به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان16 / 6 / 2018
گۆرانی کوردی 16 / 6 / 2018
اخبار16 / 6 / 2018
گۆرانی کوردی 16 / 6 / 2018
گۆرانی کوردی 16 / 6 / 2018
هەواڵەکان9 / 6 / 2018
روانینی رۆژ9 / 6 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی سێ شەممە ١٨٠٦٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ١٧٠٦٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ١٦٠٦٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی هاوخەمی جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ بەرێز دوکتۆر فردریك تیسۆ
په‌یامی پیرۆزبایی کاک مستەفا مەولوودی به‌بۆنه‌ی جێژنی ڕه‌مه‌زان
هه‌ڵبژارده‌
مستند کولبر
کاوش - خروج امریکا از برجام و تاثیر آن بر نارضایتی های داخلی. مهمان برنامه: ناصر باباخانی، مدیر مرکز آکادمی تحقیقات خاورمیانه در واشنگتن.
رێژگە - لەک ئەمیر . شەمی ئەوینی نیشتمان
رەنگاڵە
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١ی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران 28 / 4 / 2018

کرێکارانی کوردستان!

چین و توێژە زەحمەتکێشەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان!

بە بۆنەی ١ی مانگی مەی(١١ی گوڵان)، ڕۆژی  هاوپێوەندیی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەین.  لەم بۆنەیە‌دا سەرکەوتنتان لە خەبات بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانتان و گۆڕینی هەلومەرجی پڕ لە ستەم و چەوسانەوەی سەرچاوەگرتوو لە دەسەڵاتدارێتی و سیاسەت و قانوونەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاوات دەخوازین.

نزیکەی٤ دەیەیە، کرێکاران و چین و توێژە زەحمەتکێش و کەم داهاتەکان لە وڵاتی ئێران بە گشتی و لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، لە سێبەری دەسەلاتدارێتیی ڕێژیمی ئێستا دا، لە گەڵ پێشێلکرانی سەرەتاییترین مافەکانیان بەرەوڕوون.  کرێکاران، لە کۆمەڵگەی ئێمەش وەک زۆربەی وڵاتانی جیهان، ئەگەر چی زۆرترین پشکیان لە هەڵسووراندنی چەرخی ئاوەدانی و بەرهەمهێنان‌دا هەیە، بەڵام کەمترین داهات و دەسکەوتیان لە بەرهەمی ڕە نج و ماندوویەتیی خۆیان پێ دەبڕێ. ئەو حەقدەستەش کە بۆیان دیاری کراوە، سەرەڕای ئەوەی وەڵامدەری زۆربەی پێداویستییەکانی ژیانی خۆیان و بنەمالەکانیان نیە، بە ناڕێکوپێکی پێیان دەدرێ. ئەمەش لە کاتێک دایە کە  قانوونەکانی وڵات و دەسەڵات و دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی ڕێژیم، لە لایەکەوە ڕێگرن لە پێکهاتن و تێکۆشانی یەکیەتی و ڕێکخراوە کرێکارییەکان و بەڕێوەچوونی مانگرتن و چالاکییە جۆراوجۆرەکانی دیکە، لەو لاشەوە پشتیوانی خاوەنکار و سەرمەیەدارەکان و هەلومەرجی چەوسێنەرانەی زاڵ بە سەر کارخانە و کارگە و شوێنی کارن. جیا لەمانەش، ئاخوندە دەسەڵاتدار و"ئاغازادە"کانیان، بنکە و بنیاتە حکوومەتییەکان، فەرماندەرانی سوپای پاسداران و گەورەکاربەدەستانی حکوومەتی و دەوڵەتی، لە ئاستی سەرانسەری و لە ئاستی هەر پارێزگە و شار و ناوچەیەک‌دا بەشی هەرە گەورە، لە سەرمەیەی وڵات و پڕۆژە ئابوورییەکانیان لە پاوانی خۆیان گرتوە و هەر چەشنە ناڕەزایەتی دەربڕین و خۆڕێکخستنی کرێکاران بۆ گۆڕینی هەلومەرجی داسەپاو، بە توندی سەرکوت دەکەن.

بەو حاڵەش کرێکارانی کوردستان هیچ کات بەرامبەر ئەو بارودۆخە جەهەننەمییە کە دەسەڵاتدارانی وڵات بە سەریان‌دا سەپاندوون، بیدەنگ و بێهەڵویست نەبوون. ڕۆژژمێری خەبات و تێکۆشان و بزووتنەوەی حەقخوازی لە کوردستان پڕە لە ناڕەزایەتی دەربڕین، مانگرتن و بەربەرەکانیی کرێکاران. بە خۆشییەوە بزووتنەوەی کرێکاری و خەباتی ڕوو لە گەشەی چین و توێژە زەحمەتکێشەکانی کوردستانی ئێران، کۆڵەکەیەکی حاشالێنەکراو و ڕوویەکی گەشی بزووتنەوەی چینایەتی، مەدەنی و ئازادیخوازی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ئەو چالاکی و کۆبوونەوە گەورانەش کە هەموو ساڵی بە بۆنەی ١ی مانگی ‌مەی، سەرەڕای دژایەتی و کەند و کۆسپ دانانی دامودەزگا حکوومەتییەکان، لە  هێندێک لە شارەکانی کوردستانی ئێران پێک دێن، بە هێزی و ڕەوایی ئەم بزووتنەوەیە دەسەلمێنن.




کرێکارانی کوردستان!

یەکیەتی و ڕیکخراوە کرێکاریەکانی ڕۆژهەڵات!

ئەمساڵ ئێوە لە کاتێک‌دا بە پێشوازی ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە دەچن، کە شارەسنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون بە گۆڕەپانی مانگرتن و ناڕەزایەتیدەربڕینی مەدەنیی خەڵکی هەژار و زەحمەتکێشی ئەو شارانە. دانیشتوانی شار و ناوچەکانی بانە، مەریوان، سەردەشت، پیرانشار، شنۆ، پاوە ، جوانڕۆ و ژمارەیەک شاری دیکە کە بژیوی بنەماڵەکانیان لە ڕێگای کۆڵبەری و کاسبیی سەرسنوور دابین دەبێ، جارێکی دیکە لە گەڵ داخرانی سنوورەکان و زنجیرەیەک یاسا و بڕیاری زاڵمانەی دیکەی دامودەزگاکانی ڕێژیم بەرەوڕوو بوونەتەوە. ناڕەزایەتی و مانگرتنی شارە سنوورییەکان ڕوویەکی دیکەی خەباتی ئێوەیە لە دژی چەوسانەوە و ئەو ڕۆژڕەشی و بێبەشیانە کە ڕێژیمی دەسەڵاتداری ئێران بە سەر خەڵکی ئێرانی داسەپاندوە. داواتان لێ دەکەین ئەمساڵ یەکگرتووانەتر لە هەمیشە و بە شکۆیەکی هەر چی زیاترەوە، پێشوازی لە ڕۆژی خۆتان ١ی مانگی مەی بکەن. پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ ئێوە ئەوەیە وێڕای مه‌حكووم كردنی سیاسه‌ته‌ دژه‌ كرێكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و دەربڕینی بێزاریی خۆتان له‌ هه‌ر جۆره‌ هه‌لاواردنێكی چینایه‌تی  و پێداگری لە سەر داخوازەکانتان، خۆپێشاندان و کۆبوونەوە و ڕێپێوانەکانی ئەمساڵی خۆتان لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاران‌دا، بکەن بە سەکۆیەک بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی شارە سنوورییەکان و داخوازە ڕەواکانیان.

سەرکەوێ خەباتی کرێکاران بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان،

بژی هاوپێوەندی و هاوپشتیی کرێکاران و سەرجەم چین و توێژە حەقخوازەکانی کوردستان لە خەبات بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

پیرۆز بێ ای مانگی مەی، ڕۆژی هاوپێوەندیی کرێکارانی جیهان.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی  کوردستانی ئێران

٨/٢/١٣٩٧

٢٨/٤/٢٠١٨