به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان17 / 8 / 2019
کریڤۆ17 / 8 / 2019
اخبار17 / 8 / 2019
هەواڵەکان10 / 8 / 2019
فیلم و دیکومنت10 / 8 / 2019
کریڤۆ10 / 8 / 2019
هەنگاو10 / 8 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی پێنج شەممە ١٥٠٨٢٠١٩
بەرنامەی چوار شەممە ١٤٠٨٢٠١٩
بەرنامەی سێ شەممە ١٣٠٨٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
٢٨ی گه‌ڵاوێژ یادی ٤٠ ساڵه‌ی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینه‌ و هێرش بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان
په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسی به‌بۆنه‌ی ٧٤ ساڵەی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان
هه‌ڵبژارده‌
کریڤۆ - رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەشی ١٨
لێدوانی بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەبابەت ٢٥ گەلاوێز بەشی٦
روانگە - کوردستان لە حەوتووی ڕابردوودا
لێدوانی بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەبابەت ٢٥ گەلاوێز بەشی٥
هه‌واڵه‌کان
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌وه‌ 31 / 3 / 2011 رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 30/3/2011 (10ی خاكه‌لێوه‌) له‌ لاپه‌ڕه‌ 3ی ژماره‌ 718 رۆژنامه‌ی "هاوڵاتی"دا هه‌واڵێك بڵاو بووه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌ندامێكی كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستان كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوه‌ی ئاشكرا بكرێ، پێی‌ راگه‌یاندون كه‌ "یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان" ده‌ستێوه‌ردانی كاروباری حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كا و پێوه‌ندیی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانی و حیزبی دێموكراتی كوردستان گرژیی تێكه‌وتووه‌. له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ پێویست ده‌زانین له‌ چه‌ند خاڵدا روون كردنه‌وه‌یه‌ك بخه‌ینه‌ به‌رده‌م رای گشتیی: 1ـ له‌ ناو حیزبی دێموكراتی كوردستاندا ئه‌وه‌نده‌ ئازادی و شه‌فافیه‌ت هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ندامانی حیزب ئازادانه‌ رای خۆیان ده‌بڕن و بۆ هه‌ر لێدوان و بابه‌تێك به‌ ناوی خۆیانه‌وه‌ قسه‌ بكه‌ن. كه‌واته‌ پێویست به‌وه‌ ناكا به‌ ناوی "خوازراوه‌" یا به‌ ناوی "سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێ" قسه‌ بكرێ و ئه‌گه‌ر راسته‌، ده‌با رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی هێنابایه‌ كه‌ لێدوانه‌كه‌ی داوه‌. 2ـ حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زۆر بابه‌تی هه‌ستیار و قۆناغی مێژوویی گرنگدا سه‌ربه‌خۆیی خۆی پاراستووه‌و هیچ لایه‌نێك نه‌یتوانیوه‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباریدا بكا. كه‌واته‌ به‌نیسبه‌ت حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌وه‌ ئه‌وه‌ كه‌ هاتوه‌ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ده‌ستێوه‌ردان ده‌كا له‌ جێی‌ خۆیدا نییه‌. 3ـ له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ پێوه‌ندییه‌كانی نێوان "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان" و "حیزبی دێموكراتی كوردستان" گرژیی تێكه‌وتووه‌، پێویسته‌ رای گشتی ئه‌وه‌ بزانێ كه‌ پێوه‌ندیی نێوان "ی.ن.ك" و "حدك" پێوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی له‌مێژینه‌یه‌و به‌م جۆره‌ هه‌وڵانه‌ خه‌وشدار نابێ. حیزبی دێموكراتی كوردستان كۆمیسیۆنی پێوه‌ندییه‌ كوردستانییه‌كان 31/3/2011 11/1/1390