به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان18 / 5 / 2019
روانینی رۆژ18 / 5 / 2019
هەنگاو18 / 5 / 2019
کریڤۆ18 / 5 / 2019
اخبار18 / 5 / 2019
لە ئینترنێەوە 18 / 5 / 2019
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان18 / 5 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی هەینی ١٧٠٥٢٠١٩
بەرنامە ی پێنج شەممە ١٦٠٥٢٠١٩
بەرنامە ی چوار شەممە ١٥٠٥٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
شکۆدار بێت ١ی مەی رۆژی هاوپشتی جیهانیی کرێکاران
(بەرز و پیرۆز بێ یادی 121 ساڵەی ڕۆژنامەنووسیی کوردی
هه‌ڵبژارده‌
دیداری تایبەت - دۆخی رؤژهەڵاتی نێوەراست و ڕۆلی ئۆپۆزیسیۆبی ئێرانی لەململانێکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دا میوانی بەرنامە : کاک مستەفا شەڵماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چەپکە گوڵ - باسێک سەبارەت بە هەڵپەرکێی کوردی میوانی بەرنامە ; کاک محەممەد ئەمین کامرانی سەرپەرشتی گرووپی هەڵپەڕکیێ سەماژین - ئورامانات
وەک خۆی بابەتەکان: ڕێورەسمی ڕێزگرتن لە هونەرمەندی خۆشنووس مامۆستا محەممەد سابیر - سنە / ئەنجومەنی شاخەوانانی مەهاباد / جومعە بازاڕی سەقز / دستاوردهای جمهوری اسلامی بعداز ٤٠ سال حاکمیت / بدون شرح
ڕێژگە - قادر سەیاحی سۆزێک لە ڕەنگی ئەوین
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ پرۆفیسور کۆچەر بیرکار 2 / 8 / 2018

کاک مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەبارەت بە وەرگرتنی میداڵی "فێڵدز"ی بیرکاریی جیهان لەلایەن پڕۆفیسور کۆچەر بیرکار، بیرکاریزانی کوردی ڕۆژهەڵاتەوە پیرۆزبایی لەو بیرزان و کەسایەتییە ئاکادیمییەی کورد و جیهان کردووە.

دەقی پەیامەکەی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان

بەڕێز پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکار!
بەوپەڕی شانازییەوە هەواڵی سەرکەوتنی جەنابتمان لە بواری زانستی بیرکاری و هەروەها وەرگرتنی خەڵاتی جیهانیی "فێلدز" پێ گەیشت.
بێگومان ئەم سەرکەوتنەی ئێوەی بەڕێز لە زۆر بارەوە جێگای دڵخۆشی، شایی بەخۆبوون و هاوکات پێزانینە. پێزانین لەم ڕووەوە کە لە وەرگرتنی خەڵاتەکەتدا نەتەوە مافخوراوەکەت لەبیر نەکردووە و ئاواتەخوازی ئەوە بووی کە بەو سەرکەوتنە، چرۆی شادی و بزەت لە دڵ و لەسەر لێوی چل میلیۆن کوردی هاونیشتمانیت چاندبێ؛ کە ئەوە بێگومان وایە و دڵی هەموو کوردانت شاد کرد. جەنابت هەروەها نیشانت دا کە ڕۆڵەکانی کورد هیچیان لە ڕۆڵەی نەتەوەکانی دی لە دنیادا کەمتر نین، بەڵام ئەوە لە نەبوونی دەوڵەت و کیانی کوردییە کە ڕێگا بە دەرکەوتن و درەوەشانەوەی کەسانی بلیمەتی وەک ئێوە نادرێ هەتا خزمەتی مرۆڤایەتی و نەتەوەکەی خۆتان بکەن. بۆ خۆیشت دەزانی هەر لەو کوردستانەی کە جەنابت تێیدا لەدایک بووی و گەورەبووی، بێگومان کەسانی خاوەن بەهرەی زۆرمان هەن کە بەهۆی سیاسەتی سەرکوت و کوردکوژیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕێگە لە پێشکەوتنەکانیان دەگیرێ، مافەکانیان پێ ڕەوا نابیندرێ و لە شوێن و جێگەی شیاوی خۆیان بێبەش دەکرێن. وەک چۆن دەبینین هەر لە ناوچە سنوورییەکانی شارەکەی جەنابت و ناوچەکانی دیکەی کوردستانەکەمان ڕۆژ نیە لاوانی ئەم نیتشمانە کە بەشی زۆریان خوێندەوار و زانکۆدیتوون و بۆ پارووە نانێکی سەربەرزانە ڕوویان لە کۆڵبەری کردوە، نەدرێنە بەر دەسڕێژی گوللە و گیانیان لێ نەستێندرێ.

کاک کۆچەری بەڕێز!
سەرکەوتنەکەی جەنابت بێگومان دەکرێ ببێتە هۆی پاڵنەر و هاندانی لاوانی دیکەی کورد هەتا شانازیی دیکە بە ناوی خۆیان و نەتەوەکەیان بخوڵقێنن.
جارێکی دی بە ناوی خۆم و هاوسەنگەرانم لە حیزبی دێموکراتی کوردستان لە قۆڵایی دڵەوە پیرۆزباییت پێ دەڵێم و سەرکەوتنی زیاترت بۆ بە ئاوات دەخوازین.

سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستان
مستەفا مەولوودی
١١ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی

٢/٨/٢٠١٨