به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان15 / 6 / 2019
وتوووێژەکان 15 / 6 / 2019
کریڤۆ15 / 6 / 2019
لە ئینترنێەوە 15 / 6 / 2019
اخبار15 / 6 / 2019
گۆرانی کوردی 15 / 6 / 2019
هەواڵەکان8 / 6 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ١٥٠٦٢٠١٩
بەرنامەی هەینی ١٤٠٦٢٠١٩
بەرنامەی پێنج شەممە ١٣٠٦٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگه‌یاندراو : به‌ڕێوەچوونی پلینۆمی یازده‌هه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستا
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی جێژنی ڕەمەزان
هه‌ڵبژارده‌
وتووێژی کاک خالید عەزیزی ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گەڵ رووداو
کریڤۆ - بزووتنەوەی کۆمەڵایەتییەکان بەشی ١١
لە ئینترنێتەوە ..نوێ ١٣
فیلمی داستانیی "زارا"
هه‌واڵه‌کان
له‌ دانیشتنێکی هاوبه‌ش دا حیزبی دێموکرات و کۆمه‌ڵه‌ دواین رووداوه‌کانی ناوچه‌ و ئێرانیان تاوتوێ کرد 15 / 3 / 2011 پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه، 24ی ره‌شه‌ممه‌، هه‌یئه‌تێکی حیزبی کمۆنیستی ئێران (کۆمه‌ڵه‌) به‌ سه‌رپه‌ره‌ستی به‌رێز برایم عه‌لیزاده‌، سکرتێری ئه‌م حیزبه‌ سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی کرد و له‌ لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی حیزبه‌وه‌ به‌ سه‌رپه‌رستی به‌رێز خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتییه‌وه‌ پێشوازی لێکرا. له‌ دانیشتنی نێوان هه‌ردوو هه‌یئه‌ت دا دوایین ئاڵوگۆڕه‌ سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، به‌تایبه‌ت رووداوه‌ سیاسییه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها بارودۆخی سیاسی له‌ ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئاڵوگؤڕی بیروڕایان له‌ سه‌ر کرا. هه‌ردوو هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ رووداوه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی وڵاتانی عه‌ڕه‌بی پێیان وابوو سه‌ره‌ڕای جیاوازیی نێوان بارودۆخی سیاسی ئێران له‌ گه‌ڵ وڵاتانی میسرو تونس و لیبی، ئه‌م رووداوانه‌ ده‌توانن شوێنه‌واری موسبه‌ت له‌ سه‌ر فه‌زای سیاسی ئێران و خه‌باتی خه‌ڵکی ئێران دژ به‌ دیکتاتۆری دابنێ. له‌ به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م دانیستنه‌دا باس له‌ چۆنیه‌تی هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و چه‌پ له‌ کوردستان له‌ گه‌ل رووداوه‌ سیاسییه‌کانی تاران کراو هه‌ردوو لا له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون که کورد نابێ به‌ نیسبه‌ت رووداوه‌کانی ناوه‌ندی ئێرانه‌وه‌ که‌مته‌رخه‌م بێ. له‌ کۆتایی دانیشتنی نێوان هه‌ردوو هه‌یئه‌تی کۆمه‌ڵه‌ و حیزبی دێموکرات دا پێداگری له‌ سه‌ر به‌رده‌وامیی پێوه‌ندییه‌کانی هه‌و دوو حیزب و هاوکاریی دوو لایه‌نه‌ و چه‌ند لایه‌نه‌ له‌ گه‌ڵ هێزو لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرایه‌وه.‌‌‌