به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان8 / 12 / 2018
روانینی رۆژ8 / 12 / 2018
هەنگاو8 / 12 / 2018
گەشتەکانی ئەودیوی چیا8 / 12 / 2018
هەواڵەکان1 / 12 / 2018
روانینی رۆژ1 / 12 / 2018
ژیان و خەبات1 / 12 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ٠٨١٢٢٠١٨
بەرنامەی هەینی ٠٧١٢٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ٠٦١٢٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگەیەندراوی ناوەندیی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
په‌یامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگره‌ی شووڕای نەتەوەیی هێزە خەباتکارەکانی ئەحواز
هه‌ڵبژارده‌
دیدگاە روز - ایران و کردستان در پروسەی تحولات کنونی “
رەنگاڵە
پرسی رۆژ - دۆخی زیندانیانی سیاسی لە ئێران میوانی بەرنامە : کاک ئەنوەر ئەحمەدی ئەقدەم مەئمووری پێشووی بەندیخانەی مهاباد
پدیدە ... کلیە فروشی در ایران - قسمت چهاروم
کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ هەڵسەنگاندی خۆپێشاندانەکان لە ئێران 6 / 1 / 2018

بە مەبەستی تاوتوێ و لێکدانەوەی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی خەڵکی ئێران و کوردستان دژ بە رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی بۆ کۆمیتەی ناوەندیی ئەم حیزبە پێک هێنا.

لەم کۆبوونەوەیەدا کە رۆژی ١٦ فەرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی بە بەشداری ئەندامانی رێبەری و چەند کەس لە هاوڕێیانی دیکەی حیزب پێک هاتبوو، سەرەتا بەڕێز کاک مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕاپۆرتێکی لە پێوەندی لە گەڵ خۆپێشاندان و نارەزایەتی‌دەربرینەکان دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشکەش کرد و دواتر بەشدارانی کۆبوونەوەکە  هەڵسەنگاندن و بۆچوونەکانیان وێڕای هێنانە ئارای پێشنیارەکانیان بۆ چۆنیەتی رووبەرووبوونەوە لە هەر پێشهات و ئاڵوگۆڕێک لە ئێران و کوردستان‌دا هێنایە بەر باس.

کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای لێکدانەوەی لایەنە جۆراوجۆرەکانی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ئێران و کوردستان کە لە سەرەتاکانی نیوەی یەکەمی مانگی بەفرانباری ئەمساڵەوە دژ بە رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تەواویەتی خۆی‌دا سەریان هەڵداو تا ئێستا بەردەوامە، بۆ جارێکی دیکە پشتیوانیی خۆی لەم خۆپێشاندانانە و هەروەها ویست و داخوازیی خۆپێشاندەران دەربڕی و هەر لەم پێوەندییەدا هەڵوێستی تا ئێستای دەفتەری سیاسیی حیزبی پەسەند کرد.

لەم کۆبوونەوەیەدا کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات بە ئاماژەدان بە درووشم و داخوازییەکانی خۆپێشاندەران، پێی وابوو کە حەرەکەتی ئەمجارەی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران جیاوازییەکی بنەڕەتی لە گەڵ حەرەکەتە نارەزایەتییەکانی پێش خۆی هەیە و بە گشتی رووی لە تەواویەتی نیزامی سیاسیی کۆماری ئیسلامی ئێرانە. هەر لەم پێوەندییەدا کۆمیتەی ناوەندیی حیزب  وێڕای ئاماژەدان بە خاڵە لاواز و بەهێزەکانی ئەم خۆپێشاندانانە پێی وابوو کە بەردەوامبوون  و بەرنتربوونەوەیان دەتوانێ ئاکامێکی دڵخوازی بە قازانجێ ماف و ئازادییەکانی خەڵک لێ بکەوەێتە و کۆماری ئیسلامی ناچار بە پاشەکشە بکات.

لە بەشێکی دیکەی ئەم کۆبوونەوەیەدا رێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بایخەوە لە بەشداریی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانە و نارەزایەتیدەربڕینەکانی دیکەی چەند مانگی ڕابردووی ڕوانی و، هەر لەم پێوەندییەدا کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان هاوکات لە گەڵ بە بایخەوە هەڵسەنگاندنی یەکریزی و یەکگرتوویی خەڵکی کوردستان، نایەکگرتوویی هیزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی کە تا ئێستا نەیانتوانیوە بە گوتارێکی هاوبەش روو بە خۆپێشاندەران بە گشتی و خەڵکی کوردستان هەڵوێست بگرن، بە کەمایەسییەک لەم پێوەندییەدا زانی.

لە درێژەی باسەکانی کۆمیەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، دەفتەری سیاسیی حیزبی ڕاسپارد کە لە پێناو سازکردن و پێکهێنانی گوتارێکی هاوبەش یان لانیکەم لێک‌نزیکی نێوان حیزبە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەوڵەکانی بەردەوام بێت. هەر لە پێوەندیی لە گەڵ یەکرێزی و هاوهەڵوێستی‌دا، رێبەریی حیزب بۆ جارێکی دیکە دەفتەری سیاسی و دەزگای دیپلۆماسیی حیزبی ڕاسپارد کە لە سەر ئاستی حیزبە سەرانسەرییە ئێرانییەکان و هەروەها هێز و لایەنانی سەر بە نەتەوەکانی ئێران هەوڵی کۆبوونەوە لە دەوری یەکتر و پێکهێنانی یەکێتیی بەکردەوە لە نێوان ئەم هێزانە بدات.

لە پێوەندی لە گەڵ چۆنیەتی رووبەرووبوونەوە لە گەڵ هەر ئەگەرێکی چاوەڕوانکراو چاوەڕواننەکراودا، رێبەریی حیزب ،خۆی و ئۆڕگانە پێوەندیدارەکانی حیزبی  ئەرکدارکرد کە هەنگاوی پێویست لەم پێوەندییەدا بنێن و بە گشتی حیزب ی دێموکراتی کوردستان خۆی بۆ چۆنیەتی رووبەرووبوونەوە لە گەڵ هەر پێشهاتێک ئامادە بکات.