به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان22 / 9 / 2018
دیداری حەوتوو22 / 9 / 2018
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان22 / 9 / 2018
اخبار22 / 9 / 2018
بیانیه و اطلاعیه22 / 9 / 2018
وتەکان22 / 9 / 2018
وتەکان22 / 9 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ١٩٠٩٢٠١٨
بەرنامەی سێ شەممە ١٨٠٩٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ١٧٠٩٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
سوپاس نامەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان !
نامه‌ی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی هاوڕێی تێکۆشه‌ر حاجی حوسێن حه‌دداده‌وه‌
هه‌ڵبژارده‌
سوپاس نامەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان !
خۆپیشاندانی کوردانی دانیشتووی نۆروێژ بە دژی هێرشی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەڵای دێموکرات
کۆریادی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان لە فینلاند
تقدیرنامەی دفتر سیاسی حزب دمکرات کردستان
په‌یامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگرەی پارتی دێموکراتی گه‌لان (H.D.P) 11 / 2 / 2018

به‌ڕێزان سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش _ سه‌رپیل که‌مالبای، هاوسه‌رۆکانی گشتیی H.D.P!

به‌ڕێزان، سه‌رکردایه‌تی، ئه‌ندامان و لایه‌نگران و به‌شدارانی کۆنگره‌!

به‌بۆنه‌ی به‌ستنی سێهه‌مین کۆنگره‌ی پارته‌که‌تان، گه‌رمترین پیرۆزباییتان پێشکێش ده‌که‌ین و هیوای سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌که‌تان له‌ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ دیاریکراوه‌کاندا بۆ ده‌خوازین.

کۆنگره‌ی سێهه‌می ئێوه‌ له‌ کاتێکدا پێکدێ که‌ هێشتا خه‌باتی ڕۆڵه‌کانی کورد له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان بۆ مافه‌ مرۆیی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌ده‌نییه‌کان به‌رده‌وامه‌ و کورد له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان له‌ گۆڕه‌پانێکی نابه‌رامبه‌ر و نادێموکراتیکدا شه‌ڕی ماف و ئازادییه‌کانی ده‌کا.

حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌چاوی ڕێز و بایه‌خه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ خه‌بات و تێکۆشانی خوشک و براکانی له‌ باکووری کوردستان بۆ ئازادی، یه‌کسانی، دێموکراسی، دادپه‌روه‌ری و مافی ژنان. ئه‌وه‌ش که‌ H.D.P ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئامانج و دروشم بۆ کاری سێهه‌م کۆنگره‌ی خۆی دیاری کردوه‌، نیشانه‌ی ڕه‌وایی و به‌رحه‌قبوونی خه‌بات و تێکۆشانه‌که‌یه‌تی.

حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە ڕێگای ئێوە و کۆنگرەکەتانەوە، هاوپیوەندیی خۆی لەگەڵ گەلی کورد لە باکووری کوردستان دووپات دەکاتەوە و وه‌ک هه‌میشه‌ خۆی به‌ پشتیوانی دۆزی کورد ده‌زانێ. ئێمه‌ وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانیی خۆمان لە داوا ڕەواکانی گەلی کورد لە باکووری کوردستان ‌و خەبات ‌و به‌رخودانی ئێوە لە پێناوی بەرەوپێشبردنی پرسی کورد لە وڵاته‌که‌تان، ئاواتی سه‌رکه‌وتن بۆ کۆنگرەکەتان دەخوازین.

 

حیزبی دیموکراتی کوردستان

دەفتەری سیاسی

١١ی فێورییه‌ی ٢٠١٨