به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان14 / 7 / 2018
روانینی رۆژ14 / 7 / 2018
گۆرانی کوردی 14 / 7 / 2018
سیمینار14 / 7 / 2018
اخبار14 / 7 / 2018
هەواڵەکان7 / 7 / 2018
روانینی رۆژ7 / 7 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی هەینی ١٣٠٧٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ١٢٠٧٢٠١٨
بەرنامەی چوار شەممە ١١٠٧٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی هاوخەمیی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە
ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەبۆنەی ۲۹مین ساڵیادی تیرۆری د.قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڤییەن
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - ئەمریکا قۆڕقڕۆچکەی ئێرانی گرتوە!
کۆریادی ٢٢ی پووشپەر ٢٩یەمین سالیادی تیرۆری د.قاسملوو و هاورێیانی بەشی ٢
کۆریادی ٢٢ی پووشپەر ٢٩یەمین سالیادی تیرۆری د.قاسملوو و هاورێیانی بەشی ١
وتەبەنرخەکانی شەهیدی نەمر دوکتور قاسملوو
ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە سەر حوکمی ئێعدامی ڕامین حوسێن پەناهی 26 / 1 / 2018

كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان!

ئازادیخوازانی ئێران!

كۆڕ و كۆمەڵەكانی پارێزەری مافی مرۆڤ!

بەپێی ڕاگەیاندنی پارێزەر حوسەین ئەحمەدی نیاز و بنەماڵەی حسەین پەناهی دوێنێ پێنجشەممە رێكەوتی ٢٥ ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی،بە ناو دادگای شۆرش لە شاری سنه، حوكمی سێدارەی بۆ ڕامین حسەین پەناهی دەركردووە. ئەو حوكمه لە كاتێكدایه كە تەنیا یەك دانیشتنی دادگا گیراوە بۆ ڕامین و بە وتەی پارێزەرەكەی ئەو حوكمه زۆر لەپڕدا و هاوكات چاوەروان نەكراو بووه.

 

بەپێی قسەكانی خودی ڕامین و پارێزەرەكەشی، ناوبراو بۆ سەردانی بنەماڵەكەی چۆتەوە كوردستانی ئێران وبە هیچ شێوەیەك  بەشداری لە تێكهەڵچوونی چەكداریدا نەبووە ، لەلایەكی ترەوە بە وتە و قسەی خۆدی رامین ، ناوبراو چەندین مانگ لە ژێر ئەشكەنجه دابووه، بۆیه بە لێكدانەوەی هەموو ئەوانه و بەپێی یاساكانی كۆماری ئیسلامیش ناوبراو شیاوی حوكمی سێداره نیه.

 

ئێمه وەك ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران ئەو حوكمه نامرۆڤانه و نایاسایی دەزانین و پێمانوایه دادگا بە تەواوی لەژێر سێبەری بار و دۆخی سیاسیدا ئەو حوكمەی داوە و لەڕاستیدا بۆ تۆله كردنەوەیە لە كۆمەڵانی خەڵكی رۆژهەڵات كە لە مانگەكانی ڕابردوودا چەندین جار خۆپێشاندان و كۆبوونەوەی گەورەی جەماوەریان پێكهێناوە.

 

داواكارین كۆمەڵانی خەڵكی ئازادیخوازی ئێران و كوردستان، كۆر و كۆمەڵ و رێكخراوە كوردوستانی، ئێرانی ونێونەتەوەییەكانی مافی مرۆڤ لەمەڕ ئەو حوكمه نادادپەروەرانەیه بێ دەنگ نەبن، ئەركه لەسەر هەموومان و بە تایبەت لەسەر چالاكانی ناوخۆی وڵات كە نیشانی بدەن دژی ئەو حوكمه و بە گشتی حوكمه سیاسیەكانن كە لە كوردستان زۆر زیاتر لە شوێنەكانی دیكه بەرێوە دەچن و كۆماری ئیسلامی دەستی قۆرسی خۆی هەموو كات لە كوردستان دەوەشێنێت، بێ دەنگ بوونی ئێمه ڕادە و ژمارەی ئەو كارەساتانه زیاتر دەكات و هەر رۆژ دەبێت شاهیدی ئیعدام و لەناوچوونی زیاتری ڕۆلەكانمان بین.

 

ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران

٢٦ی ژانویەی٢٠١٨