به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان8 / 12 / 2018
روانینی رۆژ8 / 12 / 2018
هەنگاو8 / 12 / 2018
گەشتەکانی ئەودیوی چیا8 / 12 / 2018
هەواڵەکان1 / 12 / 2018
روانینی رۆژ1 / 12 / 2018
ژیان و خەبات1 / 12 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ١٢١٢٢٠١٨
بەرنامەی سێ شەممە ١١١٢٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ١٠١٢٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگەیەندراوی ناوەندیی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
په‌یامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگره‌ی شووڕای نەتەوەیی هێزە خەباتکارەکانی ئەحواز
هه‌ڵبژارده‌
هەرمان ... ئاوڕێک لە کەسایەتی و پێگەی، نەمر قادر عێزەتی ناسراو بە قالە ریشە لە حیزبی دێموکراتدا شەهید قادر عێزەتی ناسراو بە قالە ریشە ، یەکێک لە شەهیدانی مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات
دیدگاە روز - ایران و کردستان در پروسەی تحولات کنونی “
رەنگاڵە
پرسی رۆژ - دۆخی زیندانیانی سیاسی لە ئێران میوانی بەرنامە : کاک ئەنوەر ئەحمەدی ئەقدەم مەئمووری پێشووی بەندیخانەی مهاباد
راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی "هیدایەت عەبدوڵلاپوور" 10 / 10 / 2018 ‎هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
‎كۆمه‌ڵانی خۆڕاگری خه‌ڵكی كوردستان!
‎ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ!
‎له‌ درێژه‌ی گرتن، ئه‌شكه‌نجه‌ و ئێعدامی تێكۆشه‌رانی ئازادیخوازی كورد ، ڕۆژی ١٦ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌ گه‌ڵ یه‌كێك له‌ هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی، حوكمی له‌ سێداره‌درانی "هیدایه‌ت عه‌بدۆلاپوور" ،زیندانی سیاسی كوردی له‌ زیندانی ناوه‌ندیی شاری ورمێ، له‌ لایه‌ن لقی 47ی دیوانی باڵای وڵاته‌وه‌ په‌سه‌ند كرا. ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دیوانی باڵای وڵات پێشتر حوكمی ئێعدامی "هیدایه‌ت عه‌بدۆلاپووری" ڕه‌ت كردبووه‌ و به‌ پارێزه‌ر و بنەماڵەکەی ڕاگه‌یاندبوو كه‌ ناوبراو بێ تاوانه‌،بەڵام مخابن لە ژێر گوشاری وەزارەتی ئیتلاعات و دەزگا ئەمنیەتیەکانی رێژیمەوە،بۆ جاری دووەم،بڕیاری لە سێدارەدرانی دەرکرا.
‎هیدایت عه‌بدوڵاپوور، له‌ ڕێكه‌وتی ٢٦ی جۆزەردان ساڵی ١٣٩٥ی هه‌تاوی ،وێڕای شه‌ش هاوڵاتی دیكه ی شاری شنۆ و دەورووبەر دەستگیر کرا.
‎دوا به‌ دوای شەپۆلی کەم وێنەی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و بێزاری خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتوو له‌ ڕێژیم وهه‌روه‌ها به‌رین بوونه‌وه‌ی‌ خه‌باتی گەلی كورد دژ به‌ سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و پێشێلكردنی مافه‌كانیان، ڕێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ رەوتی زیندانی كردن و ئێعدامی چالاكان و ئازادیخوازانی رۆژهەڵاتی كوردستانی چڕتر كردۆته‌وه‌. تێكۆشه‌ران و زیندانیانی سیاسیی كورد وێڕای بێ به‌ش بوون له‌ مافی به‌رگریکردن له‌ خۆیان، له‌ ژێر گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌تیه‌كانی ڕێژیم دا ناچار به‌ دانپێدانانی زۆره‌ ملێ ده‌كرێن و ‌ تاوانی ئه‌منییه‌تییان دەخرێتە پاڵ و حوكمی ئێعدامیان به‌ سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ‌.
‎ئێمه‌ وه‌ك ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبەکانی كوردستانی ئێڕان،هاوکات ئەورۆ کە ۱٠ی ئۆکتۆبر وەک رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی دژ بە حوکمی سێدارەیە، وێڕای مه‌حكووم كردنی بڕیاری ناڕەوای ئێعدامی زیندانیی سیاسی كورد "هیدایه‌ت عه‌بدولاَپوور" و تێكۆشه‌رانی ئازادیخوازی كورد، داوا له‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ دژ به‌ سیاسه‌تی له‌ سێداره‌دانی رۆڵەکانیان و سەرکوتی سیستماتیکی رێژیمی کۆماری ئیسلامی بوەستنەوە و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان هه‌ڵببڕن.
‎له‌ هه‌مانكاتدا داوا له‌ ڕێكخراوه‌كانی داكۆكی كاری مافی مرۆڤ و كۆڕ و كۆمه‌ڵه‌ مرڤدۆسته‌كان ده‌كه‌ین كه‌ به‌رامبه‌ر بە تاوانەکان وسیاسەتی دژە مرۆیی ئەم رێژیمە بێده‌نگ نه‌بن و هەڵوێست بگرن.داواکاریشن بە هه‌ر ڕێگایه‌كی مومكین کەبۆیان دەکرێ، فشار بخه‌نه‌ سه‌ر ڕێژیم به‌ مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌ ئێعدام و سه‌ركوتی ڕۆڵه‌کانی گەلی كورد.
‎ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
‎١٧ی رەزبەری ١٣٩٧
‎١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨