به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان15 / 6 / 2019
وتوووێژەکان 15 / 6 / 2019
کریڤۆ15 / 6 / 2019
لە ئینترنێەوە 15 / 6 / 2019
اخبار15 / 6 / 2019
گۆرانی کوردی 15 / 6 / 2019
هەواڵەکان8 / 6 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ١٥٠٦٢٠١٩
بەرنامەی هەینی ١٤٠٦٢٠١٩
بەرنامەی پێنج شەممە ١٣٠٦٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی سی‌ونۆ‌مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی ڕادیۆی دەنگی کوردستان
راگه‌یاندراو : به‌ڕێوەچوونی پلینۆمی یازده‌هه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستا
هه‌ڵبژارده‌
دیداری تایبەت - بابەت : بارودۆخی سیاسی ئێران و ناوچە میوانی بەرنامە : عومەر ئیلخانی زادە سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
بەرنامەی١٤ی کاکتووس
ڕوانینی رۆژ - پەیامی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی سی‌ونۆ‌مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی ڕادیۆی دەنگی کوردستان
وەک خۆی - ٣٩ هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕادیۆی دەنگی کوردستان
هه‌واڵه‌کان
بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز لە دوو ناوچه‌ی لیلێسترۆم وئۆستفۆڵدی نۆروێژ 24 / 3 / 2011 ئێوارەی رۆژی ١٩ی مارس لە لە دوو ناوچه‌ی لیلێسترۆم وئۆستفۆڵدی نۆروێژ و له‌ دوو رێوڕه‌سمی تایبه‌تدا جێژنی سەری سالێ نوێی ٢٧١١ی کوردی‌و نەورۆز پیرۆز کرا. کۆمەڵەی کولتووری کوردیی رۆمەریکە شەو ئاهەنگێکی لە شاری لیلێسترۆمی نۆروێژ بۆ ئەندامان‌و کوردانی دانیشتووی دەڤەرەکە پێک هێنا. له‌و رێورەسمەدا به‌شداران به‌ گۆڤه‌ند و شایی به‌ره‌پیلی ساڵی تازه‌ چوون و جێژنی نه‌ورۆزیان به‌رز و پیرۆز راگرت. دیکه‌دا کۆمەڵەی کولتووریی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی ئۆستفۆڵدی وڵاتی نۆروێژیش له‌ رێوڕه‌سمێکی دیکه‌دا کوردانی دانیشتووی ئەو ناوچەیەیان له‌ ده‌وری یه‌ک کۆ کرده‌وه‌ و شەو ئاهەنگێکی خۆشیان بەڕێوە برد. له‌ سه‌ره‌تای ئه‌و رێوڕه‌سمه‌دا پەیامی کۆمەلەی کولتووریی دیموکراتی کوردستان لە لایەن کاک سەعید پووریان بەرپرسی ئەو کۆمەڵەوە خوێندرایه‌وه‌. لە بەشێک لە پەیامەکە داهاتبوو که‌ ئەگەر رۆژگارێک زەردەشت بە رووناکیی ئاتەشی نەورۆز، قسەکانی پێرەمێرد لە رۆژی نەورۆزدا بە بانگهێشتنی خەڵک بۆ خواردنی کفتەی کوردی لە گردی سەیوان‌و حەسەن زیرەک بە شێعرە بە ناوبانگەکەی ئەم پیرەمێرە بەمشوورەو کی‌و کێ‌و کێی دیکە نەیانهێشت ئاگری نەورۆز دامرکێ، ئەمڕۆ لە هەموو پارچە ژێردەستەکانی کوردستاندا کیژو کوڕانی کورد بە فرمێسک‌و خوێن ئاگری نەورۆز لە شارو گوندو پێدەشت‌و چیاکانی کوردستان هەڵدەکەن. ئەوان خەریکن مێژوویەکی نوێ بۆ نەورۆز دروست دەکەن‌و گومان لەوەدا نیە رۆژێک دێ... بەرەبەیانییەک... دەم کەل نەورۆزێکی دیکە دەنگوێ. له‌ بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌دا حاجی حوسێن حەدداد تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکرات بە پارچە شیعرێک هەستی کوردانەی بەشداربووانی بزواند. هۆنراوەیەکی کوردی لە لایەن کیژۆڵەی روحسووک هێلێن پووریان پێشکەش بە بەشداران کرا. دواتر لە لایەن کۆمەڵەی کولتوورییەوە چەپکە گٶڵێک خەدیجە زەرزا بۆ دروست کردنی ئاڵایه‌کی کوردستان به‌ درێژایی ٦ مێتر کرا. دوایین به‌شی ئه‌و ریڕه‌سمه‌ بۆ شایی و هه‌ڵپه‌رکێی کوردانه‌ی به‌شداران ته‌رخان کرابوو.