به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان16 / 2 / 2019
دیداری تایبەت16 / 2 / 2019
هەنگاو16 / 2 / 2019
اخبار16 / 2 / 2019
هەواڵەکان9 / 2 / 2019
گۆرانی کوردی 9 / 2 / 2019
روانینی رۆژ9 / 2 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١٨٠٢٢٠١٩
بەرنامەی یەک شەممە ١٧٠٢٢٠١٩
بەرنامەی یەک شەممە ١٧٠٢٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران نامەیەکی بۆ ڕێکخراوی یوونسکۆ نارد
هه‌ڵوێستی ناوه‌ندی هاوکاریی حیزبه‌كانی کوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به کۆنفرانسی وارشۆ
هه‌ڵبژارده‌
کورتە فیلم سەبارەت بە زمانی دایک
گروپی شاخەوانی مهاباد - شاخی ئاخی ئاغ داغ
دیدگاە روز - کسی کە نتواند بەزبان مادری خود صحبت کند ، بخواند و بنویسد بیسواد محسووب میشود
روانینی رۆژ - کۆبوونەوەکەی وەرشۆ و سیاسەتی ئامریکا بەرانبەر بە ئێران
راگەیەندراوی ناوەندیی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران 25 / 11 / 2018

‎ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران رۆژی شەممە رێکەوتی ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هەتاوی بەرامبەر بە ٢٤ی نوامبری٢٠١٨ی زایینی کۆبوونەوەیەکی بە بەشداری بەرپرسانی باڵای حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە خانەخویی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێکهێنا.
‎لەم کۆبوونەوەیەدا سەرەتا لە لایەن بەڕێز مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەخێرهاتنی هەیئەتەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە کرا و بەڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی و بە پێوەوەستان بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی ئەم دواییانەی کوردستانی رۆژهەڵات و تێکۆشەرانی ئازادیخوازی گەلانی ئێران دەستی بە کارەکانی کرد.
‎لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە باسێکی سیاسی وگشتیدا ئاماژەی بە وەزعی هەنووکەیی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئاکامەکانی ئەو گەمارۆیانەی خراوەتە سەر رێژیم ودۆخی نالەباری ئابووری وڵات و دابەزینی ئیمکاناتی ژیانی خەڵک و فسادی ماڵی و ئەو فشارە نێوخۆیی و دەرەکیانەی سەر رێژیمی کرد و پێویستی بەهێزتر کردنی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێرانی بە ئەرکێکی گرینگ و شوێندانەر لەسەر رەوتی رووداوەکان زانی.
‎هەر لەو پێوندییەدا رەوتی کارو چالاکییەکانی ناوندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ماوەی رابردوو مووشەکبارانی بارەگاکانیان و ئیعدامی پۆلێک لە چالاکانی سیاسی کورد لە لایەن کۆماری ئیسلامی لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا کەوتە بەرباس و وێڕای سوپاس و پێزانینی بەشداران لەسەر درێژەدان بە کاری ناوەند پێداگیرایەوە، بە تایبەت ئەو یەکگرتوویی و هاودەنگی و هاوهەلوێستییەی کە مانگرتنە سەراسەری و مێژووییەی ٢١ی خەرمانانی ئەمساڵ کە لاپەرەیەکی پڕ لە شانازی خستە سەر کارنامەی خەباتی کورد لە کوردستانی ئێران، ئاکامی ئەو هاودەنگی و هاوهەلوێستییە گشتییەی حیزب و لایەنەکانی کوردستانی ئێران دانرا.
‎ڕای کۆبونەوە دەربڕی پێداگری لەسەر درێژەی ئەم هاوکاری و هاوهەلوێستییە بوو و پێزانین و ئەمەگناسی خۆی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دووپات کردەوە و سڵاو و رێزی تایبەتی ئاراستەی زیندانیانی سیاسی و دەستگیرکراوانی ئەم حەرەکەتە یەکگرتووانەیە کرد کە بەرانبەر بە سیاسەتە زۆردارانەی کۆماری ئیسلامی ئێران خاوەن هەلوێست و ئیرادەی شۆڕشگێرانە بوون.
‎لە چوارچێوەی باسەکان و لێکدانەوەکانی لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا هەیئەتەکانی هەرکام لە ئەندامانی ناوەند وێڕای تەئیدی باس و بابەتەکانی پێشکەشکراو راوبۆچوونی خۆیان بۆ دەوڵەمەندترکردنی باسەکە خستە بەرچاوی بەشدارانی کۆبوونەوەکە.
‎کۆبوونەوەکە بەو ئاکامە گەیشت کە ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران وێڕای درێژەدان بە کار و چالاکییەکانیان، بە مەبەستی بەهێزترکردنی ناوەند لە هەموو شێوەکانی خەباتی رەوا و سەردەمییانە لە نێوخۆی وڵات و لە دەرەوەی وڵات کەڵک وەربگرن، لەم راستایەدا بانگهێشتی هەموو رۆڵەکانی کورد کە بۆ پرسی کورد و دوارۆژی وڵات بە پەرۆشن کرد کە بە یەکگرتوویی تەواوەوە پشتی ناوەدن بگرن و لە دژی سەرکوت و زۆردارییەکانی رێژیم بوەستنەوە.
‎لە کۆتایی کاری کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران هەوڵ بدا لە ماوەیەکی دیاریکراودا پلارفۆرمی خۆی بۆ هەر ئەگەری ئەو ئالوگۆڕانەی کە چاوەڕوان دەکرێ لە ئێراندا ڕوو بدا، ئامادە بکا و بە ئاگاداری خەڵکی تێکۆشەری کورد، حیزبەکانی ئوپۆزیسیونی ئێرانی و کۆڕ و کۆمەڵانی نێونەتەوەیی بگەیەنێ.
‎بۆ ئەنجامی خێرای ئەو ئەرکانە بڕیار درا: ھەیئەتە نوێنەرایەتیەکانی ناوەند بە کارێکی پڕاوپڕ و پێوەندی نزێکتر لەگەڵ ڕێبەری و بەرپرسانی یەکەمی حیزبەکانی بەشدار، میکانیزمی پێویست لە ھەر بوارێکدا دیاری بکەن

‎ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
‎٣/٩/١٣٩٧ی هەتاوی
‎٢٤/١١/٢٠١٨ی زایینی