به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان15 / 6 / 2019
وتوووێژەکان 15 / 6 / 2019
کریڤۆ15 / 6 / 2019
لە ئینترنێەوە 15 / 6 / 2019
اخبار15 / 6 / 2019
گۆرانی کوردی 15 / 6 / 2019
هەواڵەکان8 / 6 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ١٥٠٦٢٠١٩
بەرنامەی هەینی ١٤٠٦٢٠١٩
بەرنامەی پێنج شەممە ١٣٠٦٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگه‌یاندراو : به‌ڕێوەچوونی پلینۆمی یازده‌هه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستا
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی جێژنی ڕەمەزان
هه‌ڵبژارده‌
وتووێژی کاک خالید عەزیزی ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گەڵ رووداو
کریڤۆ - بزووتنەوەی کۆمەڵایەتییەکان بەشی ١١
لە ئینترنێتەوە ..نوێ ١٣
فیلمی داستانیی "زارا"
هه‌واڵه‌کان
ژیانێکی سه‌ربه‌رزانه‌ به‌ڵام پڕ له‌ مه‌ترسی و زه‌حمه‌تی کاسبکارانی سه‌رسنوور 28 / 3 / 2011 کاسبکارانی سه‌رسنوور که‌ له ‌رێگه‌ی شان و پیلی خۆیانه‌وه‌ ژیانی ماڵ و منداڵیان دابین ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ زۆرترین ناره‌حه‌تی و مه‌ترسیه‌کان به‌ره‌وروو ده‌بنه‌وه‌. به هۆی نه‌بوون و نه‌ڕه‌خساندنی هه‌لی كار كردن له كوردستان له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ته‌وه، به‌شێكی به‌رچاو له خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تی كوردستان سه‌رقاڵی راگواستنی كه‌ل و په‌ل و كۆڵبه‌رین و له‌م رێگه‌وه بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر ئه‌كه‌ن. هه‌واڵنێری سه‌قز له‌ کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی سه‌رنج راکێشدا ژیانی پڕ له‌ ناخۆشی ئه‌م کۆڵبه‌رانه‌ی بڵاو کردۆته‌وه‌، ناوچه‌كانی سه‌قز و بانه، دوو ناوچه‌ی سه‌ره‌كی راگواستنی كه‌ل و په‌لن که‌ ده‌وڵه‌ت پێیان ده‌ڵێ که‌ل و په‌لی قاچاخ و به‌شێكی به‌رچاو له دانیشتوانی نێو شار و گونده‌كانی ئه‌م دوو ناوچه سنوورییه‌ی كوردستان، رۆژانه خه‌ریكی كۆڵبه‌رین، كه‌چی رۆژ نییه هێزه‌ ئینتزامیه‌كانی رێژیم رێگرییان لێ نه‌كه‌ن و نه‌یانخه‌نه كه‌مینه‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر ده‌ستمایه‌ی ژیانی ئه‌م خه‌ڵكه هه‌ژار و ره‌ش و رووته‌ی ناوچه‌كه‌ماندا نه‌گرن، هه‌واڵنێری سه‌قز بڵاویکردۆته‌وه‌ که‌، زۆر جاریش كاتێك كۆڵبه‌رێك ئه‌یهه‌وێ خۆی و باره‌كه‌ی كۆڵی له که‌مینی هێزه‌ ئینتزامییه‌کان ده‌رباز بكات، به فیشه‌ك و گوللـه‌ی گه‌رم سارد ئه‌كرێته‌وه و ته‌رمێ بێ گیانی بۆ بنه‌ماڵه‌ و منداڵه‌كانی ئه‌نێردرێته‌وه كه چاوه‌ڕوانن ئێواره باوكیان به سڵامه‌تی بگه‌ڕێته‌وه! پێکه‌وه‌ راپۆرتێکی وێنه‌یی ده‌بینین که‌ ته‌نها گۆشه‌یه‌كی بچووكه له‌و هه‌زاران مرۆڤه‌ سه‌ربه‌رزانه‌ی كه رۆژانه به ئاره‌قه‌ی نێوچاوانیان پارووێك نانێکی سه‌ربه‌رزانه‌ ئه‌به‌نه‌وه سه‌ر سفره‌ی ماڵ و منداڵیان و ئاماده نین سه‌ری به‌رزیان بۆ هیچ که‌س نه‌وی بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به تاوانی كاروكاسپی حه‌ڵاڵ له سه‌ر خاكی خۆیان خه‌ڵتانی خوێن ئه‌كرێن و منداڵه‌كانیان هه‌تیو ئه‌خرێن.