به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان14 / 7 / 2018
روانینی رۆژ14 / 7 / 2018
گۆرانی کوردی 14 / 7 / 2018
سیمینار14 / 7 / 2018
اخبار14 / 7 / 2018
هەواڵەکان7 / 7 / 2018
روانینی رۆژ7 / 7 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی هەینی ٢٠٠٧٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ١٩٠٧٢٠١٨
بەرنامەی چوار شەممە ١٨٠٧٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی هاوخەمیی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە
ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەبۆنەی ۲۹مین ساڵیادی تیرۆری د.قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڤییەن
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ -جمهوری ترور
پرسی رۆژ - دووهەمین دانیشتنی شوورای دێموکراسی خوازانی ئێران میوانی بەرنامە : کاک خالید حەسەنپوور ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان / ئاڵمان
اقتصاد پاشنە آشیل حکومت
دیداری تایبەت - دیداری تایبەت لەگەڵ د. ئاسۆ حەسەن زادە جێگر سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان
بانگەواز: ڕێگە مەدەن ڕێژیمی ئێران گیانی بەندییەکی سیاسیی دیکە بستێنێ! 13 / 4 / 2018

حەوتووی رابردوو، "دیوانی بەرزی وڵات" حوکمی زاڵمانە و ناڕەوای ئێعدام  لە بارەی بەندی سیاسیی کورد رامین حوسێن پەناهیی پەسەند کردەوە.

حوکمی ئێعدامی رامین حوسین پەناهی یەکەم جار ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی، لە لایەن بە ناو "دادگای شۆرش" لە شاری سنه، بە سەر ئەو بەندییە سیاسییە کوردەدا سەپێندرا. ئەوحوكمە لە كاتێك‌دا بە سەر ڕامین‌دا سەپێندرا کە ناوبراو تەواوی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و پێکهاتنی پەروەندەکەی بە برینداری و لە ژیر ئازار و ئەشکەنجەدا تێپەڕ کردبوو. ئەو بەناو دادگایەش کە بۆ موحاکەمە کردنی  ئەو پێک هاتبوو، تەنیا یەک  جار کۆ بۆوە! هەر ئەو کات دەرکردنی حوکمی زاڵمانەی ئێعدام بۆ رامین حوسێن پەناهی بووە هۆی سەرسوڕمانی وەکیلەکەی، حوسێن ئەحمەدی نیازو سەرجەم ناوەندەکان و چالاکانی بەرگری لە دادپەروەری و مافی مرۆڤ لە کوردستان و ئێران‌دا.

پەسندکرانەوەی حوکمی ئێعدامی ئەو بەندییە سیاسییە کوردە لە لایەن "دیوانی بەرزی وڵات" نیشاندەری ئەو راستییەیە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دوای پەرەگرتنی ناڕەزایەتییە سەرانسەرییەکان لە ئێران و بە تایبەتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانەکان، بۆ چاوترساندنی خەڵکی وەزاڵەهاتوو، هەر وا کە لە کوشتنی خۆپێشاندەرەکان لە ژێر ئەشکەنجە دا دەستی نەپاراستوە، دەیەوێ لە ئیعدامی بەندییە سیاسییەکانیش دەست نەپارێزێ.

ئێمە لە هەموو ناوەند و کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤدۆستەکانی جیهان داواکارین بە دەنگ هاواری بنەماڵەی رامین حوسێن پەناهی و بانگەوازی چالاکانی مافی مرۆڤ و هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بێن. داوای بەپەلەیان لێ دەکەین بە مەحکووم کردنی پەسندکردنەوەی حوکمی ئێعدامی ڕامین حوسێن پەناهی و گوشارهێنان بۆ سەر ڕێژیمی ئێران لەو پیوەندییەدا، پێش بە مەترسیی ئێعدامی ئەو لاوە کوردە تێکۆشەرە بگرن. هەر لەو کاتەدا داوا و چاوەڕوانیمان ئەوەیە سەرنج و بایەخێکی تایبەتی بە چارەنووسی ئەو گیراوانە بدەن کە بە دوای خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی چەند مانگی رابردوولە لایەن دەزگا سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کوردستان، خوزستان، تاران و شار و ناوچەکانی دیکەی ئێران گیراون و لە گەڵ مەترسیی مردن لە ژێر ئەشکەنجە و چارەنووسێکی نادیار بەرەوڕوون.

هەر لەم دەرفەتەش کەلک وەردەگرین بۆ راگەیاندنی سپاس و پێزانینی خۆمان هەمبەر هەموو ڕێکخراوە مەدەنییەکان، پارێزەرە بوێرەکان ، چالاکانی بەرگری لە مافی مرۆڤ و میدیاکارانی ئازادیخوازلە نیوخۆ و دەرەوەی وڵات کە لە پێوەندی لە گەڵ چارەنووسی رامین حوسێن پەناهی و گیراوانی سیاسی و مەدەنیی دیکە لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا، بێ ماندووبوون چالاکی دەکەن.


ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

 (پێکهاتوو لە:

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دیموکراتی کوردستان)


٢٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٧

١٣/٤/٢٠١٨