەستپێکی بەرنامەکە بوو پاشان بەرێز کەیوان شێرزاد بە کۆرتی باسی سیاسەتی٤٠ ساڵەی ڕژیمی تێرۆریستی ئێرانی دژ بە حیزبی دێموکرات وگەلی کورد کرد و چۆنێتی تێرۆری دکتور شەرەفکەندی و ھاورێیانی  وە ھەروەھا مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات و تەقینەوەکەی شەوی یەلدای خوێناوی و هەروەها شەهید کردنی ٤ ئەندامی حیزبەکەمان لە حەوتووی رابردوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان  لە لایەن ئەو ڕژیمە فاشیستە بۆ بەشداربووان هێنایەوە بەرباس. هەلکردنی مۆم بەنیشانەی رێز و وەفا بۆشەهیدان لەلایەن بەشداربووانەوە بەشێکی دیکەی ئەو خۆپیشاندانە بوو.

دواتر خۆپیشاندانەکە بە دروشمی جۆراوجۆری  کوردی و فارسی و ئینگلیزی هەروەها  چەندین پەخشان و سروودی شۆرشگێری بۆ مەحکومکردنی ئەو کردەوە تێرۆریستیانە درێژەی کێشا.

بەرێز ئەدیسۆن فەرامەرزی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە  بریتانیا پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی پێشکەشی بەشدار بووان کرد

لە بەشێکی دیکەی خۆپیشاندانەکە بەرێز حافز فازلی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی تەزامون ئەهواز بەنوێنەرایەتی شورای دێموکراسی خوازان ووتەیەکی لەو پێوەندیەدا پێشکەش کرد و وێڕای مەحکوم کردنی مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات،جەختی لەوەکردەوە کە ھەموو نەتەوەکانی ئێران دەبێت دژی ڕژیمی تێرۆریستی کۆماری ئێسلامی ئێران یەکرەنگ و یەکدەنگ بن.

لە کۆتایی بەرنامەکە بەرێز کاوە مودەرسی لەلایەن کۆمیتەوە سپاسی بەشداربووانی کرد و بەڵێنی دا بە خۆێنی شەھیدان کە تا دوا ھەناسە بەردەوام بن لە خەبات و تێکۆشان بۆ گەیشتن بە مافە رەواکانی گەلی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان.

جێگای ئاماژەیە کە شوێنی خۆپێشاندانەکە بەئالا و ئارم و دروشم و وێنەی رێبەرانی شەهید و هەروەها وێنەی مووشكبارانی ١٧ی خەرمان و هەروەها پەیامێك بەئینگیزی لەسەر رووداوەکەی ٨ی سپتامبر لەنێو خەلکانی بیانی بلاوکرایەوە.

کاتژمێری ٤ی پاشنیوەرۆ کۆتایی بە خۆپێشاندانەکە هات.

حیزبی دێموکراتی کوردستان-کۆمیتەی بریتانیا

دەقی پەیامی کاک ئیدیسۆن فەرامەرزی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لەبریتانیا لە خۆپێشاندانەکە:

بیروڕای گشتیی جیهان

کۆڕوکۆمەڵە مرۆڤ دۆستەکان

بەشدارانی ماف خواز لە بزووتنەوەی کوردان

 بەشدارانی بەڕێز، تێکۆشەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان  

    لێرە کۆبووینەوە، هەتا  لە یەکەمێن ساڵیادی کارەساتێکی سامناک و دژی گەلی، کە لە ٨ ی سێپتامبری ٢٠١٨ بەرانبەر بە ١٧ ی خەرمانانی ١٣٩٧ خوڵقێنرا، رێز بگرین و زۆر بەرزی بنرخێنیین. لەو رۆژە دا، رێژیمی  سەرەڕۆیی دینی و دژی گەلی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ زەبرلێدان لە بزووتنەوەی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەگشتیی و لە حیزب و رێکخراوە سیاسی و مافخوازەکانی، ئەو گەلەی بەتایبەتی کردە ئامانجی جینایەتکارانەکەی.

    کەرسە و چەکە مودێرنەکانی نزیک دوو دەیەی سەدەی بیست‌ویەکمی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە بە ئیمکانی و پووڵی دەیان میلیۆن کەس لە گەلانی ئێران کە بۆ بەرگری لە ئاست شەڕی وڵاتانی هێرشکاردەبوو کەلکی لێوەرگرێ، سەدان کیلومێتر دوور لە جوغرافیای ئەو وڵاتە، دێموکراتەکان- کە بەتەمەنترین تێکۆشەران و فیداکارترین رۆڵەکانی ئەو گەلەیان لە مێژووی پڕ لە شانازی رێبازی کۆماری کوردستان و ویست و داخوازییەکانی خەڵک لە رۆژهەڵاتی کورستانیان لە مێژووی پڕ کەند و کۆسپی خەبات دا، هەبوە و هەیە- بەکار هێنا.

    پلینۆمی سیاسی و پڕ باسی رێبەری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان، کە زۆر ژیرانە و ژێربێژانە، لە فەزایەکی مەدەنی و کاری رۆژانەی خۆی لە قەڵای دێموکڕات دا، دەرد و مەینەتییەکانی گەلانی ئارایی لە ئێرانیان تاوتوێ دەرکرد و سەبارەت بە بەهێزکردنی ناوەندە هاوبەشەکانی پێک هاتوویی سەرانسەری و ناوچەیی و چۆنیەتیی بەرفراونکردنیان، و لەنێو ئەوان دا، لێک نزیک کردنەوەی هێز و لایەنە خەباتکارەکانی  کورد لە چوارچێوەی ناوەندی هاوکاری دا، تاوتوێ دەکرد، بە فڕەکەکانی بێفڕکەوان و مووشەکەی بالیستیکە دوورهاوێژەکانی سپای پاسداران، هێڕشی زۆر دڕدانە و تێڕۆڕیستی پێکرا.  

    لەوهێرشە قین لەدڵە نیزامییە دا، بەداخەوە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان – کە پتر لە ١٢ ساڵە ژێربێژانە و مەنتیقی- لە هەموو رەهەندەکانی تێکۆشان لە نێوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە بیر و تەدبیری رێبەری، کادر و پێشمەرگەکانی،  لە باشووڕی کوردستان و دەرەوەی نیشتیمان، بە پشتیوانی ئەندامان، خەڵک، لایەنگر و دۆستانی، کاریگەری گرینگی لەنێو کورد و ناکوردەکان و کۆڕ و کۆمەڵە دەوڵەتی و نێودەوڵەتییەکانی بیانی داناوە و بەرەو نیهادینە بوونی شوناس و ئادرەسێکی بەتوانا، هەنگاوێ زۆر مەزنی ناوە، گەورەترین قوربانی کردەوە شۆڕشگێڕیەکانی بۆوە.  

    لەو هێرشە پڕ شوورەیی و دژی مرۆڤانە دا، دوژمن کە سەری سەودا سەری ئازادی رێبەری حیزبی دێموکڕاتی  بەتەواوی مەبەست بوو، بەداخەوە ١٦ کەس لە باشترین رۆڵەکانی گەل – کە قاڵبووی ماوەی تێکۆشانی سەخت و دژواری ٤٠ ساڵەی قوتابخانەی دێمۆکڕات بوون- و لەنێو ئەوان دا، ٦ ئەندامی رێبەری و لەنێو رێبەریش دا، دوو ژنە تەوار ئاسای بەرزفڕی دێموکڕات، بەداخەوە گیانیان لێ ئەستێندرا. نزیکەی ٥٠ کەسیش برینی جۆراجۆریان تووش کرا. دیسان بەداخەوە لە نێو بریندارەکانیش دا، بەڕێوەبەران و تێکۆشەرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان- کە رێبەرە کانی کۆن و نوێیەکەیان خەڵتانی خوێن کرابوو-  تەنانەت ژمارەیەک لە منداڵەکانیشیان، زۆر قورس زامدار بوون.  

    هەروەها، لەو هێڕشە قێزوەنە دا، بەداخەوە دوو پێشمەرگەی حدکا‌ش گیانیان لێ ئەستێندرا. کاروانی شەهیدانی ئەمجارە ی دێموکڕاتەکان، لە ٢٠ کەس نزیک بۆوە.

    کارەساتی ١٧ خەرمانان بەشێکی دیکەی زۆر جێی تێڕامانی هەبوو. بەرەبەیانی ئەو رۆژە سێ لاوی کوردی تێکۆشەر و ناڕازی مەدەنیی –  کە دوو کەسیان زانیار و لوقمانی مرادی- دوای نزیکە ١٠ ساڵ زیندانی کران بە تاوانی نەکردوو،  بە بەسەرداسەپانی گیان لێئەستاندن و رامین حوسێن پەناهی تێکۆشەری سیاسی و پێشمەرگەی دەستبەسەر کراوی کۆمەڵەی شۆڕشگێر، لە زیندانی کۆماری پەت و سیدارە، ئێعدام کران.  

     رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، پێنج (٥) ڕۆژ دوای ئەو کردەوە تێرۆریستییە، وڵامێکی پڕ لە بێزاری و تووڕەیی خامۆشی لە خەڵکی کوردستان وەرگرتەوە. خەڵکی کوردستان لە ٢١ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاویدا بە وەڕێخستنی مانگرتنی گشتی، کاریگەرترین وڵامیان بە تاوانی مووشەکبارانی قەڵای دیموکرات و تاوانەکانی دیکە دایەوە. هەر بۆیە لە ڕوانگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، مانگرتنی گشتیی ٢١ی خەرمانانی کوردستان، حەماسەیەکی نەتەوەیی و خەباتگێڕانەی پڕشکۆی ڕۆژهەڵات، ڕێفراندۆمێک بۆ ڕاگەیاندنی هاودەنگیی خەڵکی کوردستان لە پشتگیرییان بۆ تێکۆشەرانی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد، بەتایبەتی ١٧ ی خەرمانان بوو. چوونکە سەرجەمی ئەو کردەوە دژی ئینسانیانە ویژدانی میللیان هەژاند.  

    بەڕێزان!

    لەکاتێک دا، یادی یەک ساڵەی ئەو کارەساتە دڵتەزێنە دەکەینەوە کە لە ١٧ سێپتەمبەری ئەمساڵیش ٢٧ مین ساڵوگەڕی جینایەتی میکۆنۆسە. لەو کارەساتیش دا، دکتور سادق(سەعید) شەرفکەندی- سکرتێری زانا و بە توانای، دوای تێڕۆڕی دکتور قاسملووی بڵیمەت- و هاوڕێیانی کاک فەتاح عەبدوولی، کاک هومایون ئەردەڵان و کاک نووری دێهکوردی، لە رێستووڕانی مێکۆنۆس لە گەڕەکێکی شاری بەڵین‌ی ئاڵمان، کە بە مەبەستی پێکهێنانی بەرەیەکی دژی سەرۆیی دینی لە ئیران دا، لەگەڵ ژمارەیەک لە تێکۆشەرانی چەپ لە را و راوێژ دابوون، بەدستی رەش و پڕ لەخوێنڕێژی تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەداخەوە گیانیان لێئەستاندرا.

    دکتور شەرفکەندی و هاوڕێیان حیزبی لەگەڵ نووری دێهکوردی- تێکۆشەری رێی ئازادی و مافی ئینسانی و وەرگێڕ- لە کۆبوونەوەکانی ئینترناسیۆنال – سوسیالیست، کە دوای رێکخراوایی نەتەوەیەکگرتووەکان لەو کاتی دا، گرینگترین رێکخراوە بوو، بەشدار بوون. لەوێ دا، بە بوونی کورد و حیزبی دێموکڕات، گرووپێ کاری کوردان دروست بوو. دواتر لەبەشی ژنان ئەو رێکخراوەیەش دا، بەشداری ژنان و کچانی تیکۆشەری دێمۆکڕات، تریبوونی پڕ باسی ئەوێیان بۆ باسی دەرد و ئازارەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری لە ژێردەسەڵاتی داگیرکاران لە لایەک و مافخوازی کورد و پێشێلکرانی مافەکانیان لە لایەکی دیکە لە رۆژە ڤ و بەرنامەی کاری خۆیان دا، دانا.

    ئێمە لێرە وێڕای بەرز و بەڕێز راگرتنی یادی کارەساتەکانی دڵتەزێنی ١٧ ی خەرمانان و ١٧ ی سێپتامبر، کە لە تاوانە گەورەکانی کارنامەی رەش و ئەستتوری جینایەتەکانی پتر لە ٤٠ ساڵەی نگریسی کۆماری ئیسلام ئێرانن، وەک نەریتی بەرەواممان لە خەبات و تێکۆشان، بەڵینی خۆمان لەگەڵ خوێنی شەهیدان و نەمران نوێ دەکەینەوە و هاوپشتیوان و هاوسۆز لەگەڵ بنەماڵە بەڕێزەکانیان، بە چالاکی و هەوڵەکانمان هەتا گەیشتن بە ئامانجی شەهیدان و گیان لێئەستێندراوان، درێژە دەدەین و بۆ یەکریزی و یەکگرتوویی لە هەموو پتانسێلەکانی خۆمان کەلک وەردەگرین.  

سڵاو لە تێکۆشەران و زیندانییە سیاسیی و مەدەنیی و هاوپشتیوانەکانیان.

سەرکەوێ خەبات رەوای مافخوازی و فرە رەهەندی نەتەوەکەمان.

 پەرە گرتوو و پتەو بی یەکگرتوویی و یەکرێزیمان.

حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان- کۆمیتەی بریتانیا

 ٨ ی سێپتەمبەری ٢٠١٩ (١٧ ی خەرمانای ١٣٩٨).