به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان17 / 6 / 2017
روانینی رۆژ17 / 6 / 2017
فیلم و دیکومنت17 / 6 / 2017
اخبار17 / 6 / 2017
گەشتەکانی ئەودیوی چیا17 / 6 / 2017
هەواڵەکان10 / 6 / 2017
روانینی رۆژ10 / 6 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی هەینی ٢٣/٠٦/٢٠١٧
بەرنامەی پێنج شەممە ٢٢/٠٦/٢٠١٧
بەرنامەی چوار شەممە ٢١/٠٦/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگه‌یاندراو له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پلینۆمی شه‌شه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستان
په‌یامی هاوخه‌میی ده‌فته‌ری سیاسیی حدک به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی کاک عه‌زیز محه‌ممه‌د
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - پیلانێکی نوێ بۆ بەدناوکردنی کوردو بزووتنەوە رەواکەی
ژان و ژیان
رەنگاڵە
نەسرەوتن لە پێناو داهێنان
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردراوی فه‌ڕانسه 9 / 5 / 2017
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژێرانی ئیمانوێل ماکڕۆن بە سەرۆک‌کۆماریی فەڕانسە پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ ناردوە.
دەقی ئەم پەیامە بەو جۆرەیە:
زۆر به‌ڕێز ئێمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردراوی فه‌ڕانسه!
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژێرانی جه‌نابتان به سه‌رۆکی نوێی فه‌ڕانسه به ‌ناوی خۆم و هاوڕێیانم له رێبه‌ڕیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌گه‌رمی پیرۆزباییتان پێ ده‌ڵێم.
فه‌ڕانسه جیا له‌وه که مۆدێلێکی ئیلهامبه‌‌خشی شارستانه‌تی و ته‌مرینی دێموکڕاسی‌یه‌، جێگه و پێگه‌یه‌کی گرینگیشی له پێوه‌ندی‌یه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و هاوکێشه‌کانی پێوه‌ندیدار به ناوچه‌ی ئێمه و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا هه‌یه. له‌وه‌ش زیاتر ساڵانێکه که دۆستایه‌تیی گه‌ل و حکومه‌تی فه‌ڕانسه له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد پێی ناوه‌ته قۆناغێکی دیار و به‌‌رچاوتر له رابردوو.
حیزبی ئێمه که  بۆ ئازادی و دێموکڕاسی و مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی گه‌لی کورد له ئێراندا خه‌بات ده‌کا، به چاوی رێزه‌وه له‌و پاشخانه له هاوپێوه‌ندی و پشتیوانی‌ ده‌ڕوانێ که له زۆر بڕگه‌ی مێژووی نوێدا فه‌ڕانسه به گه‌لی ئێمه‌ی نیشان داوه. 
ئێمه وێڕای ئاواتی سه‌رکه‌وتن بۆ جه‌نابتان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چالێنجه‌ ناوخۆی‌ییه‌کانی وڵاتی فه‌ڕانسه، هیوادارین له ده‌ورانی سه‌رکردایه‌تیی جه‌نابتاندا  پێوه‌ندی و دۆستایه‌تیی نێوان دوو گه‌لی کورد و فه‌ڕانسه له جارانیش زیاتر په‌‌ره بگرێ. 
جگه له‌وه‌ش ئاره‌زوومان ئه‌وه‌یه که له سایه‌ی ئێوه‌دا فه‌ڕانسه رۆلێکی کاراتر له چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رێژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا بگێڕێ، به چه‌شنێک که به قازانجی بزوتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی گه‌لان له ناوچه‌دا و به‌تایبه‌تی گه‌لی کورد له ئێران ته‌واو بێ. 

له‌گه‌ڵ رێز و هیوای دووباره‌ی سه‌رکه‌وتنتان

مسته‌فا مه‌ولودی 
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
٨ ی مای ٢٠١٧