به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان20 / 7 / 2019
روانینی رۆژ20 / 7 / 2019
وەک خۆی 20 / 7 / 2019
کریڤۆ20 / 7 / 2019
اخبار20 / 7 / 2019
لە ئینترنێەوە 20 / 7 / 2019
فیلم و دیکومنت13 / 7 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ٢٢٠٧٢٠١٩
بەرنامەی یەک شەممە ٢١٠٧٢٠١٩
بەرنامەی شەممە ٢٠٠٧٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
ئه‌مه‌گناسیتان بۆ شه‌هید دوکتور قاسملوو هیوابه‌خشه!
سپاس و پێزانینی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێوەندیدار بە چالاکییەکانی تایبەت بە یادی سی ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملوو
هه‌ڵبژارده‌
رێبازی قاسملوو، رێبازی حیزبی دێموکرات -بەرژەوەندیی نەتەوەیی
رەنگاڵە
بەرزڕاگرتنی یادی سی ساڵەی شەهیدکرانی د. قاسملو لە ل فەنلاند بەشی ١
رێبازی قاسملوو، رێبازی حیزبی دێموکرات - رێکخراو، وەک چەکێکی هەرە گرینگ
هه‌واڵه‌کان
تاوتوێکردنی گه‌مارۆ خستنه‌ سه‌ر 80 به‌رپرسی کۆماری ئیسلامی له‌ لایه‌ن یه‌کیه‌تیی ئورووپاوه‌ 24 / 3 / 2011 به‌رپرسانی یه‌کیه‌تیی ئورووپا له‌ حه‌وتووی داهاتوودا بابه‌تی گه‌مارۆ خستنه‌ سه‌ر 80 به‌رپرسی کۆماری ئیسلامی ده‌خه‌نه‌ ده‌ستووری کاره‌وه‌ که‌ ده‌ستیان له‌ پێشێل کرانی مافی مرۆڤ له‌ ئێراندا هه‌یه‌. یه‌کێک له‌ دیپلۆماته‌کانی یه‌کیه‌تیی ئورووپا به‌ هه‌واڵنێری بی بی سی راگه‌یاندوه‌ که‌ وڵاتانی ئاڵمان و بریتانیا هێشتا ده‌نگیان به‌ گه‌مارۆ خستنه‌ سه‌ر ئه‌م 80 که‌سه‌ نه‌داوه‌. ئه‌و که‌سانه‌ که‌ ناو و به‌رپرسایه‌تیان له‌ بڵاوکراوه‌ی " پولتیکۆ" دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ 80 که‌س له‌ به‌رپرسانی ناسراوی کۆماری ئیسلامی له‌ خۆ ده‌گرێ و ته‌نانه‌ت ئاماژه‌ به‌ به‌رپرسی زیندانه‌کانی ئیوین و ره‌جایی شه‌هر و ته‌نانه‌ت به‌رپرسی به‌نده‌کانیش کراوه‌. هه‌ندێ له‌و که‌سانه‌ که‌ به‌ پێشێل کرانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران تاوانبار کراون بریتین له‌؛ سه‌رله‌شکر فیرووزابادی سه‌رۆکی ستادی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی، جه‌عفه‌ره‌ی فه‌رمانده‌ری گشتی سپای پاسداران، ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م فه‌رمانده‌ری هێزه‌ ئینتزامیه‌کان و رادان جێگری ناوبراو، حه‌یده‌ر موسلحی وه‌زیری ئیتلاعات، مسته‌فا محه‌ممه‌د نه‌جار وه‌زیری ناوخۆ، مه‌حسوولی وه‌زیری پێشووی ناوخۆ، به‌ختیاری وه‌زیری دادگوسته‌ری، حوسه‌ینی وه‌زیری ئرشاد، ته‌قی پوور وه‌زیری ئیرتباتات و فه‌ناوه‌ری، دانشجوو وه‌زیری عولووم و کۆمه‌ڵێک له‌ جێگری وه‌زیره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد،سادق لاریجانی سه‌رۆکی ده‌زگای قه‌زایی و جێگری یه‌که‌می ناوبراو، مورته‌زه‌وی دادستانی پێشووی تاران، ئێژه‌یی دادستانی گشتی ئێران و وه‌زیری پێشووی ئیتلاعات، ده‌وڵه‌تابادی دادستانی ئێستای ئێران و ئیسماعیلی به‌رپرسی زیندانه‌کانی ئێران و کۆمه‌ڵێک دادوه‌ر وه‌کوو، سه‌ڵه‌واتی، موقه‌یسه‌، حه‌دداد، کابولی و سوڵتانی.